کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بازارى ئازاد یان بەرەڵاخانە....!!

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


هەل ومەرجى بازارو بێكارى خەڵك لەسەردەمى ئەمڕۆماندا پاش (18) ساڵ لەدەسەڵاتى كوردى بەهۆى نەبوونى بەرنامەیەكى زانستى ئینسانى لەگەڵ ئیدارەدانى دەسەڵاتى كوردى بۆهاندان و وەرچەرخانى تاكى كوردى بەرەو ئاراستەیەكى ویژدانێكى زیندووى مرۆڤایەتى كە تەعبیر لە بەهاكانى مرۆڤێكى بە ئەمەك و خاوەن ئیرادە و هەستێكى زیندوى مرۆڤایەتى بكات,بەهۆى بوونى تەدەخولى حزبى و كەسەدەركەوتووە عەشائیریەكان و ئاژیتاتۆرەكانى مەزهەب لەیاساو ئیش وكارەكانى حكومەت و بونى چەندین یاساى دواكەوتوو لەناو یاساكانى حكومەتدا و بەهۆى بونى بەناو بازاڕى ئازاد لەكوردستان واى كردوە بەشێك لە خەڵك كە كەمینەى خەڵكن كەئەوانیش پێكهاتوون لەسەرمایەدارو بەرپرس و ئەندامەباڵاكانى حزب و حكومەت و خاوەن پرۆژەو خاوەن كۆمپانیاكان و كەسەمشەخۆرەكان كە نزیكن لە دەسەڵات زۆر مورتاحن وبەختەوەرو دڵخۆشن بەم مۆدیلەى بازارە .ئەتوانم بڵێم گرانیەكى لەڕادە بەدەر بەرۆكى خەڵكى هەژارو زەحمەتكێشى گرتووە ,بازاڕێكە بۆقۆڵبڕین و بەرزبوونەوەى ڕۆژبەڕۆژى نرخى كاڵاكان و پێداویستیە كانى خەڵك بە گشتى ، بازاڕێكە بۆئەوەى ڕۆژ بەڕۆژچینى سەرەوەى كۆمەڵ كە نیزیكى دەسەڵاتن زۆرترین سەرمایەى میللى كەداهاتى گشتى یە بۆخۆیان بەناوى بازاڕى ئازادەوە بەدەست بخەن ,تاكەكانى كۆمەڵگەش بەنیگەرانى یەكى زۆرەوە كاتەكانیان دەگوزەرێنن .بێگومان بەردەوام بونى ئەم شێوازە ئەگەر چارەسەرێكى فەورى و ریشەیى نەكرێت كەبەفیعلى ئەم ڕَەوتە لەشێوازە پرۆسەیەكى درێژخانى كاولكردنى ژیرخانى كۆمەڵگەیە لەداهاتوودا كۆمەڵگەى كوردى بەم شێوەیە نابێتە ساحێبى هیچ شتێك چونكى زۆر جار بەهۆى بازارى ئازاد وە زۆرترین كەل وپەلى بیانى هێندراوەتە ناوەوەى كوردستان بۆنمونە سەرلەبەرى پێداویستیەكانى كۆمەڵگە لە تەماتەو سەوزەو بیبەرەوە هەتا فانیلەى عەلاگەو بلورێكى چراو گڵۆپى كارەبایى ماڵەكانەوە بۆهەموو پێداویستیەكانى ماڵ لەدەوڵە تەكانى دەرەوە دەهێنرێت بەبێ چاودێرى كردن دەسهاتى میللى پێ خاڵى دەكەنەوە وبەرهەمى ناوخۆیى ئەگەر هەبێ پێ ىدەشكێنرێت و دەچێتەدواوە ئەمەش خەڵكى بەگشتى خەڵكى لادێ نشین كە جوتیاران و زەحمەتكێشانن كەپەیوستن بەكارى كیشاوەرزى وكشتوكاڵى وئاژەڵدارى وەبەهۆێ پشتیوانى نەكردنى حكومەت بۆگەشەدان بەبەرهەمەكانیان و هاوكارى نەكردنیان بۆساغ كردنەوەى بەرهەمەكانیان ئەمە واى كردووە كەزیاتر ئەم خەڵكە تووشى بێكارى بكات رَاپێچیان بكات بۆكۆچكردن بۆشارەكان ئەمەشى لە پێناو ى بەردەوام بون لەژیاندا .هەروەها نەبونى هیچ پلان و بەرنامەیەكى زانستى ئابوورى ناوخۆیى وپشتیوانى نەكردنى حكومەت لەكەسە پرۆفیشیناڵەئابوورى زانەكانى كوردستان كەپرۆژەو پلانى زانستى سەردەم بنیاد بنێن بۆگەشەى ئابورى كوردستان. ئەمەش واى كردووە كوردستان بەگشتى وشارۆچكەو دێهاتەكان بەتایبەتى بێكارى ئاشكراو بێكارى ژێر پەردە زۆرگەشەبكات ,لەرووى ئابوورییەوە كوردستان ببێتەبەرەڵاخانەیەكى گەورەى مرۆڤە چاوچنۆكەكان ,بازاڕێك بێت بۆڕووتكردنەوەو خاڵى كردنى گیرفانى هەژاران و زەحمەتكێشان وكرێكاران و .......هتد چینەكانى خوارەوەى كۆمەڵگە بەگشتى كەهەرچەندى دەكەن ناتوانن بەژیانێكى ئاسایى بگوزەرێنن و گرانى بازارو بەرزبوونەوەى نرخى كاڵاوپێداویستیەكان بەڕێژەیەكى زۆر فشارو زەختى بۆهێناون .ئەم بەرزبوونەوەى نرخەو دروست بوونى هەڵاوسانى نرخ بۆتەكێشەیەكى ئەساسى خەڵك بەگشتى لەگەڵ ئەوشدا ئێستا زۆرترین گەنج ولاوبێكارە كەزۆربەیان خوێندنیان تەواوكردووە بەڵام لەچاوەروانى پەیدا كردنى كاردا دەژین لەلایەكى تر هەرلەناو ئەم حكومەتەدا زۆرلەلێُپرسراوانى حكومى هەیە ئاستى خوێندەواریكەیان لە ئاستى پێویستدانى یە بۆنمونە لەزۆر فەرمانگەدا بەرێوەبەرهەیە دەرچووى ناوەندى یە یان شیاوى ئەوشوێنە نى یە وئەوانەى لە بەردەستیدا هەڵدەسورێن بەشێكیان دەرچووى زانكۆكانن بەڵام حزب كارئاسانى بۆكردووە بۆئەم جۆرە بەرێوەبەرانە ..........هتد ئەمەش بێگومان دەگەڕێتەوە بۆنەبوونى ماستەر پلان لەلایەن پسپۆرو شارەزایانى حكومەتەوە بۆچارەسەرى ریشەیى گەندەڵى و پرۆژەناسەركەوتووەكان و شێوازى پێدانى پۆستى حكومى و شێوازى كاردابەش كردندا لەناو كۆمەڵ وحكومەتدا...........
6/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە