به‌ڕێز تاهیر ساڵح شه‌ریف
Saturday, 01/08/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و مرۆڤدۆست، ئازادانه و بێ بوونی هیچ ڕێکخراوێک یان حیزبێک له پشتیان، هه‌ستان به سووتاندنی چه‌ند کتێبێکی مرۆڤێکی درۆزن و مشه‌خۆری به‌ناو فه‌رهاد پیرباڵ، که کتێبه‌کان موڵکی خۆیان بووه و حه‌قیان نه‌بووه به‌سه‌ر کتێبی که‌سانی تره‌وه، تۆش هه‌ستاویت له نووسینێکتدا باس له سوتاندنی کتێب ده‌که‌یت له‌سه‌رده‌می نازییه‌کاندا و، بێئاگایانه و به بیرێکی ساده‌وه، سوتاندنی کتێبی پیرباڵت لکاندووه به‌وه‌ی نازییه‌کانه‌وه.
دیاره به‌راوردکردنی هۆکار و کرده‌ی سوتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ و سوتاندنی کتێب له‌سه‌رده‌می نازییه‌کاندا هه‌روه‌ک به‌راوردکردنی خوا و جووتێک گۆره‌وی وایه. ئاخر نازییه‌کان له‌ڕووی ئایدیۆلۆجیی و به‌زۆر، واته به‌زه‌بری هێز، ئه‌و کتێبانه‌یان سووتاند هه‌روه‌ک چۆن مه‌غۆله‌کان کتێبخانه‌کانی به‌غدایان سووتاند.
سه‌رلێشێواندنی خوێنه‌ر به به‌ستنه‌وه‌ی کرده‌ی سوتاندنی ئازادانه‌ی کتێبه‌کانی خودی خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌وه به فاشیزمه‌وه ته‌نها دوو لایه‌ن له‌پشتییه‌وه‌ن:
1/ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و لایه‌نگرانی؛ لێره‌دا یه‌کێتی/باڵی گه‌نده‌ڵ سوودمه‌نده له به‌ستنه‌وه‌ی فاشیزم به خۆده‌ربڕینی ئازادانه و سوتاندنی کتێبه‌کانی ئه‌و زاته‌ی که لایه‌نی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبژارد. دیاره فه‌رهاد پیرباڵ به‌گاڵته و به‌بێ هۆ ده‌نگی به‌رزنه‌کرده‌وه و بڵێ منیش لایه‌نگری گه‌نده‌ڵم له کاتێکی وا هه‌ستیاردا که ده‌سه‌ڵات سه‌ده‌ها دۆلاری ده‌به‌خشییه‌وه؛ ئایا هه‌مان ده‌سه‌لات دووسه‌د هه‌زار دۆلاری نه‌دا به هونه‌رمه‌ندێک بۆ گۆرانی وتن بۆیان و ده‌ربڕینی لایه‌نگیریی بۆیان؟
کوردستانی نوێ دێ ئیدانه‌ی بیروڕای ئازاد ده‌کا له‌کاتێکدا که خۆی وێنه‌ی شه‌خسیی دایکان و خوشکانمان به‌شێوه‌یه‌کی گوماناویی بڵاوده‌کاته‌وه بێ ئاگایی خۆیان. جا بڕوانه مۆڕاڵی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جا بڵێ نابێ کتێبی مشه‌خۆرێک بسووتێنیت که سه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ؟!
2/ که‌سانی ساده و بێ‌ئاگا که‌له مانا و واتای کرده جیاوه‌زاکان تێناگه‌ن. تۆ که سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نیت، ئه‌م خاڵه ده‌تگرێته‌وه. هه‌وڵبده ئه‌و پرسیارانه له‌خۆت بکه‌ی:
ئایا من ئازاد نیم بۆ سوتاندنی کتێبخانه‌که‌ی خۆم؟ ئایا تۆ ئه‌گه‌ر به سوودفه کتێبی جه‌لال تاڵه‌بانیت هه‌بێت فڕێیان ناده‌ی؟ نایان سووتێنیت؟ ئایا به‌سووتاندنی کتێبه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بیته لایه‌نگری 'گۆڕان'؟ له‌وانه‌یه هۆیه‌ک له هۆکانی سووتاندنی کتێبه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ نموونه، ئه‌وه‌بێ که خه‌رجی یه‌ک مانگی ئه‌م زاته 100 لادێی پێ ئاوه‌دان بکرێته‌وه. هه‌ر مرۆڤه و هۆکاری خۆی هه‌یه بۆ فڕێدان و سوتاندنی کتێب و په‌یوه‌ندی نییه به نازی و فاشیزمه‌وه.
من کتێبی فه‌رهاد پیرباڵم نییه له کتێبخانه‌که‌مدا چونکه له‌ڕووی قسه‌کانییه‌وه که‌لێره و له‌وێ بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌زانم که هیچی پێ نییه سوودمه‌ندبم لێی. دیاره که ناوداربوونی ئه‌م زاته، به‌ڕای من، هه‌روه‌ک ناودار بوونی 'مه‌لای قننه‌شۆر' وایه. مه‌لای قننه‌شۆر چیرۆکێک بوو له هه‌شتاکاندا له‌سلێمانی بڵاوبووه‌وه.
هیوادارم جارێکی تر خوا و گۆره‌وی تێکه‌ڵاوی یه‌ک نه‌که‌یت؛ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له بیروڕای ئازادانه و بوێر ده‌ترسێ هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێ خه‌ڵکی ئازاد و بوێر ده‌مبه‌ست بکا و بیانلکێنێت به گۆڕان و فاشیزمه‌وه. تۆ کاری وامه‌که جارێکی تر و ئه‌و کاره بده‌ره ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و لایه‌نگرانی موسته‌فیدینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dccbe24d
http://pukmedia.com/kurdish/Hwal/01-08-2009/news08.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست