کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ کارزان که‌ریم ده‌رمانخوارد ده‌کرێت

Thursday, 01/11/2012, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست 2/ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو ده‌زگای پاراستن به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌ کارزان که‌ریم، که‌ به‌ تۆمه‌تی نووسینی هه‌واڵ و بابه‌ت له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، که‌  بۆ کوردستانپۆستی ناردبوو، دواجار له‌ ژێر فشار و لێداندا ددانی پێدانا، پاش ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵیک به‌بێ دادگاییکردن له‌ زیندانی پاراستندا شاردبوویانه‌وه‌ و له‌ سینارۆیه‌کی دروستکراودا له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا بڕیاری دوو ساڵ زیاندانییکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند،
شایانی باسه‌ پاش ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌، پاراستن جارێکی دیکه‌ فڕاندیانه‌وه‌ و بردیانه‌وه‌ نێو زیندانه‌ تاریک و ساراوه‌که‌ی خۆیان، سه‌رچاوه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ مه‌سه‌له‌ی حوکمدانی دوو ساڵه‌ ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردن بوو، ده‌نا  پاراستن به‌ ته‌ما نییه‌ دوای ئه‌وه‌ ئازادی بکات و به‌ سه‌لامه‌تی به‌ری بدات، به‌ڵکو ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته‌یه‌ هه‌ر جاره‌ی نیو (سی سی) له‌ جۆره‌ ژارێکی تایبه‌تی بۆ ده‌که‌نه‌ خواردنه‌که‌یه‌وه‌، مه‌به‌ستیش له‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر خۆ، کارزان وای لێبێت هێدی هێدی لاواز بێت و سه‌ره‌نجام یان  که‌مئه‌ندام بێت و هه‌ڵنه‌ستێته‌ سه‌ر پێ، هه‌روه‌ها ته‌ندروستی تێک بچێت و ژیانی ئاسایی پێشووی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی کاتێکی نادیاردا گیان له‌ ده‌ستبدات.
سه‌رچاوه‌که‌ وتی کارزانیش بۆ هه‌ستی به‌ تێکچوونی باری ته‌ندروستی خۆی کردووه‌، بۆیه‌ له‌ نامه‌یه‌کدا ئه‌و راستییه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ باسی ده‌کات.
کوردستانپۆست ئه‌و نامه‌یه‌ی کارزان  توێی ئه‌م هه‌واڵه‌دا بڵاوده‌کاته‌وه‌:

کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/karzan_kerim/name.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە