کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 17/08/2011, 12:00




ڕۆژی چواری ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵ، که‌سێکی به‌ ڕه‌گه‌ز-جه‌مه‌یکی-به‌ناوی-مارک دۆگه‌ن- له‌ ناوچه‌ی (توتنهام)ی سه‌روی-له‌نده‌ن-، به‌ ده‌ستی پۆلیس کوژرا.ناوبراوبازرگانی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بو،په‌یوه‌ندیشی به‌ -گانگی یاردی-جه‌میکیه‌وه‌ هه‌بو.(یاردی: عه‌سابه‌ی چه‌کداری تۆقێنه‌رو بازرگانی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان و کۆیله‌ی سێکس وهه‌مو شتێکی تری قاچاغن، له‌ -جه‌مایکا-). خه‌ڵکی جه‌مایکا- عاده‌تیان وایه‌، که‌سانی دره‌گ دیله‌ر-(قاچاغچی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان) به‌ پاڵه‌وان و که‌سانی ئایدیالی خۆیانی ئه‌زانن، له‌ -جه‌مایکا- ته‌نها کاتێک خۆپیشاندان ئه‌که‌ن، ناڕه‌زایی ده‌ر ئه‌بڕن که‌ یه‌کیک له‌و قاچاغچیانه‌ بگیرێن!. ئیمپراتۆری جارانی ئه‌سیوپیا- (هیلا سولاسی) وه‌ک خوا- ئه‌یپه‌رستن، گوایه‌ ئه‌و کابرایه‌-حه‌شیش ومه‌ریوانه‌و کۆکه‌یین-ی کردۆته‌ واجبی ئایینی. هه‌ر دوای کوشتنی مارک- خه‌ڵکی ناسیاوو که‌سوکاری چونه‌ به‌رده‌م پۆلیسخانه‌ی ناوچه‌که‌و داوای ڕونکردنه‌وه‌وهۆکاری کوشتنی ئه‌ویان ئه‌کرد..به‌ڵام پردی سه‌برو توحه‌مولیان پچڕاو گه‌نجه‌کانیان په‌لاماری پۆلیسیان دا. له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ر توڕه‌بون وبه‌گژاچونه‌وه‌ی پۆلیس بو، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو بڵییت زۆریان بۆ فرسه‌تێکی ئاوا ئه‌گه‌ڕان بۆ شڕه‌خۆری وتاڵانی، ئه‌وه‌بو هه‌مان شه‌وو ڕۆژانی دوایی له‌زۆر ناوچه‌ی ڕه‌ش پێست- نشین که‌ که‌وتونه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵات وخواروی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن-، په‌لاماری ماڵ و موڵکی خه‌ڵکیان داوزۆر دوکان وسوپه‌رمارکێتیان تاڵان ووێران کرد.-سپی پێست-ه‌ بیکاره‌کانی شاره‌کانی ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیاش وه‌ک بیرمه‌نگه‌هام ولیڤه‌رپول وهتد-په‌لاماری دوکان وبازاڕه‌کانیان داوزۆر شوێنیان کاول وتاڵانکرد، گه‌لێک خانو به‌ره‌وئه‌پارتمێنت ودوکان وفلات وئۆتۆمۆبێل له‌وناوچانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌نده‌ن-سوتا، پۆلیس له‌به‌ر ڕێژه‌ی که‌می و له‌ترسی چالاکوانانی- هیومه‌ن ڕایتسۆچ- که‌ پێشتر له‌سه‌ر په‌لاماردانی خه‌ڵکی دادگای لێگرتبون، که‌میان پێکرا بۆ ڕاگرتنی ئاسایش وموڵک وماڵی خه‌ڵک. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ وه‌بو خه‌ڵکی کاسب به‌تایبه‌ت له‌ کۆمۆنتی- پاکستانی هندی ،کورد، تورک..به‌ کوته‌که‌وه‌ پارێزگاری ماڵ و موڵکی خۆیان ئه‌کرد.. له‌زۆر جێگه‌ش هێزی-په‌تال-یان ڕاوئه‌نا .له‌و ئاژاوه‌گێڕی وتاڵانیه‌دا سه‌دویانزه‌ پۆلیس وپێنج سه‌گ-بریندار بو، شه‌ش که‌سیش کوژرا، سیانیان له‌ -بیرمه‌نگه‌هام- که‌ دوانیان برا بون له‌ ڕێگه‌ی پارێزگاری کردنی ماڵ وموڵکی خۆیان کوژران. له‌هه‌مو میدیا کانه‌وه‌ وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ خوێندکاره‌مان بینی، که‌به‌ برینداری له‌سوچێکی دیوارێک داکزۆڵه‌ی کردبو، سێ گه‌نج ده‌وره‌یان دابو..هه‌ڵیان سانده‌وه‌ تۆ واهه‌ستت ئه‌کرد..که‌ هێشتا وڵات خێری تیاماوه‌، که‌سی باش هه‌ر هه‌یه‌..که‌چی یه‌کێکیان به‌ قسه‌ خه‌ریکی کردو دوانیان بایسکله‌که‌ی دزی وکۆڵه‌ پشته‌که‌یان تاڵان کردو به‌جێیانهێڵا.! هه‌رله‌ شه‌وانی دواییه‌وه سیاسیه‌کان ، تۆێژه‌ره‌وه‌کان، سایکاتریسه‌کان ئه‌هاتنه‌ سه‌ر تیله‌ڤیزێۆن و ڕادێۆکان هه‌رکه‌سه‌و به‌جۆرێک هۆکاره‌کانی شیئه‌کرده‌وه‌، چۆن وبۆچی ئه‌وه‌ ڕویدا؟؟!.










وه‌ک ئاشکرایه‌ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئابوری هه‌مو دنیایی گرتۆته‌وه‌.. بۆ زیاتر له‌ ده‌ساڵیش ئه‌چێت، باری ئابوری، به‌تایبه‌ت که‌مده‌رامه‌ته‌کانی به‌ریتانیا-زۆر خراپ بووه‌..ساڵانه‌ زه‌ریبه‌له‌سه‌ر خواردن،خواردنه‌وه‌ جگه‌ره‌، له‌لوپه‌ل، به‌نزین، گازۆیل، کاره‌باوغاز زیاد ئه‌کات،به‌جۆرێک نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان دوقات وسێ قات زیادی کردووه‌،که‌چی ده‌رامه‌تی خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ش گه‌ر که‌می نه‌کردبێت ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی. هه‌رله‌ سه‌روبه‌ری هاتنه‌ سه‌ری حوکمی پارتی موحافیزکاران-یشه‌وه وه‌زعه‌که‌ زیاتر ئاڵۆزی تێکه‌وت، یارمه‌تی وکۆمه‌کی خوێندکارانی بڕی به‌ جۆرێک زۆر ئه‌سته‌مه‌ بۆ مناڵی خێزانه‌ هه‌ژاره‌کان بچنه‌-دانیشگا-، بیمه‌ی بێکاری وسه‌قه‌تی که‌م کرده‌وه‌. ئه‌مه‌له‌لایه‌ک..
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌هۆی بوونی ڕه‌وه‌ندێکی زۆری ووڵاتانی تر، به‌تایبه‌ت ئاسیاو ئه‌فریکاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وجزیره‌کانی ده‌ریای کاریبی و، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا خه‌ڵکی بلۆکی به‌ناو سۆشیالیزمی پێشوو.. ڕوسیاو پۆڵه‌نداو هه‌نگاریاو لیتوانیاو هتد . ئه‌م خێزانانه‌ به‌گویره‌ی په‌روه‌رده‌یی جیاجیا، که‌ڵچه‌ری جیاجیا، دین و جۆری پێست وزۆر فاکته‌ری تر. له‌ماڵه‌وه‌ په‌روه‌رده‌یه‌کی زۆر خراپ کراون ، هه‌ستی-نامۆبون- ته‌ریک-بون، به‌گومانه‌وه‌ سه‌یرکردنی خه‌ڵک وخوای ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌،جیلێکی وایان دروست کردوه‌، که‌له‌سه‌ر پێ بێت بۆ په‌لامارو ویرانکردنی ئه‌و ووڵاته‌ی که‌داڵده‌ی داون، که‌ به‌خێویان ئه‌کات.ئه‌وه‌که‌سوکاریانن که‌ تۆوی قین وهه‌ستی نامۆیی وخۆ به‌ غه‌ریب زانین وهه‌ست به‌زوڵم لێکراویان تێچاندون . ئه‌وه‌ گه‌رچی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و خێزانانه‌ بیمه‌ی بێکاری، خانوبه‌ره‌، ته‌ندروستی فه‌راهه‌م کردوه.. کاتێکیش باری ئابوری باش بوو..ده‌ستی مناڵه‌کانیانی گرت وزۆریان خوێندنیان ته‌واوکردووبون به‌ له‌شکری کاری ئه‌م ووڵاته‌، له‌جۆری خزمه‌ت گوزاری وکۆمه‌کیشدا، نه‌ک هه‌ر جیاوازی له‌نێوان- ئینگلیز-و ئه‌ماندا نه‌کراوه‌، به‌ڵکو بگره‌ بێگ سودمه‌ندترن.. به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌مان زیاتر فڕوفێڵ وگزی وفزی له‌ ده‌ستگاخزمه‌تگوزاریه‌کان وخیرمه‌نده‌کان ئه‌که‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان.هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی ده‌وریان هه‌بوه‌ له‌ زیاتر گه‌وره‌کردنی درزی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌زیاتر دور خستنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کان له‌یه‌کتر. بۆ نمونه‌: ده‌سه‌ڵات بواری ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ ناکۆکی خێزانی، ته‌لاق زۆر جارێش مه‌سه‌له‌ی ناکۆکی کڕین و فرۆشتن له‌ناو کۆمۆنیتی سۆماڵیه‌کاندا- له‌ڕێگای ده‌ست ڕۆیشت وڕیش سپیه‌کانیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بکه‌ن و نه‌چنه‌ به‌ر ده‌م دادگا.ئێستاش موسڵمانه‌کان که‌زۆربه‌یان پاکستانین هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن که‌ -شه‌ریعه‌ت-له‌و ناوچانه‌به‌ڕێوه‌ به‌رن که‌ زوربه‌یان موسڵمانن، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چیت له‌پاڵ خوێندنگا فه‌رمیه‌کانیشدا ئه‌مان مه‌دره‌سه‌ی خۆیان هه‌یه‌ بۆ فیرکردنی قورئان وسونه‌ت ،دیاره‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی وباره‌که‌ڵای ده‌وڵه‌ت. هه‌روه ها هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان به‌تایبه‌ت شۆڤینیه‌کانیان وایان له‌ گه‌نجی- ئینگلیز-گه‌یاندوه‌ ، که‌هۆی بێکاری وکه‌مده‌رامه‌تی، خراپی باری ژیانیان، ئه‌م بێگانه‌- په‌ناهه‌نده‌ ده‌روه‌زکه‌ران-ه‌ن، هاتون وئیشوکاره‌کانی ئه‌مانیان داگیرکردوه‌!!. ئه‌و حیزبانه‌ توانیویانه‌ زۆر به‌چاکی نزمی ئاستی ئاگایی وڕۆشنبیری گه‌نجان بقۆزنه‌وه‌، چونکه‌ ئاستی ڕۆشنبیری به‌ شێوه‌یه‌کی وا نزمه‌، ته‌نها سه‌رچاوه‌یزانیاری وپێگه‌یشتنی فیکر، تێله‌فزێۆن وڕادێوو ڕۆژنامه‌ تابلۆییه‌کانن، ئه‌وانیش لێوانلێوه‌ له‌گێلکردن وگه‌وجاندنی خه‌ڵک، زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌ن ئه‌وانه‌ی سۆراخی فیکرو مه‌عریفه‌ ئه‌که‌ن، له‌ وه‌ها فه‌زایه‌کدا چی ئه‌درویته‌وه‌؟ چ جۆره‌ گه‌نجێک دێته‌ ئاراوه‌؟..هه‌ر ئه‌و له‌شکره‌شڕه‌خۆرو پاتاڵه‌ نه‌بێت..که‌ وه‌ک بۆمبێکی کاتی خۆی مه‌ڵاس داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕووشک پێکه‌وه‌ بسوتێنێت . ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌وردی سه‌یری ڕوداوه‌کانی ئه‌م مانگه‌ی به‌ریتانیایان کردبێت، سه‌ریان سوڕئه‌مێنێت، که‌ ئه‌م ووڵاته‌ که‌سانی وه‌ک : ئیسحاق نیوتن ، ئاده‌م سمیس ،شکسپیر ،جۆن لۆک، ئۆسکار وایه‌ڵد....هتد به‌رهه‌م هێناوه‌، نوسه‌ری گه‌وره‌ی پاکستانی- سه‌لماند ڕوشدی- پێگه‌یاندوه‌.!!

* هیزی پاتاڵ : له‌ڕۆژانی به‌هاری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان-دا، ده‌سته‌یه‌ک هه‌بون خه‌ریکی دزی وتاڵانی ماڵان وفه‌رمانگه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان بون ،دوای تالانکردنی فه‌رمانگه‌کانی شاره‌زور ،به‌ماشینی خۆیان وپڕچه‌ک بۆتاڵانکردنی-که‌رکه‌ک-یش چوو بون،ڕژێمی ئه‌وکاته‌ی عێراق وایزانیبوو ئه‌وه‌ حه‌ماسه‌تی کوردایه‌تی وپه‌رۆشی ووڵات ڕزگارکردنه‌..نه‌یزانی بوو ئه‌وه‌ هێزی- پاتاڵ-ه‌ (به‌ قه‌ولی شاره‌زوریکان). بۆ تاڵان وویرانکردنی شاره‌که‌یه‌ نه‌ک ڕزگارکردن، زۆریان ئێستا ئه‌شرافی ناوچه‌که‌ن!.‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە