پەیامێک لە پزیشکانەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا
Monday, 16/06/2014, 12:00
1260 بینراوە
زۆرێک لە پزیشکان لە کوردستان هەوڵ ئەیەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان لەسەر کوالیتیەکی بەرزو ڕاهێنان و فێربوون. بۆ نموونە ؛ بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەبێت لەڕێگای ڕێگا پێدانیان کۆمەڵێک لە دکتۆرە پسپۆڕەکان سەنتەرێکی بۆڕدیان بەناوی "ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕی یە پزیشکییەکان" کردەوە. بەڵام بەداخەوە چ ئەنجومەنێک پڕ لەمرۆڤی لەرزۆک کە سوژدە ئەبەن بۆ واستە، تەنها لەبەرژەوەندی خۆیان و دەوروبەرەکەیان بڕیارو مەرجەکان دادەڕێژن.
ئەمە چ جۆرە ئەنجومەنێکە کە بەناو کوردستانیەو زۆربەی پزیشکانی عەرەب بەڕێوەی ئەبەن. ئەمەش نیشانەی بیرۆکە دۆڕاوەکەی ئەو کەسەیە کە تەنها بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە ئەم هەڵەیەی بە وەزارەتی خویندنی باڵا ئەنجام دا. بەڵام ئێستاش نەچووەبچێ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوورو نزیکەوە دەتوانێ سانسۆر بخاتەسەر ئەم ئەنجومەنە بەچاودێری کردنی ئاستی نزمی ئەم ئەنجومەنە. کە بەڕاستی بە کوالیتێکی زۆر زۆر نزم و بێکەڵک خوینکارانی بۆرد پێدەگەیەنێ چ لە ڕووی سەرپەرشتیاری بێتوانا وە چ لە ڕووی نەبوونی سەنتەری نەخۆشخانەی پێشکەوتوو کە ناتوانێ لەگەڵ ستانداردی جیهان خۆی بگونجێنێ.
ئەکێک لە هەرە گەندەڵیەکانی ئەم ئەنجومەنە ئەوەیە کە هەموو وەرزەکان پرسیار بۆ چەند خویندکارێک ئاسکرا دەکرێت بەتایبەت لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پێشبڕکێ بۆ وەرگیران لەم ئەنجومەنە بەناو کوردستانیە.
نموونەیەکی ئێجگار ڕاست و زەقی ئەم گەندەڵیانە لە بڵاو کراوەیەکی ڕۆژی ١٨-٠٥-٢٠١٤ بەدەر دەکەوێت لەژێر ناونیشانی " نامەیەک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی" کە ئەمەش لینکەکەیەتی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7af3f20d بەڕێزان لە بڵاو کراوەکەی سەرەوە ١٥ ڕۆژ بەر لەدەست پێکردنی تاقیکردنەوەکان بەڕیزێک لە نوسینەوەکەی سەرەوە ئاماژەی بەوە دابوو کە بەناو د. دارا میران داوای پرسیاری کردووە لە ستافی ئەنجومەنی کوردستان بۆ کوڕەکەی بەناوی ئالان دارامیران وە زیاتر نووسیبوی کە لە کن فیکونێنک وەردەگیرێت. بەڵێ هەموو شتەکان ڕاست و دروست دەرچوون لەڕیکەوتی ٩/٦/٢٠١٤ لە ئەنجومەنی کوردسیتانی ناوەکان دەرچوون و کوڕەکەی کاک دارا میران و کچی برای د. حمە نجم حمە فرج"سەرۆکە لە ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆریە پزیسکیەکان" بەناوی (نیان عپمان حمە فرج) لە کونفیەکونێکیتر دەرچوون. جا تۆو ویژدانتان ئەمە تاقیکردنەوەیە ، یان باشتر بڵێین ئەمە بۆڕدی کوردستانیە یاخود بۆڕدی عائیلیە؟
جا بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا ئەمە مشتێکە لە خەرمانێک، تکایە یان ئیجرائاتێکی توند بکە یاخود با چیتر کادیری فاشیل لە کۆمەڵگەکەمان بە ناوی پزیشکی لێنەهاتوو پێنەگات. ئەوەیشی وەرگیراوە لەم بۆردە مەهزەلەیە با پێکەوە پێیان بڵێین "انا لله وانا الیه راجعون" تکایە وەزارەتی خوێندنی باڵا یان ئەم گاڵتە جاڕیە کوردیە داخە یاخود با واستەکانی پێشوو دەربکرێن و ئاست و کوالیتیئەنجومەنەکە بەرزبکرێتەوە.