جلال لەڕانیە هەڕەشەى لەچەندین بەرپرسى یەكێتى كرد!!!!!!!!!
Friday, 10/07/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست:
بەپێى دوا زانیارى لەسەر مستەفا چاو ڕەش و فواد مەعسوم و جلال كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كە جلال بەرلەوەى ڕانیە بەجێبهێڵێت كۆبونەوەیەكى تایبەتى لەگەڵ بەرپرسانى حكومى و حیزبى سەربەدەسەڵاتى خۆى كردووە و یەكێك لەو بەرپرسانەى كەجلال هەڕەشەى تۆپاندنى لێكردبوو بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەجلال زۆر منداڵانە دوور لەهەموو ئسلوبێكى بەرپرسیاریەتى جنێو و قسەى ناشیرینى بەبەرپرسانى یەكێتى بەحكومى و حیزبیەوە دەوت و بەرپرسەكە هەڕەشە لێكراوە ئەوەى بەكوردیتان پۆست ڕاگەیاند كەجلال هەڕەشەى توندى لەهەریەكە
لەبەڕێوەبەرى ناحیەى سەنگەسەر و ژاراوە و ئیسێوە و چەكوان و هەڵشۆ و هێرۆ كردووە بەوەى زۆر جار قسەى قۆڕ و بێمانا دەكەن لەدژى بەوتەى جلال دراوسێكانمان هەروەها بەحەسەنە گەورەشى وتووە جارێكى تر بەبێ پرسى نەچیت بۆ ئێران و دانیشتن لەگەڵ ئیتڵاعات دا بكەیت بەرپرسەكەى یەكێتى ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند كەجلال هەڕەشەى زۆر توندى لەتەواوى ئەندام و كارگێڕانى مەڵبەندى هەشت كردووە پێى ووتوونە پێویستە خۆتان چاك بكەن و وەكو كوڕەكەى قالە قەرەج نەكەن كەبەمەبەستى خەسرەو قادرى لێپرسراوى مەڵبەندى هەشتى یەكێتیە
سەبارەت بەوەى كەئایا جلال چى لەدكتۆر خسرەو كردووە بەرپرسەكەى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ووت خسرەو قادر لەپۆستەكەى دوورخراوەتەوە مستەفا چاو ڕەش لەجێگەى دانراوە هەرپەیوەست بەم گۆڕانكاریانەى جلال نێردراوى كوردستان پۆست لەناو مەڵبەندى هەشت تەئكیدلەوە دەكاتەوە كەچەندین كەس لەناو مەڵبەند ئاگاداركراونەتەوە كەخۆیان چاك بكەن ئەگینا جلال پێى ووتوونە دەتان نێرمە ئەو شوێنەى مەشكانى لێدەژێنن نێردراوى كوردستان پۆست لەناو مەڵبەندى هەشت تەئكیدى لەوەش كردەوە كەهەریەكە لەمریەم سەمەد و گوڵە عبدللە و محمد شاى زانیارى
ئاگاداركراونەتەوە چونكە وەكو نێردراوى كوردستان پۆست ئاماژەى پێكرد ئەوانە نیشانەى سەرسوڕمانیان خراوەتە سەر سەبارەت بەقسەكەى تاڵابانى كەبەقایمقایمى ڕانیەى وتبوو على پۆستالأ ئەوە بۆ قسەى داناى مامە ئەحەت شكاندووە ئەندامێكى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى و هاوڕێى ئازاد جوندیانى بۆ سنورەكە بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەجلال بەقایمقایمى ڕانیەى ووتووە على پۆستالأ جارێكى تر قسە لەقسەى داناى مامە ئەحە دا نەكەیت چونكە ئەو باش دڕى بۆ من دەكات نەك تۆ لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەئایا ئەم كێشەیە كەى چۆن بووە ئەندامەكەى مەكتەبى
ڕاگەیاندنى یەكێتى ووتى ئەم كێشەیە لەبەروارى 5ى3ى2009بووە پەیامنێرى كوردستان تەواوى كێشەكەى نێوان دانا ئەحمد مەجیدى پارێزگارى سلێمانى و على حمە بەگى قایمقایمى ڕانیە لەداهاتوودا بڵاودەكاتەوە ئێوەش چاوەڕوانبن...........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست