کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌زافی له‌دیکتاتۆره‌وه‌ بوو به‌ شه‌هید و قاره‌مانی مێژوو!!. وانه‌یه‌ک بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ !!.

Saturday, 29/10/2011, 12:00







گرتن و کوشتنی قه‌زافی له‌میدیاکانی جیهان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌شێوه‌ی کوشتنه‌که‌ی قه‌زافی یه‌که‌ دژی هه‌موو یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی ڕووی دا لێ تا ئیستا هیچ ڕێکخراوێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی یا مرۆڤدۆست ئه‌و تاوانه‌ی سه‌رزه‌نشت نه‌کردووه‌که‌دژ به‌دێلێکی بریندار کرا. لێره‌دا تاوانباری یه‌که‌م هێزی ناتۆیه‌که‌ئاگاداری یه‌کی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌هه‌یه‌و له‌دوایی ئه‌و ڕه‌وته‌سیاسی یه‌یه‌که‌ئه‌مڕۆکه‌به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌ب له‌جیهانی عه‌ره‌ب پیاده‌ده‌کرێت. مه‌به‌ست لێره‌دا ڕووخاندنی دیکتاتوره‌کان نیه‌به‌لکو پیاده‌کردنی چه‌مکیکی خاچپه‌ره‌ستی توندڕه‌وه‌له‌پیناو خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی کولتوری ڕۆژئاوا. وه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریکا له‌ڕیگای ڕیکخراوی فه‌تحوللا گۆله‌ن و شێخ قه‌ره‌زاوی سه‌ربه‌ڕه‌وتی ئیخوان موسلمین له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست مه‌رامی خۆیان پیاده‌ده‌که‌ن.
نه‌خشه‌کێشانی ڕووداوی 11/9/ مانهاتن له‌نێوان داروده‌سته‌ی جۆرج بوش و گه‌وره‌سه‌رمایه‌داری عه‌ره‌بستانی سعودی بن لادن بوو به‌هه‌وێنی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌ب ناوزه‌د ده‌کرێت. به‌لگه‌کان ئاشکران که‌ئه‌مریکا شه‌ڕی نه‌کرد بۆ مه‌به‌ستی ڕوخاندنی سه‌دام حوسین و پیاده‌کردنی دیموکراسی له‌عیراق به‌لکو بۆ گۆڕێنی سیستمێکی سواو به‌سیستمیکی نوێ که‌به‌جۆرێکی تر له‌خزمه‌ت ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا بێت بۆ سی سالی داهاتوو. مه‌به‌ست لیره‌ئه‌وه‌نیه‌که‌ده‌سه‌لاتدارانی عیراق سی سال فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن تا ده‌ڕوخێن به‌لکو دانانی ده‌سه‌لاتدارانی گه‌مژه‌و ده‌به‌نگه‌ که‌خه‌ریکی گه‌نده‌لی و به‌فیڕۆ دانی سامانی ئه‌و وولاته‌بن ، تا ئه‌وه‌ی گه‌نی ده‌بن له‌ناو گه‌نده‌لی وبیانوو و به‌لگه‌ی ئاسان به‌ده‌سته‌وه‌بێت بۆ گۆڕینیان له‌داهاتوو . دیاره‌ئه‌وه‌سیاسه‌تێکه‌به‌نه‌وت گرێدراوه‌. له‌کنار ئه‌و سیاسه‌ته‌ڕۆژئاوا و ئه‌لقاعده بۆ یه‌ک مه‌به‌ستی شاراوه‌و هاوبه‌ش خه‌بات ده‌که‌ن که‌ئه‌ویش ‌تالانکردنی نه‌وتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌و پیاده‌کردنی کولتورێکی نوێ یه‌له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. له‌په‌نای ئه‌و سیناریۆیه‌ی بوش بنلادن سیناریۆی دووه‌م هه‌یه‌ئه‌ویش به‌گه‌یاندنی چه‌مکی ئیخوان مه‌سلمین وچه‌مکی گوله‌ن له‌تورکیا ، هه‌ردووکیان به‌ناوی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا.
بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه‌که‌پارتی ئه‌ردوغان ته‌نیا له‌ڕووکه‌شدا پارتێکی ئیسلامی یه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌توزقالێک لێی وورد بیته‌وه‌ده‌زانی که‌ئه‌وانه‌100% له‌خزمه‌ت ئه‌مریکاو کولتوری ڕۆژئاوان. هه‌روه‌ها که‌نالی ئه‌لجه‌زیره‌و شێخ قه‌ره‌زاوی له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆخزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و کولتوری ڕۆژئاوا ڕێگان پێدراوه‌ئه‌و ئه‌رکه‌به‌جێ بێنن.
لێداوانه‌گه‌لی شێخ قه‌ره‌زاوی دژی مافی کوردانی باکور وپارتی کرێکارانی کوردستان له‌که‌س شاراوه‌نی یه‌. هه‌روه‌ها هه‌لبژارتنی پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی به‌سه‌ربه‌رشتی کۆمه‌له‌ی زانایانی ئیسلامی له‌کۆنگره‌ی ئیسلامی له‌ئیستامبۆل بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌لکی کورده‌. ئه‌مانه‌تا ئیشتا لێدوانێکیان نه‌داوه‌بۆ جێهانی ئیسلام دژی ترۆریزمی تورکیا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێڕشه‌نامرۆڤایه‌تی یه‌ی تورکیا ده‌یکات دژ به‌خه‌لکی سیڤیل و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی خه‌لکی موسلمانی کورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامی ئه‌ردوغان. لێدوانێکیان نه‌داوه‌بۆ ده‌بێ له‌شکه‌ری ئیسلامی ئه‌ردوغان ئه‌وه‌نده‌ کینه‌ له‌دلبێت بێت دژی لاشه‌ی کوژراوه‌کانی گریللای پکک. ئه‌مانه‌هه‌مووی ئه‌وه‌ده‌گه‌نێت که‌چه‌مکێکی سیاسی هاوبه‌ش له‌نێوان ئیسلامی قه‌ره‌زاوی و ئیسلامی تورکیا که‌ناسراوه‌به‌ئیسلامی گوله‌ن دا هه‌یه‌.
هه‌له‌ی ده‌سه‌لاتداری قه‌زافی له‌وه‌دایه‌که‌42 سال له‌وولاته‌که‌ی خۆی سیاسه‌تی تاکڕه‌وی به‌ڕێوه‌برد بێگۆڕین. ئه‌گه‌ر سه‌یری بکه‌ین قه‌زافی زۆر جیاوازی نی یه‌له‌گه‌ل فیدل کاسترۆ له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتداریدا. جیاوازی له‌نێوان قه‌زافی و سه‌رکرده‌کانی تری عه‌ره‌ب له‌وه‌دایه‌که‌ئه‌و قسه‌کانی حه‌ق و ڕه‌ق ده‌یکرد. له‌سالی 1982 که‌وته‌به‌ر په‌لاماری فرۆکه‌جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها ئیگلیزه‌کان دریخیان نه‌ده‌کرد له‌پیلان داڕشتن دژی قه‌زافی بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بکه‌ن نه‌وت به‌ئه‌رزان له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربێنن. له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ قه‌زافی ته‌نیا سه‌رکرده‌یه‌ک بوو له‌مێژووی عه‌رب بوو دانی به‌مافی سه‌به‌خۆیی کورد داده‌نا بۆ رزگاری. ته‌نیا سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب بوو که‌به‌ڕاشکاوی ده‌سه‌لاتدارانی تورکیای سه‌رزه‌نشت ده‌کرد له‌به‌رانبه‌ر چه‌وساندنی میلله‌تی کورد. که‌تا ئیستاش سه‌رکرده‌کورده‌کانی خۆمالی جورئه‌تی ئه‌و قسانه‌یان نه‌بووه‌بیکه‌ن.
قه‌زافی که‌وته‌به‌ر لافای گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی ،نه‌بۆ ڕزگاری میلله‌تی لیبیا له‌چه‌وسانه‌وه‌و نه‌له‌پیناو پیاده‌کردنی مافی مرۆڤ له‌لیبیا، به‌لکو بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستداگرتن به سه‌ر سه‌رمایه‌ی قه‌زافی له‌ناو بانکی جیهانی و تالانکردنی نه‌وتی لیبیایه‌. سه‌رکرده‌شۆڕه‌شگێره‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی لیبیا هه‌مان ده‌سکرده‌ی ئینگلیزن که‌ئه‌مرۆکه‌له‌عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌لاتداری ده‌که‌ن.
گرتنی قه‌زافی به‌برینداری له‌لایه‌ن له‌شکری شۆڕه‌شگێرانی لیبی کۆمه‌لێک پرسیار دروست ده‌کات له‌وانه‌، چۆن ده‌بێت له‌شکرێکی ئازیدیخواز ئه‌و ڕه‌فتاره‌نامرۆڤایه‌تییه‌بکات له‌گه‌ل بریندارێکی به‌دیل گیراو؟ ئایا ئاینی ئیسلام وه‌ک ئایین ئه‌و ڕێگایه‌ده‌دا به‌و جۆره‌ڕه‌فتاره‌له‌گه‌ل دیلی جه‌نگ بکرێت؟ . کوا هه‌لوێستی ئه‌و ڕێکخراوه‌به‌ناو مافی مرۆڤ له‌ئوروپای دیموکرات له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌نامرۆڤایه‌تییه‌؟. قه‌زافی ده‌بوایه‌وه‌ک دیلێکی جه‌نگ مه‌مه‌له‌ی له‌گه‌ل کرابایه‌.تا ئه‌وه‌ی دادگایی ده‌کرا.
قه‌زافی لێره‌دا ته‌نیا له‌ماوه‌نیو کاتژمێردا له‌ دواساتی ژیانیدا له‌ مرۆڤێکی دیکتاتۆڕه‌وه‌ پله‌ی ‌شه‌هید و قاره‌مانی مێژوو بۆخۆی تۆمار کرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە