بۆچی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ،هێرش ده‌که‌نه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا؟.
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
دوای ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان ، سیاسی و جه‌ماوه‌ری و جیهانی چنیه‌وه له تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ، به‌ته‌واوی هه‌ست به دابڕانی خۆی و به‌ته‌نیا ماوه‌یی خۆی ده‌کات و له قورنه‌یه‌کدا خۆی گیرکردووه که به‌هیچ کلۆجێک بواری هێرشی نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌رگریش له خۆی بکات .
بنه‌ماڵه‌ی شکستخوادووی مه‌سعود له چوار قۆناخی ژیانی سیاسیان ئه‌وه چواره‌مین جاره به‌و شێوه‌یه داده‌بڕێن له جه‌ماوه‌ر و ریسوا و سووک چاویان لیده‌کرێت.
قۆناخی یه‌که‌م له‌دوا جیابوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و هاژوانی پارتی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌خوێنده‌وار و خێڵه‌کی وه‌ک مه‌لا مسته‌فا ، که بووه هۆکاری ئه‌فراندنی قۆناخی دووه‌می دابڕان له ئاشبه‌تاڵی 1975 ، که مه‌لای جاهیل چۆکیدا به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی داگیرکارانی کوردستان و دۆڕاندی. سێیه‌م قۆناخ دیاره قۆناخی 31ی ئابه که له‌وێدا بنه‌ماڵه هه‌موو به‌هاکانی ته‌نانه‌ت خێڵه‌کیشی له‌ده‌ستدا و بووه بنه‌ماڵه‌یه‌کی جاش و به‌کرێگیراوی فه‌رمی نێونه‌ته‌وه‌یی. چواره‌م قۆناخ که پێمانوایه دوایین قۆناخی ژیانی سیاسیان ده‌بێت، که ده‌ڵیین دوایین ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه و هۆشیارییه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان و دنیا تێیدا تیپه‌رده‌بێت . ئه‌م قۆناخه به‌فاکته‌ره‌کانی تیرۆرکردنی شه‌هید سۆران و ته‌زویرکردن له هه‌لبژاردنه‌کان و تاڵانکردن و دوایه‌مین مه‌نزڵگاش دیاره شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت و ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌م تیرۆرکردنه تێپه‌ڕده‌بێت و به کۆتا دێت.
بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود له دوای هه‌موو شکسته‌کان ، هانایان بۆ هۆکاری ده‌ره‌کی بردووه تا راستببنه‌وه و دووباره بێنه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی ، دوای جیابوونه‌وه‌ی باڵی سیاسی پارتی ، کوردستان بووه مۆڵگای زۆربه‌ی ده‌زگا سیخورییه‌کانی دنیا هانای بۆشای ئێران برد و دواتر ئاشبه‌تاڵی پێکرا ، له دوای ئاشبه‌تالیش بوو به رێگر بۆ دورستبوونه‌وه‌ی هێزی به‌رخۆدان و کاره‌ساتی هه‌کاری قه‌وماند ، دواتر تا راپه‌ڕینی 1991 بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود جاشی فه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئیران بوو و سه‌ده‌ها ئۆپزسیۆنی ئه‌و کۆماره تیرۆریسته‌ی بۆ تیرۆرکردووه و به‌شداری شه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌کرد له دژی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان..بۆ 31ی ئاب و دواتر قۆناخه‌کانی دیکه‌ش پێویست به گووتن ناکات زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان لییئاگاداره ، که چه‌نده ئه‌و بنه‌ماڵه سووک و ریسوایه هانای بۆ هۆکاری ده‌ره‌کی بردووه تا بمێنێت.
ئێستا زه‌مه‌ن گۆڕاوه ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریست هه‌موو جاری شه‌ڕی پارت و لایه‌نه‌کانی ده‌کرد و له دژی ئه‌و پارت و لایه‌نانه هانای بۆ هێزه ده‌ره‌کییه‌کان به‌تایبه‌تی داگیرکارانی کوردستان ده‌برد ، ئه‌مجاره‌یان بنه‌ماڵه رووبه‌ڕووی جه‌ماور بۆته‌وه ، چونکه هه‌لومه‌رجه‌که گۆڕدراوه و بنه‌ماڵه ناتوانێت به که‌ره‌سته کۆنه‌کان به‌ر له‌و هه‌لومه‌رجه بگرێت و وه‌ک جاری جاران لێبخوڕێت ، پێمانوانییه بتوانێت هێزی داگیرکا‌ر بێنیت بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ناره‌ازیی شه‌قام.
ئه‌وه‌تا بنه‌ماڵه پاش شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان رووبه‌ڕووی ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆته‌وه و ناتوانێت هه‌لومه‌رجه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌رچه‌رخێنیت ، به‌ڵکو هه‌ر کارێک ده‌کات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قووره‌که‌ی بۆ خه‌ستتر ده‌بێته‌وه، جه‌ماوه‌ر تووره ده‌کات ، به جۆرێک سه‌ری لێشێواوه و ناتوانێت یه‌ک هه‌نگاو به ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان باوێت .
به‌یاننامه ده‌رده‌کات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ریسوا ده‌بێت ، باس له سیناریۆی ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت ده‌کات ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بێ باوه‌ڕی له نێوان خه‌ڵکی و خۆی زێده‌تر ده‌کات.. به‌مانایه‌کی دیکه بنه‌ماڵه دووباره له قووره‌که چه‌قیوه‌ته‌وه ناتوانێت ئه‌مجاره‌یان لییده‌ربازبێت.
بۆ ده‌ربازبوونی له دوو هه‌نگاو زیاتر خه‌ریکه پێڕه‌وی لێده‌کات:
1- گۆرینی شه‌ری خۆی و جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕینی به شه‌ری خۆی گۆڕان به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ، له پێناو بچووککردنه‌وه گۆڕه‌پانێی ململانێکه‌ی و ده‌ربازبوونی.
2- هانا بردن بۆ داگیرکارانی کوردستان به‌تایبه‌تی تورکیا، سه‌فه‌ری مه‌سعود بۆ تورکیا له پێناو رزگارکردنی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره به فیعلی به‌شداری شه‌ڕی تورکان و په‌که‌که بکات که بڕیاروایه له یه‌کدوومانگی دادێ ده‌ستپێبکات.
بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هه‌نگاوه له‌ته‌ک هێرشی ئیعلامی بۆ سه‌ر گۆڕان و نه‌وشیروان و به‌شانوباڵی تورکان ووتن وه‌ک ده‌ستی پێکردووه و به‌توندتر هه‌نگاوی زێده‌تری بۆ باوێت ، تووشاری کاره‌سات و دابڕانی هیجگار گه‌وره‌تر ده‌بێت ، له‌لایه‌ک جه‌ماوه‌ری گۆڕان دوو ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌کات، ئه‌و کات له‌سه‌ر گۆڕان ده‌بێت زیاتر به‌شداری شه‌قام بکات بۆ ورژاندنی ناره‌زایه‌تییه‌کان ، و له‌لای دیکه‌وه‌ش له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به جاشی فه‌رمی تورکان و جگه له دۆڕاندن و ریسوایی هیچی دیکه‌ی بۆ نامێنێته‌وه .
دابڕان و له‌توپه‌تبوونی بنه‌ماڵه مه‌سه‌له‌ی کاته و هیچی دیکه ، ده‌کرێت بڵێین ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک به‌شێکی زیادی کوشنده‌ی جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه ، کاتی ده‌ربازبوونی لێی هاتووه.ئه‌م گۆته‌ی جه‌لال زۆرجار دووپاتی کردۆته‌وه ، به‌ڵام هیچ جارێک ئه‌وه‌نده راست و نزیک نه‌بووه له واقیع ، ئه‌ویش به هۆی هۆکار و هه‌لومه‌رجه‌که هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌مانی ئه‌و بنه‌ماڵه تیرۆریسته‌یه..بۆیه ده‌کرێت سه‌رله‌نوێ به‌و گۆته‌یه‌ی جه‌لال دابچینه‌وه که ده‌یووت" بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌ره‌تانی جه‌سته‌ی کوردن ، دبۆ ئه‌وه‌ی کورد بژیێت ده‌بێ ئه‌وانه له بنه‌وه ببردرێن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست