نەوشیروان مستەفا چه‌ندیین بڕیاری دەرکردووه بەبێ ئه‌وه‌ی پرس به ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بکات!
Friday, 01/03/2013, 12:00
هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان:
یه‌کێک له ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پێی راگه‌یاندنم وتی:
(کاک نەوشیروان جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوە دروست نەکردووە گوێمان لێبگرێت، بەڵکۆ بۆ ئەوە دروستی کردووە تا ئێمه گوێی لێبگرین).
ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه بوو، که به نائومێدییه‌کی زۆره‌وه ئه‌م قسه‌یه له زاری ده‌هاته ده‌رێ. دیسان درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و وتی:
(دروستبوونی جڤاتی نیشتمانی لەلایەن کاک نەوشیروان مستەفا وای قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرد، کە بۆ ئەوەی بڕیاری سیاسیی بەدەستی ئەندامانی جڤاتەکە بێت، بەڵام ئەوە راست ده‌رنه‌چوو تەنها بۆ ئه‌وه دروستی کرد، که وه‌ک رێکخەری گشتیی بزووتنه‌وه‌که ره‌وا بە بڕیارە تاکرەوییەکانی خۆی بدات).
درێژه‌ی پێدا: (هه‌موو ده‌زانیین، که دوایین کۆبوونەوەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی له رۆژی ١٨-١-٢٠١٣ به‌ڕێوه‌چوو، لەو کاته به‌دواوه جڤاتەکە هیچ کۆبوونەوەیەکی تری نەکردووە، بەڵام لە دوای ئەو کۆبوونەوە کاک نەوشیروان چوار بڕیاری تاکرەوانەی دەرکردووە، بێ ئەوەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی ئاگایان لێبوبێت و کۆبوونەوەیان لە سەر کردبێت). بڕیاره‌کان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
یەکەم: کاک نەوشیروان بە تەنها خۆی بڕیاری داوە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بێ ئەوەی جڤاتی نیشتمانی ئاگای لێبێت.
دووەم/ بڕیاری داوە مەکتەبی پەیوەندییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بکاتەوە بێ ئەوەی جڤاتی نیشتمانی ئاگای لێبێت.
سێیەم/ بە تەنها خۆی بڕیاریی داوە کۆنگرە ببەسترێت، بێ ئەوەی هیچ بەرنامەیەکی پێشوەخت ئامادەکرابێت.
چواره‌م/ لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا نوێنەری کۆنگەرە هەڵبژێردراوە، جگه له کاک نه‌وشیروان خۆی، هیچ کام له ئەندامه‌کانی دیکه‌ی جڤاتی نیشتمانی ئاگایان لێنه‌بووه، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کان له بێتاقه‌تیی و ناڕه‌حه‌تییدا بێده‌نگییان لێکردووه و پیییش ده‌خۆنه‌وه.
جگه له‌وه هه‌واڵ و نهێنییه‌کی گرنگی تریش هه‌یه ده‌مه‌وێت باسی لێوه‌بکه‌م و تا ئیستا که‌س پێی نه‌زانیوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاک نه‌وشیروان وه‌ک پارتیی و یه‌کێتیی، په‌یوه‌ندیی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا بستووه، هیچ کام له جفات و رێکخه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئاگادار نیین. محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم دوو جار سه‌ردانی تورکیای کردووه، که گه‌ڕاوه‌ته‌وه، یه‌کسه‌ر خۆی به‌ته‌نها کردووه به لای کاک نه‌وشیرواندا و ئیتر هیچ که‌س نازانێت بۆچی چووه و کێی دیوه و باس له چی کراوه و چ رێکه‌وتنێکی نهێنی له‌گه‌ڵ تورکیا، یان میتیی تورکی به‌ستووه؟! ئه‌م په‌یوه‌ندیی و هاتوچۆ و پسکه‌پسکانه لای که‌سی تر باس نه‌کراوه و که‌سیش بۆی نییه پرسیاری له‌سه‌ر بکات.
من وەک هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەرجەم هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و لە خودی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەپرسم ئایا ئیتر بەس نییە بۆ ئەوەی بڵێین درووست‌کردنی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان شتێکی کارتۆنییە و بۆ ره‌وادانه بەبڕیارە تاکرەوانەکانی کاک نەوشیروان و به‌هه‌مان عه‌قڵی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی، کاک نه‌وشیروان ره‌فتار ده‌کات، ده‌یه‌وێت ئێمه وه‌کو مه‌ڕ بداته پێش خۆی و بمان کاته قوربانی بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسیی و بازرگانییه‌کانی خۆی؟
له نووسینی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌م ناوی ئه‌و کۆمپانیا و بازاڕانه بڵاوبکه‌مه‌وه، که هه‌مووی موڵکی کاک نه‌وشیروان خۆیه‌تی، ئیستا له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییدام.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست