کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زاوایه‌تی سه‌رۆ

Sunday, 04/07/2010, 12:00


سه‌رۆ گیان وازبێنه‌
زاوایه‌تی سه‌رۆك سواوه‌
هه‌رچی دوژمنی كورده‌ به‌ پێش و پاشی سه‌رۆك و
كچانی خێڵ نوساوه‌
پێم بڵێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هێشتان ماوه‌؟
ته‌نیا له‌ نۆهه‌ت و شه‌ش هه‌زاران زاوای پێ په‌ت و ڕه‌ش
هاتن...
به‌ره‌و كوردستان هاتن و بوون به‌ زاوای
ئه‌م پارته‌ دۆڕاوه‌
كه‌واته‌ زاوایه‌تی بنه‌ماڵه‌
تڵپی ته‌ڕی تیا نه‌ماوه‌
من ده‌زانم تۆش وه‌ك هه‌ر هه‌موومان
ماڵێكی هه‌ژار و په‌ككه‌وته‌ت له‌ كۆڵ ناوه‌
ئه‌مه‌یان باوكێكی پیری برسی
ئه‌میان دایكێكی نه‌خۆش و جه‌رگ سوتاوه‌
براله‌یه‌كی بچووكت بۆ له‌تێ نان ئه‌گری
ئه‌ویتریان جانتای سه‌فه‌ری له‌ كۆل ناوه‌
تۆش له‌ وتاردا خوێنی خۆت ئه‌بینی
له‌ خه‌ونا بوكی خه‌ونه‌كانت له‌ جیاتی خه‌نه‌
ده‌ستی خۆی
له‌ خوێنی تۆ هه‌ڵێناوه‌
ده‌تبینم له‌ سووچێكدا په‌ژاره‌ كه‌وتووی
خه‌م و ئازار ده‌ورتی داوه‌
ده‌ڵێی: مردن له‌م ژیانه‌ شیرنتره‌ نامانترسێنێ
چوون وه‌چه‌ی ئیمه‌ له‌ ژیان ترساوه‌
كه‌چی له‌و لا سه‌رۆك
به‌ پاسه‌وان و سه‌گ ده‌ور دراوه‌
كۆشك و ته‌لاریان ده‌بریقێته‌وه‌
وه‌نه‌وشه‌ و پڕادۆ له‌ ده‌ستی كچانی خێڵ هه‌راسانن
ده‌شنێ و كچی جوان مه‌ی گێڕی دیواخانن
سه‌رۆكه‌ و مافیه‌تی
دۆلار و كه‌یف و خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆیی و خێڵیه‌تی
شایی و زه‌ماوه‌ندیشه‌ نێچیر سه‌رچۆپی بۆ كێشاوه‌
هه‌ر هه‌مووی
به‌ ئاهو ئۆف و ئازار و خوێنی
هه‌زاران لاوی بێ مورادی وه‌ك تۆ ته‌نراوه‌
له‌و لا شه‌وه‌ شاعیر و نوسه‌ری (وێران)
خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌مانن
ده‌زگای ڕۆشنگه‌ری و گۆڤاری (به‌تڕانن)
له‌ ژێر وێنه‌ی سه‌رۆك چه‌پكێ گوڵیان داناوه‌
به‌ مه‌تح و سه‌نای سه‌رۆك و ڕیسوا كردنی پێغه‌مبه‌ران
ئازادیان بۆ گه‌ل هێناوه‌
پێشكه‌وتنه‌...
گۆڤارو ده‌زگای ڕازاوه‌ی ئاراسی وێرانن
ملیۆنان دۆلاری بۆ ته‌رخان كراون
سه‌رۆ گیان ئارام بخه‌وه‌
خه‌ڵك ده‌زانێ
سه‌رۆك له‌ مێژه‌ فه‌رمانی كوشتنتی داوه‌
كه‌چی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌
به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ئه‌ڵێ: هه‌ڕن بۆ مه‌ بینن
ئه‌و تاوانبارانه‌ی
خۆیان لای ئێمه‌ حه‌شارداوه‌
ئه‌ڵێن پیاوانی خێڵ بۆ شه‌ره‌ف تیرۆریان كردی
كه‌چی شه‌ره‌فی خێڵ وا له‌ هوتێلی ئیسته‌نبول و به‌یروت
له‌ دوبه‌ی... له‌ ئه‌وروپا
به‌ به‌ر چاوی بێگانه‌ ڕژاوه‌
به‌هاره‌ سه‌رۆ كاتی ژیانه‌
سه‌وزایی كوردستان ماته‌مینی تێدا ئاڵاوه‌
به‌هاره‌ سه‌رۆ شنه‌بایه‌و هه‌تاوه‌
هه‌ولێر به‌ خوێنی تۆ ته‌نراوه‌
بارانێكی سووره‌
ده‌ڵێن ماره‌یی زۆرت داوه‌
بۆ به‌ زاوا بوون شه‌هید بوونت پێشكه‌ش كرد
سه‌ری خۆتت له‌ سه‌ر داناوه‌
هۆ سه‌رۆ...!
بێ خه‌م به‌
خوێنی تۆ سه‌ره‌تای لافاوه‌
سبه‌ینێ له‌ گه‌ڵ خۆر هه‌ڵات
سه‌رۆك مشكێكه‌
كۆشكه‌كه‌ی بۆته‌ عه‌ڕشی كه‌لاوه‌
هه‌زاران نۆكه‌ری كۆیله‌ی ده‌رباریش
بۆ كه‌مێك به‌زه‌یی میلله‌ت له‌ له‌رزانن
ده‌بینی چۆن چۆكیان داداوه‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە