بۆ سه ر ده شت عوسمانی جوانه مه رگ
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
بۆ سه ر ده شت عوسمانی جوانه مه رگ
به ڵێن ڕه واندوزی
کاتێ که تۆیان ڕفان
به ره و نه مان
شه ڕه فی ده سه ڵات و
مافیای ووڵات
له ئاوه ڕۆێی قه سابخانان
سه گ به ده وریا ئه خولایه وه و
ئه یان لووران
کاتێ که تۆیان ڕفان
به ره و نه مان
شار بێ میرو بێ حاکم بوو
ووشه ی تازه ی له دایك بووش
وه ك په یامی ئه وسای عیسا
ڕاپێج کراوی شیرو تیر بوو
بۆ له خاچ دان
کاتێ که تۆیان ڕفان
به ره و نه مان
له نێو باخی بێ خاوه ن و
دڵی تۆفان
هاو گوڵه کان به بێ ترسان
په یامی تۆیان هه ڵگرت
ئه وپه یامه ی بکوژه کانت
لێ ی ئه ترسان
کاتێ که تۆیان ڕفان
به ره و نه مان
ویستیان پێنووست بشکێنن
په نجه کانت یه که یه که بقرتێنن
به ڵام که چی نه یان زانی
له شوێن هه ر په نجه یه کی قرتاودا
هه زاران په نجه ت
بۆ دێته ڕووان
کاتێ که تۆیان ڕفان
به ره و نه مان
له شاره زوور هه تا گه رمیان
ده سته ملانی قه ڵاو مناره ن
بۆ کۆڵ نه دان
که رکوکی زامداریش
دووا مه نزلی گوڵ ڕێژ کردی
له ته ك ژووانی کاکه سۆران
به ڵێن ڕه واندوزی
[email protected] 2010/5/10
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست