جەماوەرى گوندەكەمان هەرگەوجان و گێلانى جارانیانن
Wednesday, 10/04/2013, 12:00
لە هەندێك لە نووسینانى ڕابردووم دا كورتە باسانێكم لە جەماوەرى گوندەكەم كردون كە لە ساڵى 1977 هەتا ساڵى 1988 لە یەكترى بەرببوون لە یەكتریان كوشتن و برینداران و كەم ئەندامان كردن. گوندیانێكى سەرتەنگ و ناودەشت و بێخرەش بەشداران بوون ئەویان مەلایى و ئەمیان جەلالى وە لە ساڵى 1994 هەتا ساڵى 1998 گوندیانێكمان بەشداریانى ئەوانەیان كردنەوەو كوژراوان و برینداران و كەم ئەندامان هەبوون لە ساڵى 1998 وە هەتا تازە بە سەردانیش نە چووبوومەوە گوندەكەمان كە چوار دەورانى بە چیاكانى قۆنگرێ و سەرجاخان و بابلو دەرو كوڕیس گیراون. لە ساڵى 1978 دا (44) ماڵان بوون كە لەلایەن بەعسیانەوە گوندەكە كاولكراو جەماوەرەكەى ڕاگوازرا بۆ ئۆردوگاى شارۆچكەى بنگرد بوونە (70)ماڵان گوندەكانى دۆڵەگۆم و سەرتەنك و ئەلبانە هاوشێوانى یەكترانن ناخۆشترین گوندانى ناخۆشانى كوردستانن قەت خوێندنگاو نەخۆشخانەو كارەباو جادەیان نەبوون لە ساڵى ڕابردوودا گوندیانێكى دۆڵەگۆم و سەرتەنگ لە گوندى بێخرەوە جادەیەكى خۆڵیان برد بۆ دۆڵەگۆم و لەوێشەوە بۆ سەرتەنگ كە بارانیش ببارێت شۆفڵیش تێى دا دەچەقێت دۆڵەگۆم 6 ماڵانن و سەرتەنگ 2 ماڵانن و ئەلبانەش 2 ماڵانن.
ئاژەڵداریان كەرانن ئێمە لە باكورى دۆڵەگۆم و لە ڕۆژئاواى سەرتەنگ و لەڕۆژهەڵاتى كوڕیسدا تەنیا ڕەزێكى ترێمان ماوە بە بن كوڕیسەوەیە پێنح هەزار مەتران لە گوندەوە دوورەو دارانى بەڕوشى بە دەورانیەوە هەن كە پێى دەگوترێ پاوانە دار تازە بۆ بڕینى ڕەزەكەم بە ڕۆژهەڵاتى گوندەكانى لۆتەرو ئاوەژەو بەڕۆژئاواى كوڕیس و دەرودا چومە ناو ڕەزەكەم بە پێیان ڕۆیشتم تەنیا ڕاوچیانێكى لێ بوون شوانانیشى لێ نەبوون ویستم شەو لەوێ بمێنمەوە باران بارى چومە ئەشكەوتێكەوە و ئاوى هاتە ناو باران ئاگرەكەمى كوژاندەوە.
بە دڵە ڕاوكێو هەست پەشێویمەوە بەرەو گوند كەوتمە ڕێگا چەكیشم پێ نەبوو بیور تەورداسم پێ بوون بیستبووم كە گەلە گورگان زۆرن و كۆمەڵە مەڕانێكى كاك ئەحمەدى مەلا مینە دۆڵەگۆمى و كاك حەسەن ئاغاى گوندى نێزۆكەیان خنكاندوون گوندى نێزۆكە لە نێوان گوندى بێخرەو گوندى خانەڵەدایە . حەسەن ئاغا پێشمەرگەى دێرینى یەكێتى یە هەروەكو قەت گوندى نەبووبم و پێشمەرگەش نەبووبم و بە شەویش بەڕێگاو بە كوێرە ڕێگادا نەڕۆیشتبم و چاوانیش كوێران بووبن دەیان جاران كەوتم و هەستامەوە وەكو گۆڵى قوڕاویم لێ هات. زۆر بە خۆم پێ كەنیم نزیكى گوند بووم تازان لاوانى كاك ئەحمەد بە ناوەكانى (فارس و ئومێد) پێشوازیان كردم و بوومە میوانى ئەوان چوار كەسانە جاوەرن و هاوبەشانە بەمن پێ بكەنین هەر لە ورچى مۆمیا كراو دەچووم تێیان گەیشتم نهێنیەكیان شارۆدتەوە و پێمى ناڵێن گوتم هەردەزانم چى ڕووى داوە كاك ئەحمەد و كوڕانى گوتیان تازە هاوڵاتیان قادرو خدر بەشەڕ هاتن لە هەولێرو ڕانیەو قەڵادزێوە بە دەیان پێشمەرگانى پارتى و یەكێتى و گۆڕان و كۆمەڵى ئیسلامى هاتنە ناو گوندەوە بەرانبەرى یەكتران دامەزران بۆ شەڕ كردن بەڵام كاك حەسەن ئاغا كەوتە نێوانیانەوە نەیهێشتن یەكتران بكوژن و منداڵێكى دۆڵەگۆمیش لە شارى قەڵادزێ بەلافاو خنكاو هەموویان لەسەر پرسەكەى كۆبوونەوە پێشمەرگانێكیش خزمانى یەكترانن بە گاڵتەوە گوتم حەسەن ئاغا تۆ چقازانجێكت لەوەدا بوو نەهێڵى كەڕە كرمانجانێك یەكتران بكوژن لە قاقاى پێ كەنینیان دانەوە گوتم كاك فارس ئەوانەى كە بەساڵان لە ئەوروپاش ژیابوون هەر بەشداران بوون گوتى بەڵێ گوتم كەواتە وەكو دەیان هەزاران لە هاوشێوانیان كە لە ئەوروپاش ژیاون تەنیا پۆشاكانیان گۆڕیون و هەر بە گەوجان و گێلانى خێڵایەتى كوردەوارى ماونەتەوە . بە باشورى گوندى دۆڵەگۆم دا هاتمە گوندى بێخرە لەوێش دوو ماڵانى لێ بوون گوند لەسەرچۆم و بەرانبەرى گوندى نورەدینى نزیك لە شارى قەڵادزێ یە لەسەر كانیەكەى سەروى بێخرەوە چوار لاوانم دیتن و گوتم بێخرە زۆرى ماڵان لێ بوون بۆ هەردوو ماڵان ماون گوتیان ساڵى ڕابردوو وا چۆڵ بۆوە كە كوڕێك خوشكەكەى و كوڕێكى كوشتن لەسەر ئەوەى یەكتریان خۆش ویستبوون گوتم ئەى كوڕەى تاوانبار چى لێ هات گوتیان خەڵاتیان كردو ناردیانە ئەوروپا جاوەرە نێریش بەو لە داخانى ئەوان گەوجان و گێلانەش ئاوس مەبەو مەزێ . ئەوان گەوجان و گێلانە لە ئەوروپاش گەلى كوردیان سوك و چروك و ڕیسوا كردن لەوێش هەر بكوژانى ژنان و كچان و پیاوان و كوڕانى كوردان بوون بۆ بەربەرەكانى و ململانێ كردن لەگەڵ سەرۆكان و سەرانى گەوجان و گێلان لە باشورى كوردستاندا لە باشووردا مامەوەو نەچوومە ئەوروپا هەرچەندە هەوڵانى جۆراو جۆرانیان دان بمڕەتێنن بەڵام پێیان نەڕەتێندرام و لەبەریان هەڵنەهاتم.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
پاكی
زۆربەی ڕووی كردە هەندەران ڕاستی و پاكی تێدا نەما
بێ شەرمانەبەسەر شۆڕی بۆ هەموو كەس كەوتە سەما
كە دوور وڵاتی وەها بێ شەرمە لە وڵات دووركەوتن
نانە ڕەقەی كوردان دەخۆم بەسەر بەرزی ژیان و مردن
هەموو جیهان بەقوربانی بستێك خاكی كوردستان بێ
شادومانم بە دیمەنی لەگەرمێن یان لە كوێستان بێ
2001 ڕانیە
چارەنووس
تۆ بەسەر چووی شێری پیر
بێ دەسەڵات گۆشە گیر
كەوتیت و پەكت كەوت
گەورەت ڕێوی سەركەوت
هەرچۆنێك خۆت ببزێوی
گاڵتەجاڕی بۆ ڕێوی
كەوتیە بن باری خەمان
زۆر دەوێرن بە كەمان
تۆ مامە شێری پیری
بژی بە گۆشە گیری
پێ دەكەنم بە حاڵت
بە ناكۆكی ناو ماڵت
بە لانەی داتەپیوت
بە بەچكەی بێ بژیوت
بە خوێنی برینەكانت
بە تەمەنت بە ژانت
بە بیرت بە باوەڕت
بە ئاشتیت و بە شەڕت
خۆت دەزانی بوێر بووم
دوێنێ وەكو تۆ شێر بووم
بەڵام هاتم خۆم گۆڕی
سەربەرزیە لام سەرشۆڕی
هەر چاڵان هەڵدەكەنم
بە شێران پێدەكەنم
شێر بە خوێنی سوورەوە
بە ڕقی ئەستوورەوە
هاتە دەرێ لەلانە
گوتی بمرێ بێگانە
شانازیە سەروەریم
ڕابردووم بیرەوەریم
ڕێوی ڕاستە فێلبازی
بەڵام لە گەل جیاوازی
خۆ گێلكەر ڵاڵ و كەڕی
هەڵگەڕاوەی و گەڕی
بێ ئابڕوو بۆ بێگانە
خۆت كردە بەندە و زانا
تا سەر لە گەل بشێوێنی
گەلە گورگی بۆ بێنی
من كەوتم ڕاست بوومەوە
دیسان تێ هەڵچوومەوە
دەڵێم لە كوێی مام ڕێوی؟
كە ئازای خۆت دە بزێوی
بێ سوودە پرخە پرخە
خۆت بۆ شێری كورد دەرخە
گەڕی بۆگەنی گڵاوی
بۆهەر كوێ بڕۆ گیراوی
تۆ شایەنی مردنی
پەت لە گەردن كردنی
هەر من شایەنی ژینم
لەناو هێللانەی ژینم
هاتن هەڤاڵی شێران
بوێران و دلێران
هەڵۆ و باز پڵینگی كورد
هێرشیان بۆ ڕێوی برد
مام ڕێوی و گورگی سەر شۆڕ
هەردووكیان چوون گۆڕ بە گۆڕ
ئەوەیە باوەڕی پاك
وا بەستە بە گەل و خاك
بە سەربەرزی مانەوە
لە دژی چەوسانەوە
كاری پیرۆزی شێرە
هەر بە ئازادی فێرە
شادە بە گەل و بە خاك
دەژی بە دڵێكی پاك
21-3-2000 ڕانیە
رەنجدەر دۆلەگۆمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست