سالح موسلیمیش داوای لێبوردن لەبارزانی دەکات
Tuesday, 19/02/2013, 12:00
ئەمە یەکەم جاریان نییە بەرپرسی پارتە سیاسییەکانی کورد، یاری و گالتە بەهەستی نەتەوەیەک دەکەن. میللەت دژ بەیەک هان دەدەن، دواتر ، پۆزش و دیداری دووقولی لە گەل یەک ئەنجام دەدەن.
دیارە مرۆڤ لەو هاوکێشەیە دەگات کە هەموو پارتەکان لەکاتی شەر زمان و دۆسیەکان لەگەل یەک دەکەنەوە ، بەلام لەمۆرالی سیاسەتیش ئەوە هەیە ، کە نابێ شەیتانی دوێنێ بکەیتە ڕەحمان و ڕەحمانەکەشی بکەیتە شەیتان. بۆ ئهمه ئهو چهند نموانانهی خوارهوه دههێنمهوه:
1. لە حهفتاکانی سەدەی رابردوو شوعیەکان، تا پێیان کرا، مەلا مستەفایان کردە سەرکردەکی کۆنەپەرست و سیخوری ئەمەریکا و ئیسرائیل، کەچی لە سەرەتای راپەرین بەدواوە عەزیز محەمەد یەکەم کەس بوو سەرپەرشتی ساڵیادی مەلا مستەفا بارزانی دەکرد، کە خۆزیا وتاری دەستپێکی مەراسیمەکە بەراورد بە وتارەکانی کۆنی دەکرا ، دیارە عەزیز محمەد یەکەم کادیری دیاری شیوعی خاوەن دوو رووهیه (دهبڵ موراڵ)هیه نەبوو بەلکو چەندین کاری دیکهی بەدوادا هێنا.
2. تالەبانی ٥٠ سال کوری هەژاری دژی بنەمالەی بارزانی بەکوشت دا دوایی چووە سەر گۆڕەکەی و داوای لێبوردنی کرد وتی کە نەدەبوایە لێی جیابێتەوە، که پێشتر ئهوهی به بنهماڵهی بارزانی دهوت، که حوکمی ئەمانە بنەمالەیی و دیکتاتۆرییە، کەچی سەیری بکەن جۆتێ منال و ژنێکی هەیە، ههر وهک بنهمهڵهی بارزانی بریاردەری گرنگی یەکێتین، هاوکات خۆشی جگە لەوەی ٣٧ سالی تەواوە سکرتێری یەکێتیە و کەس نازانێ ماوە یان لە کۆمایە، کەچی کەس ناوێرێت بچێتە شوێنێ، باشە جیاوازی ئەو لەگەل کیم ئیل سۆنگ چی دەمێنێ!
3. نەوشیروان مستەفا نزیک بە ده سال سکرتیری کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان بوو بەدەیان نووسینی لەسەر مارکسیزم گەنجانی کوردی بەرەو ئەو بیروباوەرە برد، کەچی دوایی دەڵێ: من باوەرم بەمارکسیزم نەبووە هەر ئەو کاتەی لە ئەورپا بوومە ١٩٧٥، گەرچی ئەو دانپیانانەی خیانهته، لهگهڵ ئهویشدا بوێرییه و جێگای رێزە که دانی بهو راستییهدا ناوه، بەلام مافی خۆشمانە بلێن ئەی بۆچ یەک نەوەتان بەو بیروباوەرە پەروەردە دەکرد و بەشەهیدکردنتان دا؟
4. کۆسرەت رەسول لە شەرەکانی ١٩٩٥/١٩٩٨ دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ، سەدان کوڕە هەژار و قارەمانی هەولێری بە کوشت دا، کەچی له ئهمڕۆ بارزانی ئەوەندە سوکایهتیی پێی دهکات، موراڵی پێشمهرگایهتییهکهی شاخی له دهست داوه و بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کرد، کهچی بهو ههموو سوکایهتییه رازی بووه، تهنها له پێناوی جێگری سهرۆکایهتیی ههرێمی به ههموو شتێک رازی بوو.
5. حزبی دیموکراتی کوردستانی (ئێران) لەگەل ئەوەی سولێمان موعینی ودەیان کادیری بەدەستی مەلا مستەفای بارزانی و پارتی شەهید بوونە، لەشەری ٨٠کان کە پارتی لەگەل پاسدارەکان شەری دیموکرات و شۆرشی کوردیان دهکرد، راگەیاندنەکانی ئهم حیزبه هیچ نهما نەیڵین دژ بە بنەماڵەی بارزانی، کەچی ئیستا دەلێن وینەی مەلا مستەفا لەبارەگاکانیان بەرز دانراوە.
6. پکک .. ئیمە لە ساڵانی 1991هوه دۆستایەتی پکک مان کردوە ، لە هەولێر برواناکەم کەس بەر لە ئێمە ئەوانی بەخەلک ناساندبێ و میژووی هاتنی پکک بۆ هەولیر و شێوەی بیرکردنەوەیان شارەزا بێ، بەداخەوە دەیان هەورزا و نشێوی سیاسیی دژ بەیەکیان لەمامەلەکردن لەگەل (حکومەت و پەرلەمان و پارتی ویەکێتی) هەبووە. کە لێرەدا کاتی هەڵدانەوەیان نییە، تەنیا چهند نمونهیهک دههێنمهوه، ئهویش ئەو کاتەی ڕیزدار جەمال (موراد قەرەیلان) لە هەلبژاردنی ٢٠٠٩ وتی: (بارزانی شایستەی سەرۆکی هەرێمە) کە بەراستی لەو دەنگە جوان و سەرکردە شۆڕشگێرەی قەندیل نەدەوەشایەوە، بۆیە وەک بیرەوەری هەموو وتە و ئەو دەیان شەهیدەی پکک لە هەولێرم بەیاد کەوتەوە کەچۆن لەپێچەوانەی ئەو وتانە ئەو گەنجە تێکۆشەرو دلسۆزانەی هەولێر، وەک (کامەران هیرانی و شەهید جەنگی و هاوار و سەیفەدین و کۆمەلکوژیەکەی ١٩٩٥ و تەقەکردنی ئاسایش لە ١٩٩٢ ........) کە ههموو ئهمانه هەواداری پکک بوون شەهید کران، یان ئێمە بەرێکەوت لەخۆپێشاندان و ململانێیەکانماندا لەگەل پارتی، به رێکهوت رزگار بوین، ساڵی ٩٢ بەدواوە شەهید ئازاد حاجۆ (برای جوان حاجۆی هونەرمەند)، کە هەرگیز لەبەرچاوم ون نابێ، بەمانای وشە گوێ رایهڵ و بێ فیز بوو، لەهەر رەخنەیەک لەپککت هەبوایە، و ئاستی رٶشنبیری بەرفراوانتر بوو لە زۆرینەی کادیرەکانی پکک لەگەل هەڤال ڕۆژهات زۆرینەی کاتەکان لە ماڵی ئیمە دەخەوتن و بروایان پیمان بوو، لەیەکێک لە شەوەکان هەڤال ڕۆژهات لە ماڵمان نووست گفتوگۆمان لەسەر بنەماڵەی بارزانی بوو، ئەو دەیوت ئەوان بەرەچەڵەک تورکن! ئیمەش دژ بەو لێکدانەوە بوین.
راستە پدک هێزیكە بوێرە لەناپاکی نەتەوەیی و خێلەکیە وەک شیوەی کارکردنی، بەلام کاکە ئەوانە تورک نین
ئەمڕۆ لەکاتی سەیرکردنی هەوالی رۆژنامەکان ئەو داوای لێ بوردنەی سەرۆکی پەیەدەم (سالح موسلیم) بەرچاو کەوت، لە ناخەوە منی هەژاند، هەموو ئەو گهمه کردنانهی به خهڵک دهکرێت وه بیر هاتنەوە، کە٦٠ ساڵە پارتە کوردییهکان بە ئێمەی دەکەن.
دەیان و هەزار نمونەی کەسی شٶڕشگیر شەهید بوونە، ههمووشیان وا دهردهکهوێت له سهرو خۆیانهوه وهکو ئامێرێکی یاری بهکار دههێنرێت، بۆیە ناچارم که بپرسم: ئەرێ کەی ئەو یاریە تەواو دەبێ ؟
ئەمە یەکەم جاری هەڤالانی پکک نیە کە بارزانی وەک ناپاک و تاوانبار بەخەلک دەناسینن، کەچی دوایی وێنەیەکی تر بە ئێمە دەدەن، بۆیە با پرسیار لە سالح موسلیم بکەین:
- باشە هەر میدیاکانی ئیوە نەبون دەیانوت بارزانی لەگەل سیاسەتی تورکیا دژی ئیمەیە!؟
- ئایا هەر ئیوە نەبون راگەیاندنەکانتان دژ بەپارتی و بنەماڵەی بارزانی خستبووە گەڕ و سەدان لێدوانی وهک وا ژنە تێکۆشەری کورد هەمومانی گر تێبەردا کە ئابلۆقەی خۆراکی خراوەتە سەر کوردانی رۆژاوا، چەندین، بابەت و کۆمێنت و لیدوانمان دژیان دا، بەنیازبوین لە ئهوروپا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژیان بکەین؟
- ئایا ئیوە ناراستگۆبوون، تا ئەمرۆ دیێت و بەو شێوەیە دەپارێیتەوە، نەک داوای لێبوردن دەکەی و دەلێێت (لەدیدارێكدا لهگهڵ رۆژنامهی سهفیری لوبنانی سهبارهت به پێشهاتهكانی رهوشی سووریا، گوایه من له كاتی وهڵامدانهوهمدانهوه ههڵویستی ئێوهم بهرانبهر به پارتی یهكگرتووی دیموكراتی پی ی دی به شێوهیهكی نیگهتیڤانه ههڵسهنگاندووه كه ئهوهیش پێچهوانهی راستی و واقیعی ئهو وتوێژهیه.
ساڵح موسلیم وتیشی ئهوپهڕی پۆزشی خۆم پێشكهش دهكهم كه بهبێ مهبهست بوومهته هۆی دڵ ئێشانی بهڕێزتان و تكاكارم ئهم پۆزشهم لێ قبووڵ بكهن.
ئەوەی ئازارم دەدات ئەو یاری کردنەیە بە ئێمە و بهو میللەتە، چونکە ئەو داوا لیبوردنەی موسلیم وەک هەموو بەرپرسەکانی باشور بە دەسەلات و ئۆزسیۆنەوە، بهڕێوهی دهبهن، یاری بەهەستی خەڵک دەکەن، ڕۆژەک دەلێن ماست رەشە رۆژی دوایی دێنەوە دەلێن نەخیر سپی بوو. ئەم سیاسەتە لە باشور نەتەوەیەکی وێران کردوە، هەزاران کەسی بێ بڕوا کردوە، کهسایهتیی کوردی تێکشکاندووە، بۆتە پاساوێک کەخۆتان لە سەدان ئەرکی نیشتمانی و خەباتی دیموکراسی بدزنەوە .
من تاسەر ئیسقان سەرسامم بە شۆرشگیریەتی پکک کە ئەوان لەم چرکەساتە جگە لەوەی دەستکەوتیێکی یەکجار مەزنی کوردن بەو تایبەتمەندیە نوێیانەی هێناوەتە ناو شٶڕشی کورد، کە بە هەموو پیوەرێکە جیاوازتره لە هەموو ئەوانی تر، بهڵام لەم چرکە ساتەدا کە (پەیەدە) وەک پارت و (یەپەگە) وەک هێزێکی شۆڕشگیڕ لەچرکەساتێێکی زۆر شٶڕشگیڕدان، پیلانی گەورەیان لەسەرە، بەڵام دەبێ هەر لەسەرەتاوە ئەمانە نەبێتە هۆکاری ئەوەی بخرێنە دەرەوەی رەخنە، چونکە ئەگەر لە قوناخی شاخەوە پارتەکانی باشور ئەوەندە چەپلەیان بۆ لێنەدرابایە و رەخنەیان لێبگیرایە و پیرۆز نهکرانایه، ئهمڕۆ ئەوەندە لەناپاکی و تاواندا بوێر نەدەبون.
بۆیە تکایە وهڵامان بدهنهوه و بۆمان رون بکەوە:
- ئایا بارزانی و پارتەکەی ئەگەر هەڵوێستی پۆزەتیفی بەرامبەر ئیوە هەبوو بۆ ئەو یاریەتان بە ئێمە کرد!؟
ئەگەر داوای لێبوردن لە بارزانیش دەکەی، ئەی کێ داوای لێبوردن لەو یاریکردنە بکات، که بە ئێمهتان کرد!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست