ده‌وڵه‌تی کوردی له نێوان خه‌یاڵ و واقیع دا
Tuesday, 08/05/2012, 12:00
ماوه‌یه‌که قسه‌وباسێکی زۆر له‌سه‌ر دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرێت له‌و به‌شه بچووکه‌ی کوردستانی باشووردا و بۆته جێگه‌ی لێکۆلینه‌وه وپروپاگهندهی جیاواز جیاواز..
له‌لایه‌ک تاڵه‌بانی ده‌وڵه‌تی کوردی به خه‌ونی شاعیران ده‌زانێت چونکه بیرکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دۆگما و کاتی شه‌ڕی ساردی سۆڤیه‌تی کۆن و ئه‌مه‌ریکایه و ئێستاش وابه‌سته‌ی عه‌قڵێکی کۆن و بێ ئاگایه له جیهانی سه‌رده‌م و نوێ.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاڵه‌بانی که‌سایه‌تیه‌کی بێ پرنسیپ و قسه فڕیدهره و زۆربه‌ی کات خۆشی نازانێت چی ده‌ڵێت ، وه‌ک له‌م دوایه‌دا له کۆنگره‌ی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کرد به سه‌رۆکی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی.
.بۆیه تاڵه‌بانی له عێراق و ناوچه‌که و جیهانیش ئه‌و قورسایی و گرنگیه‌ی نه‌ماوه و که‌س حسابی جدی بۆناکات ، ته‌مه‌نیشی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه تا پشتی پێببه‌سترێت له ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌دا.
دوای مردنی تاڵه‌بانی ، یه‌کێتی ، چونکه چه‌نده‌ها کوێخا و که‌سانی دژبه‌یه‌کی تێدایه ، بۆیه قومارکردن له سه‌ر پاشه‌ڕۆژی یه‌کێتی قومارێکی دۆڕاوه، بۆیه ووڵاتانی ناوچه‌که و ڕۆژئاوا سه‌رنج و گرنگی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی تر کۆده‌که‌نه‌وه ، ئه‌ویش مه‌سعوود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی.
ماوه‌یه‌که مه‌سعوود بارزانی له‌هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زیاتر باسی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات ، پێش ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن حیزبه‌که‌ی وکه‌سانی سه‌ر به‌م بنه‌ماڵه‌یه‌وه پروپاگه‌نده‌ی زۆریان بۆ مژده گه‌وره‌که‌ی نه‌ورۆز ده‌کرد .
بیانووی مه‌سعوود بریتیه له مالیکی و ده‌سته‌ڵاتی به‌غداد به‌وه‌ی به‌ره‌و دیکتاتۆری ده‌ڕوات و ڕازی نیه مه‌سه‌له‌ی بودجه ونه‌وت و پێشمه‌رگه وناوچه دابڕاوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات ...
ده‌زانرێت ئه‌و مه‌سه‌لانه پێش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سعوود بوونیان هه‌بووه و بۆیه باس کردنی ئه‌و گروگرفتانه له ئێستادا له‌لایه‌ن مه‌سعووده‌وه که باس له ئه‌ڵته‌رناتیڤی ڕیفرێندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ، هیچ په‌یوه‌ندی به دیکتاتۆری مالیکی و حکومه‌تی به‌غداده‌وه نیه.
جا لێره‌دا زۆر گرنگه لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین بزانین ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌سعوود بارزانی له چی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆچی له‌م کاته‌دا ده‌ستی به پڕوپاگه‌نده‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی کردووه..
ده‌بینین دوای ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و کۆماری یوگوسڵاڤیا له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه(1990s) تا ئێستا نزیکه‌ی سی و چوار ده‌وڵه‌تی نوێ دروست بووه.
هه‌ر دوای نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، پانزده ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێ دروست بوو که ئه‌مانه بوون (ئه‌رمینیا ، ئازربایجان ، بهلهڕووس ، ئیسۆنیا ، جۆرجیا ، کازاخستان ، کیرگستان ، لاتڤیا، لیسوانیا ، مۆڵدۆڤه ،ڕووسیا ، تاجیکستان ، تورکمانستان ، ئۆکرانیا ، ئووزباکستان)
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یوگوسڵاڤیاش ، پێنچ ده‌وڵه‌تی تر دروست بوون وه‌ک (بۆزنیا و هێرزۆگڤینیا Bosnia and Hezegovina ، کروایته Crotia ، ماسۆدنیا Macedonia ، سێربیا و مۆنتیگرۆSerbia and Montenegro ، سڵۆڤینیاSlovenia)
بێجگه له‌مانه ، سیانزده ده‌وڵه‌تی تریش سه‌ربه‌خۆ بوون:
- نامیبیاNamibia ، له 21-3-1990 دا له ئه‌فه‌ریقای باشوور جیابۆوهوه
- باکوور و باشووری یه‌مه‌ن یه‌کیانگرت له22-5-1990دا و ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن یان پێک هێنا.
- ئه‌ڵه‌مانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا یه‌کیانگرته‌وه له 3-10-1990دا و ئه‌ڵه‌مانیای یه‌کگرتوویان پێک هێنا.
ـ دوورگه‌کانی مارشڵ Marshal Islands که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بهڕێوهدهرا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند له 17-9-1991 دا
ـ مایکرۆنیسیا Micronesia که به دوورگه‌کانی کارۆڵاین Caroline Islands ناسراو بوو سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند له 17-9-1991 دا.
ـ کۆماری چێک وکۆماری سڵۆڤاکیا سه‌ربه‌خۆ بوون پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چێکۆسلۆڤاکیا له 1-1-1993 دا
ـ ئه‌ریتریا Eritrea له ئه‌سیوبیا جیابۆوهوه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند له 25-5-1993 دا.
ـ دوورگه‌ی پاڵاوو Palau که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بهڕێوهدهرا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند له 1-10-1994 دا
- تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات East Timor که‌له‌ساڵی 1975 دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند له ده‌ست پورتوگال ، توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت له ئیندۆیسیا له 2002 دا
ـ مۆنتینگرۆ Montenegroتوانی له ڕیفۆراندمێکدا سه‌ربه‌خۆ بێت له 3-6-2006 دا
ـ سێربیا ش Serbia سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند له 5-6-2006 دا
- کۆسۆڤهش Kosovo سه‌ربه‌خۆیی خۆی لهسێربیا ڕاگه‌یاند له 17-2-2006 دا
- باشووری سۆدانیش توانی له ڕێفۆراندمێک دا له 9-7-2011 دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت.
لێره‌دا ده‌بینین چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی نوێ دروست بوون له ئه‌نجامی ئه‌و بارودخه سیاسی و ئابوریه‌ی ناوچه‌کان و جیهان که‌هاتنه کایه‌وه ، به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه و تاکوو ئێستاش به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ئابوری جیهان و سیسته‌می بانکی جیهانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا ، به تایبه‌ت دوای ساڵی 2008 وه تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره هاتووه و شیرازه‌ی که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه له ڕێڕه‌وی ئۆرگانی خۆی تووشی شکست هاتووه. نرخی دۆلار و ئۆرێۆ دابه‌زیووه وچه‌ند ووڵاتێکی یۆرۆ زۆن(Euro Zone) له‌سه‌ر لێواری نابووت بوون دایه ، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئاسێکی زۆربه‌رزدایه.
جارێکی تر کومپانیا و بانکه گه‌وره جیهانه‌کان وحکومه‌ته‌کانیان به‌دوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه بانکی و ئابوریه‌کان دا وێڵن و له هه‌وڵی چارهسهێکی خێرادان .
..ئه‌وه‌ی زیاتر سیسته‌می ئابوری و بانکی ڕۆژئاوای قووڵترکردۆته‌وه ده‌رکه‌وتنی چین و ڕووسیا و ئێران و کۆریای باکوور و چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌مه‌ریکای لاتینه له به‌ره‌یه‌ک دا کۆبوونه‌ته‌وه دژ به ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا.
به‌کارهێنای سووته‌مه‌نیه‌کی زۆری وه‌ک نه‌وت و گاز له‌لایه‌ن چین و هندستان وڕووسیا وبهڕازیلهوه که به ووڵاتانی BRIC ناسراون(Barzil,Russia,India,China) ، ناهاوسه‌نگیه‌کی گه‌وره‌ی له ئابوری ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپادا دروست کردووه . شایانی باسه ووڵاتانی BRIC چاره‌کێک له خاکی جیهان و له‌سه‌دا چلی دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا و کومپانیا و بانکه‌کانیان به‌دوای هه‌موو ڕێگه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێن ، به تایبه‌ت دوای نائومێدبوونیان له بارودخۆی عێراق له‌م دوایه‌دا که ده‌بینن حکومه‌تی شیعه‌ی به‌غداد و مالکی پاڵپشتی ئێران و سوریه به ئاشکرا ده‌که‌ن و ڕێگه ومه‌رجی قورس له‌به‌رده‌م کومپانیا نه‌وته‌کان داده‌نێن وه‌ک شه‌هرستانی چه‌ندجاره هه‌وڵی پووچڵکردنه‌وه‌ی کۆنتراکه نه‌وته‌کانی ئه‌و کۆمپانیانهو حکومه‌تی هه‌رێم ده‌دات .
بۆیه ده‌عوه‌تکردنی مه‌سعوود ومهسرووری کوڕی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه باشترین هه‌ڕه‌شه بوو بۆ مالیکی و حکومه‌ته‌که‌ی که گه‌ر مل که‌چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیا و بانکهکانییان نه‌بیت ، ئه‌وا پلانی تر له‌سه‌ر مێزه بۆ ناوچه‌که...ئه‌ویش هه‌وڵدانی دروست کردنی مه‌مله‌که‌تی بارزانیه له‌و به‌شه بچووکه‌ی کوردستانی باشووردا ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به ڕه‌زامه‌ندی تورکیا و جێبه‌جێکردنی داواکاری و مه‌رجه‌کانی تورکیایه ئه‌ویش خۆی له ڕێگهدانێکی ته‌واو و کارئاسانکردن بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا و دژایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان و دروستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی تورکی و ئه‌مه‌ریکی ده‌بینێته‌وه.
بۆیه پیلانێکی ئه‌مه‌ریکی ـ تورکی له ئارادایه بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ، به پاڵپشت و ڕازی بوونی ووڵاته عه‌ره‌بیه سوونیه‌کانی سعوودیه و ووڵاتانی خه‌لیج ، که‌ئه‌مانیش له خه‌ته‌ری ئێران و عه‌ره‌به شیعه‌کان ترسییان په‌یداکردووه.
ده‌توانین بڵێین باسکردنی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له به‌شێکی بچووکی کوردستانی باشوورداـ به هیچ جۆرێک ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌رکوک و ئه‌وانی تری تێدا نابێت - چه‌ند ئامانج و مه‌به‌ستێک ده‌پێکێت:
1-ناردنی سیگناڵێکی به‌هێزه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ مالیکی و شیعه‌کانی عێراق که واز له پاڵپشتی کردنی ئێران و سوریه بێنن ، ئه‌گینا ڕێگه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر هه‌یه
2-پاڵشتی کردنی کۆمپانیا کانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی بچووکی وا که له‌ڕاستی دا ده‌بێته وه‌ڵامده‌ره و وه‌سیله‌یه‌کی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه ئابوری و بانکه‌کانی جیهانی ڕۆژئاوا.
ده‌بینین به لێشاو کومپانیا جیهانیهکان هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستانه‌وه و خه‌ریکی ده‌رهێنانی سامانه سروشتیه‌کانی نه‌وت و گاز و چه‌ند ماده‌کانی ترن .
هه‌روه‌ها ئه‌م کومپانیانه هه‌رێمی کوردستانیان کردۆته تاقیگایه‌ک یان موختهبهرێک بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له ساغ نهبۆهکانی خۆیان یان ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که له ووڵاتانی خۆیاندا ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌هۆی خراپی چۆنایه‌تیه‌وه و ده‌بێت فڕێ بدرێن ، به‌ڵام ئه‌مان به یارمه‌تی کومپانیا لۆکاڵه‌کانی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه وکه‌سه نزیکه‌کانیانه‌وه هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌له خراپ و بهسهرچووانهوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ساغ ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و کومپانیانه که خه‌ریکی ده‌رهێنانی نه‌وت و سامانه سروشتهکانن له هه‌رێمی کوردستاندا ، ده‌ستیان کراوه‌یه له هه‌موو پێش مه‌رجێک و کارئاسانی ته‌واویان بۆ کراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌وه له کوردستانی باشووردا ، وه‌ک گوێ نه‌دان به ژینگه ، باج نه دان ، زه‌مانی ژیانی کرێکاران وبیمه‌ی نه‌خۆشی و خانه‌نشینی و هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی که له‌ووڵاته‌کانی خۆیاندا ده‌بێت جێ به‌جێ ی بکه‌ن و هه‌یان بێت گه‌ر کومپانیایه‌ک بیه‌وێت کاره‌کانی بکات.
واته کوردستانی باشوور له‌سایه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌دا بۆئه‌و کومپانیا بێگانانه بۆته به‌هه‌شتێک بۆیان بۆ که‌ڵه‌کردنی زۆرترین سه‌رمایه چونکه هیچ مه‌رجێکی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و باج دان و هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی که له ووڵاته‌کانی خۆیان هه‌یه و زه‌حمه‌ته بۆیان ، له کوردستاندا بوونی نیه و به ئاره‌زووی خۆیان کاری وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن.
لێره‌ش دا گرنگه باس له‌و ووتاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ، ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، بکه‌ین که باسی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات و باسی پێشمه‌رجه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت :
" ....بەڵام کوردستانی سەربەخۆ شتێ نییە بە قسە دابمەزرێ، بەڵکو تەلارێکە پێویستە پایەکانی لەسەر زەمین بچەسپێن.کوردستانی سەربەخۆ ئەبێ دامەزراوەیەکی سیاسی بێ، کە پێویستی بە سازانێکی نیشتمانیی نوسراوە لە شێوەی دەستور و کۆمەڵێک یاسادا، کە کۆدەنگی نیشتمانی‌یان لەسەر بێت، بەئامانجی رێکخستنی پرۆسەی سیاسی و رێکخستنی رێساکانی پەیوەندی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکان، لە سایەی کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتمانیدا، وەک ئیدارەی نیشتمانی، سوپای نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی و دادگای نیشتمانی کە دامەزراوەی هەموان بن پێکەوە، نەک بە تەنها دامەزراوەی دەسەڵاتداران بن. "ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لیبراڵیانهیه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ که بتوانێت له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێت و په‌یوه‌ندی ئابووری و سیاسیه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ربنه‌مای پرۆتۆکۆڵه جیهانه‌کان و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌که‌ی بێت له‌لایه‌ن ووڵاتانی تره‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا بێئاگایه یان ناتوانێت خۆێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعیانه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری و سیسته‌می ئابوری جیهانی که له چ قهیرنێکدایه و ئه‌و ڕێگایانه‌ی که ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می بانکی و ئابوریان ڕزگاربکه‌ن له هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی دۆلار و یۆرۆ..
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌و پێشمه‌رجه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ، باشووری سۆدان کرایه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له 9-7-2011 دا که له‌سه‌دا نه‌وه‌دوهه‌شتی%98 بودجه‌ی باشووری سۆدان له‌سه‌ر نه‌وته و خاوه‌نی هیچ جۆره سه‌رخان و ژێرخانێکی ئابووری تر نیه و هیچ له‌و پێشمه‌رجانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا که باسیان ده‌کات بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت تێدان نیه ، به‌ڵام توانرا له سۆدانی جیابکه‌وه و ده‌وله‌تێک دروست بکه‌ن.
به‌گشتی باسکردی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌لایه‌ن بارزانی و هه‌ندێک لایه‌نه‌وه ، بریتی یه له ئه‌ڵته‌رناتیڤێک به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاواوه بۆ هاوسه‌نگی کردنی پیلانه‌کانیان و یارمه‌تی دان و ڕزگاربوونی کۆمپانیا و بانکه‌کانیان له‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی تووشی ئابووری جیهان و سیسته‌می بانکی یان بووه.
سه‌رگرتن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پیلانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ، به یامه‌تی تورکیا و چه‌ند ووڵاتێکی ناوچه‌که که‌وتۆته سه‌ر بارودۆخی ناوچه که به‌گشتی و هه‌ڵوێستی مالیکی و حکومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئێران ومل که‌چ کردنی عێراق بۆ مه‌رجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر کاتێک ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا زانیان یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق هیچ سوودێکی ئه‌وتۆ به کومپانیا و بانکه‌کانیان وسترایژی سیاسی و سه‌ربازییان نادات ، ئه‌وه پیلانی دوو ده‌خه‌نه کار ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ئامرازه‌کانیان بۆ ئاماده کردووه وباشترین بنه‌ماڵه‌شیان بۆ ئاماده کردووه وه‌ک کۆیله‌ی خۆیان و ده‌توانن هه‌موو مه‌رجه‌کانی خۆیان و کومپانیاکانیان و بانکه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بسه‌پێنن ، ئه‌ویش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود بارزانی یه و ئاماده‌ی پارێزگاری کردنیشین ، هه‌روه‌ک چۆن له کۆن دا چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه وده‌سته‌ی سه‌ربازیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌دا و ده‌یان پاراستن وه‌ک شای ئێران و سه‌دام وموباره‌ک و هه‌تا ئێستاش شێخه‌کانی سعوودیه و کوێت و ووڵاتانی تر ده‌پارێزرێن.
به‌پێ ی ئه‌م پیلانه ئه‌مه‌ریکی ـ تورکیه ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوود بارزانی ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا ، ئهگهرسهربگرێت ، ئه‌وا بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌کی تریش خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت له‌ژێر دیکتاتۆری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بناڵێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست