پەیامى هەوارمیەك بۆ لیستى گۆڕان ..نەوشیروان مستەفا چى بۆهەورامیەكان دەكەیت؟
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1755 بینراوە
ئەوەى ئێستا لەئارادایە تەنهاو تەنها بەگەرمى لێرەو لەوێ قسە و باسى لەسەردەكرێت هەڵبژاردنە، هەڵژاردنى ئەم جارەیان بەدەر لەهەڵبژاردنەكانى پێشو هەڵبژاردنیكى چارە ڕوان نەكراو و مەسیرى دەبێت بەنسبەت سەرجەم لایەنەكانەوە ،چونكە فرە لیستى و فرە دەنگى و فرە ڕەنگى پێوە دیارە و هەردو حیزبە زەبەلاحەكەى كوردستانیش بەیەك لیست دادەبەزن، لەبەرامبەریشدا لیستى چوار حیزبەكە و لیستى "گۆڕان" بەسەركردایەتى نەوشیروان مستەفا لەكێبركێیەكى گەرمدان لەگەڵ لیستى دو حیزبە دەستەڵاتدارەكەى هەرێم، ئەوەى تەوەرەى باسەكەمە ئەوەیە كە ئایا لیستى گۆڕان بەسەركردایەتى نەوشیروان مستەفا چى لەهەگبەدایە بۆ هەورامیەكان یان ئەویش وەك هەردو حیزبەكەى تر هەورامان فەرامۆش دەكات و ساڵانە لەڕیگەى ڤیستیڤاڵ و سەنتەرى ڕۆشنبیرى هەوارامى و چەندین قسەى باق بریقەوە خەلكى ئەو ناوچانە هەڵدەخەلـەتێنێ، ئایا ئەوەى هەورامیەكان دەیانەوێت و چاوەڕِێى دەكەن دەیكات، وەك بەرز راَگرتنى كەلتورى هەورامان لەهەموو ڕوەكانەوە و ئاوڕدانەوە بەوبوارە ئابورى و گەشتو گوزاریانەى لەناوچەكەدا دەتوانن داهاتێكى بەهێزبن بۆناوچەكە و هەورامیەكان، یان ئایا نوشیروان مستەفا كاندیدێكى بەهیزى هەورامى داناوە تاوەك داكۆكى كارى مەسەلەى هەورامیەكان كاربكات؟ ئەمانەو چەندین پرسیارى تر كەپێویستە نەوشیروان مستەفا وەڵامى خەڵكى هەورمان و هەورامیەكان بداتەوە چەنكە ماوەیەكى زۆر خەلكى هەورامانیش وەك هەمو ناوچەكانى ترى كوردستان توشى ئەو حاڵتە بێئومێدیە هاتون بەدەست هەردو دەستەڵاتى پارتى و یەكیەتیتیەوە كەتەنها كاریان دروست كردنى ڕێكخستنە لەو ناوچانەو دژە كاركردن پێكەوە و نەك خزمەت كردنى خەڵكى ماندوى دەست قلیشبردوى دلسافى ناوچەكە.
بەهیواى وەڵام دانەوە....
اE:
[email protected]