کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار لەژێر فەرمانی مەسعود بارزانیدان

Tuesday, 24/09/2013, 12:00

2107 بینراوە


سەرچاوەیەکی سەربازی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی لە سلیمانی بە کوردستانپۆستی ڕاگەیەندا
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆسرەت و هێرو مەلابەختیار قاسم سلێمانی پەیوەندیی بە مەسعود بارزانی کردووە و یەکسەر بە پەلە و بە فڕۆکە هەر ئەمشەو چۆتە مەسیف و لەگڵیدا کۆبۆتەوە و تاوتوێی ئەو پلانەیان کردوە بۆ تێکدانی ڕەوشی سلێمانی، مەسعود بارزانی داوای لە نوێنەری کۆماری ئیسلامی کردوە گەر ئەوان پشتگیری پارتی بکەن بزووتنەوەی گۆڕان لە پڕۆسەی سیاسی و ئیداری دەکەنە دەرەوە و یەکێتی نیشتمانی دەکەنەوە بە دووەم هێز پاش دەستکاریکردنی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ، ئەم پلانە دوای ئەوە دێت هەر یەکە لە نێچیر بارزانی و ڕەفعەت عەبدوڵای مەکتەب سیاسی یەکێتی بە یاوەری نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بۆ بەشداریکردن لەپرسەی دایکی قاسم سلیمانی سەردانی تارانیان کرد .
سەرچاوەکە جەختی کردەوە دەزگاکانی پارتی وبارزانی ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکە واتە ڕۆژی هەینی ٢٠-٩ لە ماڵپەڕی پەیامنێر و ڕۆژنامەی خەباتەوە وادەی نزیک بوونەوەی داگاییکردنی نەوشیروان مستەفایان بڵاودەکردەوە وەک سەرەتای پلانەکە:

لینکی سایتی پەیامنێر:

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکرا کرد تیمی تێکدانی باری ئاسایشی شاری سلێمانی کە لەلایەن هێرۆ برایم ئەحمەدو کۆسرەت و مەلابەختیارەوە ڕاسپاردوون بریتین لە : شۆرش ئیسماعیل و دەستەی پاسەوانەکانی - وەستا حەسەنی ئاسایش جەمیل هەورامی - مەحمود بێسەری بەرپرسی لیواکانی سکرتاریەتی جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان خالید سیتەکی نەقیب ئەسکەندەر _ ڕەمەزان دیکۆنی براهیمی حەمەی کاشی .
هەمان سەرچاوە بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند هەر ئێستا لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی ئەو تیمە چەکدارەکان بەدەمامکەوە بڵاوبوونەوەتەوەو تەقە دەکەن و هاولاتیان ناتوانن بێنە دەرەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)