کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەوجاندنی دەنگدەری یەکێتی و پارتی

Sunday, 11/05/2014, 12:00






دەنگدان یان هەڵبژاردن یەکێکە لەسیماکانی کۆمەڵگەی دیموکراسی بەڵام لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و باشوری کوردستان هۆکارێکە بۆ مکیاجی دیموکراسی یەکێتی و پارتی هەرگیز باوەڕیان بەدیموکراسی و دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەستەڵات نیە ئەم دووپارتە لەڕەفتار و کردار و بەڵێن دا دەستە خوشکی یەکترین هەردووکیان لەبەرە بابا ب
هەرچەندە من بۆ خۆم باوەڕم وایە تاکی کورد بەدەر لەنوخبەیەک هوشیاری دەنگدانی نیە یان جوانتربڵێن عەقڵانی دەنگ نادات بەڵکو لەڕوانگەی خێڵگەرایی خزمگەرایی ناوچگەرایی کلتورگەرایی دینگەراییەوە دەنگ دەدات باوەڕم وایە لە%1ی دەنگدەری کورد بەرنامەو کارنامەی حیزبەکان ناکاتە پێوەر وەک لەزۆربەی وڵاتە ڕۆژئاوایەکاندا دەبین دەنگدەر بەبەڵین وکارنامەی حیزبەکان بۆ 4ساڵ دەنگ دەدات پاش 4 ساڵ ئەگەر نەی توانی یان پەیامی بانگەشەو کارنامەکەی بەجێ نەگەیاند ئەوا پاشەکشێ یان شکست چاوەڕوانێتی بەڵام
پارتی و یەکێتی 23 ساڵە تیرۆری نوسەران و ئازادی خوازان دەکەن تائەم چرکە ساتانەش ئینسانەکان لەسەرئازادی وتن و ئازادی بیروڕا یان زیندانی دەکرێن یان هەوڵی لەکەدارکردنی کەرامەتیان دەدرێ پارتی ویەکێتی 23 ساڵە شەڕوئەجنیدایی تورکیاوسونە وئێران وشیعە جێ بەجێ دەکەن 23 ساڵە نیوەی نیشیمانیان داگیرکردووە تاپۆی ڕەشیان کردووە لەسەر خۆیان وبنەماڵەکانیان بژێوی ژیان و داهاتەکانی نیشیمان بەداهاتی ناوخۆ وگومرگەکان و ئەمە بێجگە لەو داهاتە زەبەلاحەی نەوت کەدەخرێتە سەرحسابی بانکی کە سیی یەکەمی بنەماڵەکانیان
ئەمە بێجگە لەم هەموو بێ دادی گۆمەڵگایە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەڵام ئەوەی جێ سەرسوڕمانە پارتی لەدەرەوەی وڵات بێجگە لەبەریتانیا لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا یەکەمە
ا ائێستا لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و دەنگی دەهۆڵی زوڕناژەنەکانی یەكیتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەبن گوێ دەنگدەر دا دەزرینگێتەوە یەکێتی لەکاتی بانگەشەدا بەردی زلی زۆر هەڵگرت بەرامبەر بەگۆڕان بەگشتی و لایەنەکانی تر بەتایبەتی لێرەدا هەندێ لەو بانگەشانە دەدەمەوە بەگوێ ئەو کۆیلانەی کەدەیان وت یەکێتی وەک ڤیگارە هەستاوەتەوە
کێ پاشکۆیە ئێمە یان ئەوانەی ڕێکەوتنی 17 نیسان یان واژوو کرد
ئێمە دژی خەندەقی شەرمەزارین لەڕۆژئاوایی کوردستان دژی خەندەقین لەنێوان هەولێر و کەرکوک دا
پارتی و گۆڕان نەخشەو سیاسەتی تورکیا دژی کەرکوک ڕۆژئاوایی کوردستان جێ بەجێ دەکەن
ئێمە لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە موئامەرەمان لێ کراوە بۆ پەروێزخستنمان
گۆڕان کەیسی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی 17 شوبات کردە بانگەشەی هەڵبژاردن
گۆڕان و پارتی دژی نەجمەدین کەریم و پارێزگای کەرکوک هاوهەڵوێستن
ڕاستیەکان ئاشکرا بوون گوێبگرن بزانن لەبەرامبەر نزیک بوونەوە وڕێکەوتن لەگەڵ پارتی چۆن سەرکردەکانی گۆڕان دەگەڕێنەوە ماڵە بێ خاوەنەکە
ئێمە ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ یان پێشمەرگە وەرنەگرین دەبین بەئۆپۆزسیۆن بەڵام ئۆپۆزسێۆنێکی ئیجابی بەباش دەڵێن باش بەخراپ دەڵێن خراپ ئێمە هۆڵی پەرلەمان ناکەین بەشوێنی تەپڵ لێدان
خۆش ئۆپۆزسیۆن
ئەمە مشتێکە لەو خەروارەی کەیەکێتی و مەلابەختیار ئامادەیان کرد بۆ کەرەسەی هەڵبژاردن یان جوانتر بڵێن بۆ شەڕی کۆنە قینی سەردەمانی یاخسەمەرو زیندانی ئەگەر عەقڵانی کەسایەتیە سەربازیەکانی گۆڕان و مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین نەبووایە ئێستا خوێن لەچاوی سلیمانی دەباری
قسەم لەسەر کارنامەی پارتی و یەکێتی نیە چونکە من و هەموو دەنگدەرەکانی پارتی و یەکێتی باش دەزانن 23 ساڵە درۆی هەڵبژاردن دەکەن بەگەروی کۆیلەکاندا
دواپرسیارم بۆ هەموو نوسەرە بێ دەربارەکانی یەکێتی ئایا یەکێتی پاشکۆی پارتی یە یان سەرانی یەکێتی کۆیلەیەکی موتیعی بنەماڵەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە