مه‌لیک شێخ مه‌حمود له به‌راووردی مێژوویدا
Wednesday, 02/11/2011, 12:00
بۆ کورد گه‌لێک گرنگه که ئاوڕ له مێژووی خۆی بداته‌وه!، ئه‌وه‌ش راستییه‌کی به‌ڵگه نه‌ویسته که ده‌بێژن: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات وه‌ڵامه‌که‌ی له مێژووی رابووردوودا ده‌دۆزرێته‌وه. مێژوو زۆر گرنگه، ئینسان له دیراسه‌ی مێژووی رابووردوو ده‌توانێت له واقیعی ئه‌مڕۆی تێبگات و هه‌روه‌ها ده‌توانێت پێشبینی ئایینده بکات که ئه‌گه‌ری چ روودانێک هه‌یه و چۆن ده‌بێت. دیسان ئه‌وه‌ش راسته که ده‌بێژن((مێژوو سه‌رکه‌وتووی جه‌نگ ده‌ینووسێته‌وه))، ئه‌گه‌ر هیتله‌ری نازی جه‌نگی ببردایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ جیهان له‌ده‌ستی نازی ئه‌ڵمانی ده‌بوو جا چ به چاک یا به‌خراپ و جیهان جۆرێکی تر ده‌بوو، وابزانم ئێدی مه‌سه‌له‌که روون و ئاشکرایه!!.
بۆ که‌سێکی هۆشمه‌ند، مه‌لیک شێخ مه‌حمود مه‌کانه‌تێکی پایه‌بڵندی له مێژووی کوردا هه‌یه. به داخه‌وه زۆری کورد له کاریگه‌ری شێخ مه‌حمودی حه‌فید تێنهگهیشووه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی مێژووه‌یی و نرخی خۆی پێنه‌دراوه. ئه‌و دیراسات و کتێبانه‌ی که له‌سه‌ر شێخ مه‌حمودی حه‌فید هه‌ن هه‌مووی کاڵوکرچ و ساده‌یه و نه چوونه‌ته قوڵایی باسه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی له شێخ مه‌حمود تێبگه‌یت ده‌بێت ته‌ماشای رێبازی سیاسی و هه‌ڵوێستی سیاسی و کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌ی بکه‌یت له‌سه‌ر میلله‌تی کورد و ره‌وتی سیاسی له دوای خۆی له ناو میلله‌تی کورددا. بزوتنه‌وه سیاسییه‌که بزوتنه‌وه‌یه‌کی مێژووییه که مۆرکی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر میلله‌تی کورد به‌جێ هێشتووه، که بووه هۆی دروستکردنی هه‌وییه‌تی کوردێتی و به ره‌سمیکردنی زمانی کوردی خوویندن و نووسین له وڵات‌دا، گه‌ڵاڵه‌بوونی (هه‌ستی) نه‌ته‌وه له تاکی کورددا، وه‌هه‌روه‌ها گه‌ڵاله بوون و بنیادنانی فه‌رهه‌نگی کوردی که بێگومان بێ وێنه‌یه له مێژووی کۆمه‌ڵگای کورد و هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر ئه‌و کاریگه‌رییه ریشه‌ییه‌ی له‌سه‌ر میلله‌ت نه‌بووه. نه‌ک له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌ڵکو دڵنیام بزوتنه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د و مه‌لا مسته‌فا به‌و شێوه‌یه رووی نه‌ده‌دا، چونکه هه‌ردووکیان کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌ویان له‌سه‌ر بووه، ئه‌وکاته مه‌هاباد و سلێمانی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز و توندی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رکرایه‌تی پارتی له زه‌مانی مه‌لامسته‌فا له 90% ی هه‌مووی له ناوچه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود بوون و پارتیان دروستکرد.
گه‌وره‌یی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له روانگه‌ی سیاسی و سهرکردهیهتیدا ده‌رده‌که‌وێت. رێبازی سیاسی و سه‌رکرده‌یه‌تی میلله‌ت له هوشیاری له هه‌وییه‌تی میلله‌ت بوو، ره‌مزێکی خه‌باتی به میلله‌ت بوونی کورده. سیاسه‌تی شێخ مه‌حمود به مانای وشه سیاسه‌تی میلله‌تێک بوو، له سیاسه‌تیدا دارده‌ست و ده‌سکێشی وڵاتانی به‌هێز نه‌بوو ، شێخ مه‌حمودی نه‌مر وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی میلله‌ته‌که‌ی به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ری ئینگلیز بووه‌وه و نه‌یهێشت بێته سه‌ر خاکی میلله‌ته‌که‌ی و که‌لی ده‌ربه‌ندی بازیانی له ئینگلیز گرت و که‌وته جه‌نگ و به‌رگری کردن له خاک و میلله‌ت، نه‌چوو له‌گه‌ڵ ئینگلیز رێبکه‌وێت دژی عه‌رب و تورک و فارس که دراوسێن و هاوفهرههنگن(ئه‌مه‌یه حیکمه‌ت، هۆشمه‌ندی، پایه‌بڵندی!!!). به‌ڵام له‌هه‌مان کات و زه‌مانه‌دا ده‌ره‌به‌گی به‌درخانه‌کان له جزیره خۆیانکرد به پیاوی ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا و به ده‌سیسه‌ی ئه‌وان جوڵێندران و بۆ ئه‌وان ده‌جه‌نگان دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و کاتێکیش ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا جه‌نگیان برده‌وه بۆ به‌درخانه‌کان سفر به‌ده‌سته‌وه، تا ساڵانی 1980 کامه‌ران به‌درخان له فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌نده ره‌سیدی له‌کن حکومه‌تی فه‌ڕنسا هه‌بوو، به نامه‌یه‌ک زه‌ماله‌ی بۆ خوێندن له زانکۆ وه‌رده‌گرت!!(ئافه‌رین پیاو، بۆ هه‌ویه‌تی قه‌ومیت!!!!). به‌ڵام بۆ شێخ مه‌حمود قه‌ده‌ری زه‌مانه وایکرد له بازیان له شه‌ڕدا بریندار بوو و گیرا و ئینگلیز نه‌فیکرد بۆ هیندستان. پاش ماوه‌یه‌ک بۆ ئههوهکردنهوهی دۆخه‌که ئینگلیز شێخ مه‌حمودی هێنایه‌وه . که له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه، خه‌ڵکی گه‌رمیان له شاره‌کانی کفری و که‌لار به‌ره‌وپیری چوون و چه‌ند شه‌وێک له‌لایان مایه‌وه ئه‌مجا گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی. ته‌نانه‌ت شێخ مه‌حمود مه‌سیحییه‌کانی سلێمانیشی له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌له‌که وه‌زیری بوو و مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی نه‌چوون له‌گه‌ڵ ئینگلیز ده‌ست تێکه‌ڵاو بکه‌ن، له خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیان بوون.
بزوتنه‌وه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا له ساڵانی 1960 تا 1975 شایانی ئه‌وه‌یه له ڕووی سیاسی و مێژوویی بدرێته به‌ر پرسیار و لێکۆڵینه‌وه!، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌لا مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی کوردی به ته‌واوی ته‌سلیم به شای ئێرانکرد و هیچ سه‌ربه‌خۆیی بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد نه‌هێشته‌وه و ده‌ستی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان تێکه‌ڵاوکرد. پاش چهندساڵیک شای ئێران مه‌لا مسته‌فای بانگکرد بۆ تاران و پێی گوتتبوو ده‌بێت چه‌ک دانێن و وه‌رن دانیشن ، رێک شا چی پێ گووتبوو کردی و به 24 سه‌عات بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و له‌شکر و حیزب نه‌ما!!!! (سکهتێری حیزب حه‌بیب مه‌حه‌مه‌د که‌ریم و سه‌رکرده‌ی وه‌ک دارا تۆفیق خۆیان ته‌سلیمی حکومه‌تی عێراقی کرده‌وه!!)، وه‌کو به‌فر هه‌ره‌سی هێنا((جه‌رجیس فه‌تحوڵا له بیره‌وه‌ریه‌کانی ده‌نووسێت: ئه‌و کاته ئیبرایم ئه‌حمه‌د هیچ وه‌زیفه‌ی سیاسی نه‌بوو، ده‌بێژێت لهسهرکردیاتی له ناوچه‌ی چۆمان هاته لام و پێی گووتم بابچین به مه‌لا مسته‌فا بڵێین شه‌ڕ رانه‌گرێت، ده‌ڵێت پێم گووت سوودی نییه، ئیبرایم ئه‌حمه‌د خۆی شه‌خسی چوو بوو بۆ لای مه‌لا مسته‌فا، ده‌ڵێت که هاته‌وه پێم گووت چی بوو، !! گووتی زه‌حمه‌ته نایکات.!!!))) ، شای ئێران 300 خانووی بۆ دایه‌ره و ده‌سته‌که‌ی و خانوویه‌کی باشیش له ته‌نیشتیان بۆ مه‌لا مستافا له که‌ره‌ج دروستکرد و دانیشتن. هه‌ر پاش دوو ساڵ ده‌زگای ساواکی ئێران جارێکی تر که‌وته‌وه دیدار و هاتووچۆ بۆ ماڵیان و ده‌بێت بزووتنه‌وه‌که دروستبکه‌نه‌وه، شوێنێکیان له نزیک ره‌زاییه بۆ دۆزینه‌وه و له (راژان) باره‌گایان جارێکی تر بۆ دانان. (به ویژدان ، به عه‌قڵداری حوکمی بده‌ن، ئایا ئه‌مه موماره‌سه‌ی سیاسه‌تکردنی میلله‌ته!!!!!، ئایا ئه‌مه سیاسه‌ت و سهرکرادیهتیکردنی میلله‌تێکه!!!! و لێپرسراوی به‌رامبه‌ر به میلله‌ت له کوێدایه!!!))). من رای خۆم ده‌رنابڕم ، با خوێنه‌ر خۆی رای خۆی بێژێت!.
من له سه‌رکرده و نووسینی پارتی بیستوومه و خوێندومه‌ته‌وه، که ده‌بێژێت هۆی هه‌ره‌سی ساڵی 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووبه‌ره‌کی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی!!، که هه‌موو خوێنده‌واره‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد!!!. بۆ ئه‌مه په‌ندێکی کوردی زۆرجوان هه‌یه ده‌بێژێت(بیانوی تڕ نانی جۆیه!). به‌ڵام هۆکه‌ی ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ کزی مه‌عریفه‌ت و عه‌قلیه‌تی عه‌شایری و کزی هه‌ستی نه‌ته‌وه بوون!!. له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیتنۆلۆگی عه‌شیره‌تێک به پۆرۆسێسێکی مێژوویی ده‌بێت به میلله‌تێک بۆ خۆی، به‌ڵام میلله‌ت عه‌شیره‌ت نییه به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگاییه که شتی هاوبه‌شیان هه‌یه، که هه‌ندێک قییه‌م و روانین و فه‌رهه‌نگ به‌یه‌که‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه، عه‌شیره‌تگه‌ری دژی میلله‌تێکه که ئه‌و میلله‌ته پارچه پاچه ده‌کات و میلله‌ته‌که(هه‌ندێک ده‌بێژێت (نهگهوه) ناهێڵێت!!!).
جا ئایا ئه‌مڕۆ له دوێنێ باشتره!!؟؟. منداڵی کوردیان له شاره کوردیه‌کان سورای (ده‌بابه) ی ویلایهتهیهکگرتوهوهکان ده‌کرد به وێنه‌ی سیلڤه‌ر ستالۆنه‌وه، ئایا ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی میلله‌ت!!. پاش مه‌لا مسته‌فا، کوڕه‌کانی 20 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا کردوه و به هیچ جۆرێک مساوه‌مه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تی کورد ناکه‌ن!!، ئه‌و مافه به خۆیان ده‌به‌خشن که به‌س خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تن!!!! که تۆ‌و و ره‌گی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و کێشه‌یه له مه‌یدانی سیاسه‌تی میلله‌تی کوردا و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م سه‌قامگیری سیاسی و یه‌کگرتووی میلله‌ت و ئاسووده‌یی میلله‌ت(بینایه‌کیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمێکی کارتۆنی دروستکردوه که میعماریهکهی بچوکراوه‌ی مینیاتوری شێوه‌ی کۆپی کۆشکی سپی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی هه‌یه و ده‌چێته عه‌قلی کێ که چۆڵی بکه‌ن و یه‌کێکی تر له‌وێ بچێته سه‌ر حوکم، بۆ خۆیان دروستکردوه و ماڵی خۆیانه!!!!) . میلله‌تی کوردیان به‌ته‌واوی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیسته‌می ئابووری و سیسته‌می ته‌ندروستی و سیسته‌می خوێندنوفێربوون ته‌سلیم به ئیراده‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان کردوه که کۆمه‌ڵگای کوردی له گۆڕانکاریه‌کی ریشهیهیدایه و خۆی ناناسێته‌وه په‌رته‌وازه بووه، ئه‌وه پێشکه‌وتن نییه به‌ڵکو گۆڕانی سیسته‌م و هه‌ویه‌ته!!(ئه‌مه لێپرسراوی مێژوویی تێدایه) . ده‌سکه‌وته سیاسیه‌کانیش که باس ده‌کرێت هیچی له‌گه‌ڵ (حوکمی زاتی و مه‌جلیسی ته‌نفیزی و ته‌شریعی) ساڵانی 1970 جیاواز نییه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تدا بۆ خۆیان کردتووه و له رووی داراییه‌وه توانایان هه‌یه و تاقمێک له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاستی گوزه‌رانی ژیانیان له ئاستی نوخبه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتودایه، به‌ڵام که‌رکوک و خانه‌قین و سنجار بۆ ئیداریه‌کی سه‌ربه‌خۆی کوردی هێشتا وه‌ک ساڵی 1970 وایه و ئاوات و خه‌ونه. بزوتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود بزوتنه‌وه‌یه‌که بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا هه‌ویه‌تێکی بۆ میلله‌تی کورد دروستکرد و بووه هۆی دروستبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن هه‌ویه‌ت و هه‌ستکردن به ئینتیما و بوون وه‌ک میلله‌ت . ئه‌مڕۆ خه‌ریکه ئه‌و هه‌ویه‌ته ده‌سڕدرێته‌وه، نه‌وه‌ی نوێی کورد خۆشی نازانێت خۆی چییه، میلله‌تێکی تر دروستده‌که‌ن به زمان و به فه‌رهه‌نگێکی تر،(رۆژێک ره‌گی ئاسوریه و رۆژێکی تر ره‌گی جوله‌که‌یه.) قه‌شه‌ی کلێسه‌ی برا مه‌سیحیه‌کانی سلێمانی 10 سالێک پێش گووتی: نه‌مانکه‌ن به ئاسوری ، ئێمه ئاسووری نین . چونکه ئه‌وان کلدانین!!). قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری هه‌رێمه و لێپرسراوی سیاسییه و خه‌ریکی سیاسه‌تی کورده، که هه‌رگیز له ناو میلله‌تی کورددا نه‌ژیاوه و له ناو میلله‌تی کورد گه‌وره نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ژنه‌که‌ی جوله‌که‌ی ویلایهتهیهکگرتوهکانه، ئیتر چی له فه‌رهه‌نگی کورد ده‌زانێت و چۆن له‌و میلله‌ته تێده‌گات و چ ئاینده‌یه‌ک بۆ ئه‌و میلله‌ته بنیاد ده‌نبێت!!!!!؟؟؟.
سه‌رانی پارتی له دوای 31 ئاب که حکومه‌تی کوردیان له هه‌ولێر رووخاند، هاتن ئاسوری و تورکامانیان کرد به وه‌زیر له حکومه‌ته‌که‌یان له هه‌ولێر!!!!!، ئه‌م واقیع و راستییه له‌کن هه‌موو که‌سێکه. به‌ڵام که‌وتنه شه‌ڕکردن و کوشتنی حیزبه کوردیه‌کان. ئایا ئه‌مه پێی ده‌بێژن سیاسه‌تی کوردی!!، ئه‌م موماره‌سه و رێبازی سیاسیه و په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌ته چی جیاوزه له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌ی سیاسی ساڵانی هه‌ره‌سی کورد له ساڵی 1975 !!!!!، ئایا ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی میلله‌ت، هه‌ر با خوێنه‌ر وه‌ڵامی بداته‌وه.. سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م رۆژانه‌دا برازاکه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار بۆ گفتوگۆ ناردبوو بۆ لای حکومه‌تی تورکیا ، که برازاکه‌ی هیچ وه‌زیفه‌یه‌کی سیاسی و حکومی و ره‌سمی نییه، باشه ئه‌ی کوا ده‌ستور!!، ئه‌ی کوا حکومه‌ت!!، ئه‌ی کوا یاسا!!، ئه‌مه شتێکی گه‌ڵێک جیدیه له سیاسه‌ت و مه‌فهومی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت. کورد هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت و حکومه‌ت دروستبکات. بێ مه‌به‌ستی به‌راوورد په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌بێژێت(حوشتر و قاپقاپیان نه‌گووتوه)، قاپقاپ پێڵاوێکی کوردی کۆنه که له ته‌خته دروستیان ده‌کرد.
نه حکومه‌تی کوردی ده‌بێت نه ده‌وڵه‌تی کوردی، ئه‌و هه‌رێمه‌ی که هه‌یه و دروستکراوه هیچ نییه ته‌نها درێژکراوه‌ی مێژوو نه‌بێت!!!، ئیماره‌ت دروستکردنه وه‌ک ئیماره‌تی ئه‌رده‌ڵان و بابان و بۆتان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌ستی به میلله‌ت بوون و ئینتیمای میلله‌ت هێشتا گه‌ڵاڵه نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌ره‌وه به‌ڵام له ناچه‌ی خواره‌وه دانیشتوانه‌که ئینتیمای بۆ میلله‌ت هه‌یه نه‌ک خێڵێک. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئارادایه له رووی مێژووییه‌وه هیچ نییه ته‌نها هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی ئیماره‌تی بارزان. من خه‌ڵکی ناوچه‌ی بارزانم خۆش ده‌وێت و تێکه‌ڵاویان بووم، باش ده‌زانم که کوردێکی دڵسۆزن و ئینسانی چاکن و خه‌سڵه‌تی چاکیان هه‌یه، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نێوان خه‌ڵکی بارزان و خێلک و سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی ده‌سه‌ڵاتدار. بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌که ناوچه‌که هه‌مووی حهسرکراوه و کراوه به بارزان که باڵنده‌شی پێا ناڕوات، ناوچه‌که هه‌مووی بارزانی نین، من خۆم مه‌لا حسێنی مزوری و کوڕه‌کانی مامۆستا عومه‌ر و شۆڕش دووجار له که‌رج له ئێران بینیوه و زۆر کورد په‌روه‌رن و خۆیان به بارزانی نه‌ده‌زانی. ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌که بۆ مه‌به‌ستی قایمکردنی ده‌سه‌ڵاتی خێزانییه و هه‌رکه‌سیش نه‌چێته ژێر رکێف له ناوچه‌که شاربه‌ده‌ری ده‌که‌ن!!(نموونه‌ش هه‌ندێک خه‌ڵکی بارزان و سورچی و هه‌رکییه له ناوچه‌که)
جا کاریگه‌ری و زه‌بری بزووتنه‌وی مه‌لیک شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر دروستکردنی میلله‌تی کورد له‌و بهرواووردکردنه مێژوویه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که چ رۆڵێکی هه‌بووه له کردنی کورد به میلله‌ت. من که‌سێکم (مردوو په‌رست) نیم. ئه‌وه‌ی گێل یا گێژ بێت و بێژێت ئه‌مه بیرکردنه‌وه و روانینێکی ناوچه‌گه‌رییه، وابزانم بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه کاتی خۆی به‌فیڕۆداوه .
له رۆژانی ئه‌مڕۆدا، سیاسه‌تی کورد له سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ده‌رچووه و بووه به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی پاره و ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی که لهبهردهسهتدایه. چاوه‌ڕێ ناکرێت که هیچ کاتێک هه‌ڵوێستێکی سیاسی وه‌ربگیڕێت که له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بێت و له هه‌مان کاتدا ئیمتیاز و سه‌روه‌ت سامانه‌که بخاته مه‌ترسییه‌وه(ئه‌مه واقیعێکی سیاسییه که باش ده‌رکی پێده‌کرێت). مانای سیاسه‌ت بووه به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌روه‌ت و سامان، نه‌ک سیاسه‌تکردن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت که ده‌بێت ئینسان باش له‌م مه‌ترسییه هوشیاربێت.
که چه‌ند وشه‌یه‌کم نووسیوه، من باوه‌ڕم ئه‌وه نییه که راستی له‌به‌ری له‌پی ده‌ستی مندا بێت، ئینسان رۆژ به رۆژ راستی واقیعی بۆ ده‌رده‌که‌ێت، من ته‌نها هه‌وڵم داوه که هه‌ندێک لایه‌نی واقیعه‌که روون بکه‌مه‌وه و مه‌رجییه ، ته‌نها ره‌وتی مێژووش راستی ده‌رده‌خات.
من له نووسینه‌کانم(خه‌تی ره‌جعه)م دانه‌ناوه، نه به‌ته‌مای ئه‌وه‌م بم که‌ن به وه‌زیری کارتۆنی و نه به‌ته‌مای ئه‌وه‌م بم که‌ن به ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کارتۆنی!!.
له کۆتاییدا، له‌به‌ر به‌پێزی بابه‌تی نووسینه‌که، دوو دێڕ شیعری شاعیری مه‌زن گۆران، له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنم.
چۆن مه‌حکه‌مه‌ی عه‌شق نه‌دا حه‌ق به جه‌مالت
خه‌ندی له‌بی مهعێومه ئیفاداتی گهواهت - گۆران ساڵی 1930
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست