مه‌دالیای سه‌سنگ و سمبوڵی سه‌رکه‌وتن.
Thursday, 11/03/2010, 12:00
زۆر دوورتر نه‌ڕۆین.، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بووه، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و وه‌ک به‌شه شه‌ریکی ده‌وڵه‌ت. له‌بری پێکه‌وه ژیان. به‌رده‌وام که‌وتۆته به‌ربه‌داشی چه‌ندین شه‌ری نابه‌رامبه‌ر و خۆێناویه‌وه. باو باپیرانیشمان له شه‌ڕدا گه‌وره بوون و به حه‌سره‌تی شنه بایه‌کی ئازادیه‌وه سه‌ریان نایه‌وه. ئه‌و مه‌رگه‌ساته کۆتایی نه‌هات و به‌شێکی زێڕینی ته‌مه‌نی ئه‌م نه‌وه‌یه‌شی لووشدا!
ئه‌و کاتانه شادمان و به‌خته‌وه‌ر بووین، که له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانماندا چۆک داناده‌ین و کۆڵنه‌ده‌ر و جه‌سوورو شۆڕشگێڕ خۆمان ده‌نواند و ئاره‌زومه‌ندانه ڕێگه‌ی مردن و په‌تی سێداره‌مان هه‌ڵده‌بژاردو بێ باک بووین به‌رامبه‌ر هێزی زه‌به‌لاح و تۆقێنه‌ر.
به‌و جۆره 19 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، به بازووی گشت لایه‌ک، له ڕاپه‌ڕینێکی شۆڕشگێڕانه و شکۆمه‌ندانه‌دا دوژمنی سی ساڵه‌مان ڕاماڵی، که نه‌ک هه‌ر دوژمنی کورد، به‌ڵکه تینووی پاکتاو کردن و سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردنی هه‌ر زینده‌وه‌رێک بوو له‌سه‌ر خاکی نیشمانه‌که‌مان.
پاشانیش بازووه‌کان یه‌کیان گرت ، به‌پشتیوانی گه‌ل یه‌ک ده‌نگ و بێ سڵ کردنه‌وه بووینه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ی که نزیکه‌ی دوو ده‌یه‌یه له‌سه‌ر کاره.
ئه‌و کات به‌هزری هیچ کامماندا نه‌ده‌چوو، ئه‌و پارتانه‌ی به خۆێن و قوربانی هه‌زاره‌ها شه‌هید و له خۆبووردویی گه‌له‌که‌یان گه‌یه‌نرانه کورسی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر زوو چاو له‌ڕووی ڕاستیه‌کان بخشێنن.، و له لایه‌ک بکه‌ونه ململانێی ده‌سه‌ڵات وله شه‌ڕێکی بێ مانای ناوخۆمانه‌وه بگلێنن. که زیانه گیانی و مادیه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دوای خستین و کار وابڕوات ئاسه‌واره‌کانیشی تا چه‌ند ده‌یه‌ی تر ده‌مێنن.
له لایه‌کی دیکه‌ش بکه‌ونه هه‌ڵپه‌ی و په‌له‌قاژه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن. له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی. له‌باتی سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنی ماڵی کورد و بنیات نانی تاکی کورد. که‌وتنه لووشدان و گوشینی داهاتی گه‌له‌که‌ی خۆیان، له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چه‌ند تیره و تایه‌فه و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌کانی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات. که چه‌ند ئه‌ستوور بێ ڕۆژێک دێ چۆک داده‌نه‌وه بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی وه‌ک پێ پلیکانه به‌سه‌ر جوانیه‌کانی و خواسته‌کانیدا سه‌رکه‌وتن و که گه‌یشتیشنه مه‌رامی خۆیان که‌وتنه منه‌ت فرۆشتنه‌وه. که گوایه گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئیتر گورگی هار و به‌ره‌ڵڵای ده‌رودراوسێ ده‌یخواردین. که له ڕاستیدا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته.
ئێستاش دوای شکستی نۆزده ساڵه‌یان. هه‌ر لووتیان له که‌شکه‌له‌ی فه‌له‌که و وه‌ک حزب و حکومه‌تی شارستانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ڕه‌فتار ناکه‌ن و دان به هه‌ڵه‌کانیاندا نانێن.
ئه‌وه‌تا ئه‌و تفه‌نگه‌ی دوێنێ پێشمه‌رگه لووله‌یان سوورئه‌کرده‌وه دژی دوژمن.، ئێستا ئه‌مان شان و شه‌وکه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێێ خۆیانی پێ ئه‌کوتن و بریندار ئه‌که‌ن.
ئه‌و گه‌له‌ی تا دوێنێ سه‌نگه‌ری له گوله و نه‌بوونی و برسێتی بۆ گرتبوون. ئێستا له سه‌رڕا ته‌ماشای ده‌که‌ن و به نۆکه‌ر و سه‌پان و باربه‌ری خۆیانی ده‌زانن.
ئه‌زموونی شۆڕشی خۆێناوی خۆمان و گه‌لانی دیکه سه‌لماندویه‌تی.، هه‌موو شۆڕشێک ناگاته مه‌نزڵ . هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کیش نه مه‌دالیای سه‌رسنگی پێ ده‌به‌خشرێ و نه سیمبوڵی سه‌رکه‌وتنیشی ده‌کریته دیاری . داهاتووش باشتردیاری ده‌کات کێ شایه‌نی مه‌دالیا و سمبوڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست