ئەندامێكی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری لڤین: بە نەسریەی رۆژنامەی رووداو، ئەتوانرێت موچەی 500 خێزانی شەهێد و ئەنفاڵكراو دابین بكرێت.
Friday, 21/05/2010, 12:00
ئەندامێكی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری لڤین لە ووتارێكدا كە لەدواین ژمارەی گۆڤارەكە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات رۆژنامەی رووداو لە روداوی سەردەشت عوسمان ڕووی راستەقینەی خۆی دەرخستوە، هەروەها ئاماژەشی بەوە كردووە كە رۆژنامەی رووداو، هەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە تائێستا مانگانە (106) ملیۆن دیناری بۆ بڕاوەتەوە لەبودجەی حكومەتی هەرێم ".
لە ووتارەكەی هەڵگۆرد هاتووە" رۆژنامەی رووداو، هەر لەسەرەتای دروست بوونییەوە تائێستا مانگانە (106) ملیۆن دیناری بۆ بڕاوەتەوە لەبودجەی حكومەتی هەرێم لەلایەن سەرۆكی حكومەتی پێشوو بەرێز نێچیرڤان بارزانیەوەو بەرێز دكتۆر بەرهەم ساڵحیش لەبەر رێككەوتننامەی ستراتیژی ئەو پارەیەی رۆژنامەی رووداوی نەبڕیوەو وەكو خۆی هێشتوویەتییەوە".
لەبەشێكی دیكەی ووتارەكەی ئەندامەكەی دەستەی نوسه رانی لڤین هاتووە" ئەو پارەیەی كە مانگانە رووداو وەریدەگرێت، ئەوە بودجەی دەزگای ئیعلامی نییە، چونكە ئەوە زۆر زیاترە لە نەسریەی مانگانەی (30) كۆلیژ لە زانكۆكانی هەرێم بەسەر یەكەوە، كۆلێژی وا هەیە نەسریەكەی تەنها دوو ملیۆن دینارە. كەواتە حیكمەت لەمەدا چییە حكومەت بەرامبەر زانكۆكانی دەست نووقاوەو بەرامبەر ئەم رۆژنامەیەش هێندە دەستكراوەیە؟.
هەروەها ئەم پارەیە ئەگەر بدرێت بە خێزانی شەهیدانو ئەنفالكراوەكان ئەوا دەتوانرێت بەو پارە یە 500 خێزانی شەهیدو ئەنفالكراو مانگانە بڕی 500 هەزار دینارییان بۆ ببڕدرێتەوە. ئایا دەرچوونی رۆژنامەی روداو گرنگترە بۆ حكومەت یان دابینكردنی ژیانی 500 خێزانی ئەنفالكراو؟".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست