چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویه‌وه - به‌شی پێنجه‌م - سیاسه‌ت بۆ به‌رپرسه حیزبیه‌کان به‌واتای درۆکردن دێت
Friday, 07/01/2011, 12:00
یه‌کێک له به‌رپرسه تێکۆشه‌ره‌کانی حیزبی دیموکرات بۆی گێرامه‌وه و گوتی :-
{ ساڵی 1982 له ناوچه‌ی "سۆمای برادۆست" گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که ڕێگه‌ی لێ بزر ده‌بێت و ڕوو ده‌کاته باره‌گاکانی حیزبی دیموکرات ، پرسیارمان لێی کرد که ژماره‌ی چه‌کداره‌کانتان چه‌نده‌یه ، ئه‌و گه‌ریلایه‌ش زۆر به دڵخۆشیه‌وه گوتی ئه‌م ساڵ ژماره‌مان ته‌واو زیادی کردووه و گه‌یشتوینه‌ته 160 که‌س (ته‌نها سه‌دوشه‌ست که‌س) ، ئێمه‌ش ته‌واو شۆخیمان پێی ده‌هات ، گوتمان ئێمه به ڕه‌سمه‌ن 16000 (شازدهههزار) پێشمه‌رگه و سه‌دان هه‌زار لایه‌نگرمان هه‌یه که‌چی هیچمان بۆ ناکرێت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که له هه‌موو جیهانیش دابڕاوه ، ئایا ئێوه به 160 که‌سه‌وه به‌ته‌مان چ شتێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیایه‌کی هاوپه‌یمانی ناتۆدا که هه‌تا وشه‌ی "کورد"یش قبوڵ ناکات و هه‌موو جیهانیش پشتیوانی لێده‌کات ؟ ئه‌و گه‌ریلایه‌ش گوتی ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵ خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و پشت به گه‌لی خۆمان ببه‌ستین و خاوه‌نی ئیراده بین ئه‌وا نه‌ک هه‌ر چۆک به تورکیا داده‌ده‌ین به‌ڵکو سه‌ر به هاوپه‌یمانه‌کانیشی نه‌وی ده‌که‌ین } .
بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌رکرده ڕاستگۆ بوو له سیاسه‌تدا ئه‌وا ده‌توانێت موداخه‌له بکات له مێژوودا و گۆڕانکاری بنچینه‌یش له کۆمه‌ڵگادا دروست بکات ، که ته‌واوی ئه‌م دیاردانه‌ش له باکووری کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت و نه‌ته‌وه‌که‌مانیان له لێواری مه‌رگه‌وه گه‌یاندۆته قۆناغی ئازادی ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه خۆیان به قه‌رزداری نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانن و هیچ کاتێک ناشڵێن شه‌قمان له به‌رد هه‌ڵداوه و قوڕمان هه‌ڵشێلاوه .
سه‌یر له‌وه‌دایه که له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که‌سانی وه‌کو به‌ڕێزان مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده و کاک خالید عه‌زیزی ده‌ڵێن :-
(با په‌که‌که ئه‌زموون له حیزبی دیموکرات وه‌ربگرێت) ، که ئه‌م گوته‌یه‌ش دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان گوته‌که‌ی تاڵه‌بانی و بارزانییه که ده‌یانگوت :- (ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان ده‌گوێزینه‌وه بۆ جێگه‌کانی دیکه‌ی عێراق) .
له کاتێکدا له هیچ کوردێک شاراوه نییه که ئه‌زموونی یه‌کێتی و پارتی بریتی بووه له شه‌ڕی ناوخۆیی و په‌لکێشکردنی ته‌واوی داگیرکه‌ران و تیرۆرکردنی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و چاندنی بێ باوه‌ڕی له دڵی تاکه‌کانی کورده‌واریدا و پڕکردنی باشووری کوردستان له ئیتڵاعات و میتی تورکی و گه‌نده‌ڵی و هه‌زاران کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه .
دروشمی لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستان تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش له گوێماندا ده‌زرینگێته‌وه که ده‌یانگوت " نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن " و " یا کوردستان یا نه‌مان " به‌ڵام کرده‌وه‌کانیشیان ماره‌کردنه‌وه‌ی باشووری کوردستانه له عێراقی عه‌ره‌بی و سه‌ریه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ر . ته‌نانه‌ت دهستتێکهڵاویهکانی لایه‌نه‌کانی باشوور و داگیرکه‌رانی کوردستان هیچ هێڵێکی سووری له به‌رده‌می خۆیاندا نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌میشه‌ش نکۆڵیان له چاوساخیکردن بۆ داگیرکه‌ران کردووه و باشترین نموونه‌ش 31ی ئابی 1996 بوو که سوپا ئهنفالکهرهکهی به‌عس به سه‌دان تانک و تۆپه‌وه هێنرایه‌وه شاری هه‌ولێر ، که‌چی مه‌سعود بارزانیش ده‌ڵێت ته‌نها مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من توانیان بێنه هه‌ولێر و پاشان نه‌مانهێشت که‌س بێت . گوێ بگره له‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.youtube.com له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که گوێبیستی ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش بووم هه‌ر ده‌ڵێن " له که‌مترین ماوه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕوخێت "و هیچ ئاماژه‌یه‌کیش به‌وه ناکه‌ن که به چ جۆرێک کۆماری ئیسلامی ده‌ڕوخێت ، تۆ بڵێی به ئۆردوگانشینی و ئه‌م شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنه‌ی که دیموکرات و کۆمه‌ڵه دژ به یه‌کتری ده‌یکه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت یان به فه‌رمان وه‌رگرتن له بارزانی و تاڵه‌بانی (که ته‌واو گرێدراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانن) .
ئه‌و درۆیانه‌ی که کۆمه‌ڵه‌که‌ی موهته‌دی و دیموکراته‌که‌ی حه‌سه‌نزاده و پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یکه‌ن ته‌واو هاوشێوه‌یه و تانها باس له درۆیه‌کی هاوشێوه‌یان ده‌که‌م که بریتییه له سوککردنی پیشه‌ی مرۆڤه‌کان ، به‌م شێوه‌یه :-
1- هیچ لایه‌نێک هێنده‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی موهته‌دی باسی له پڕۆلیتاریا نه‌کردووه ، که‌چی ئه‌وانه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن بریتین له کۆمه‌ڵه ده‌ره‌به‌گێک که زۆرترین زوڵم و کوشتاریان به‌سه‌ر جوتیار و زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ناوچه‌ی موکریان‌دا هێناوه و زۆرترین مڵک و ماڵی وهرزێرهکانیان داگیرکردووه .
2- پێم وابێت ته‌نها یه‌ک که‌س نییه له نێو دیموکراته‌که‌ی حه‌سه‌نزاده‌دا که ناوی مه‌لای به خۆیه‌وه نه‌نابێت ، به مه‌رجێک هیچیشیان مه‌لای ته‌واوه‌تی نین ، هه‌ر هه‌موویان یان فه‌قێی به‌ر ده‌ستی مه‌لاکان بوون یاخود مجه‌وری یه‌کێک له مزگه‌وته‌کان و له غیابی مه‌لاکانه‌وه ئه‌گه‌ر جار و باره بانگێکیان دابێت یاخود نا که‌چی هه‌ر به‌رپرسه‌و نازناوی مه‌لایه‌کی به‌سردا دابڕاوه .
3- هه‌رچی پارته‌که‌ی بارزانیشه ناوی دکتۆرێکیان به‌و که‌سانه‌وه لکاندووه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان توانیبێتیان ده‌رزییه‌ک له نه‌خۆشێک بده‌ن یاخود حه‌پێکی پاراسیتامۆڵ له گیرفانیاندا به‌دی کرابێت ، کاتێک له‌م دکتۆرانه‌ش ده‌کۆڵیته‌وه ئه‌وا زۆربه‌یان ته‌نها قۆناغی ناوه‌ندییان ته‌واو کردووه .
ئه‌م درۆیانه‌ش جگه له‌وه‌ی بێڕێزیکردنه به پیشه‌ی مرۆڤه‌کان ، ناوی زل و دێی وێرانیشه .
خۆ ئه‌گه‌ر باس له هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی حیزبی دیموکرات بکرێت که چه‌نده هه‌وڵی فریودانی کوردانیان داوه ئه‌وا چه‌ندین په‌ڕتووکی پێویسته ، به‌ڵام من ته‌نها باس له هه‌ندێک چه‌واشه‌کاریان ده‌که‌م که دروشمی ڕۆژانه‌یان بووه ، به‌م شێوه‌یه :-
1- داگیرکه‌ری ئێران + کوردستانی ئێران :-
حیزبی دیموکرات هه‌میشه ئێرانی وهکوداگیرکهرێک پێناسه کردووه ، له هه‌مان کاتدا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی هه‌میشه به کوردستانی ئێران ناو هێناوه . که ئه‌م دوو گوته‌یه‌ش ته‌واو دژ به‌یه‌کن . چونکه ئه‌گه‌ر ئێران داگیرکه‌ر بێت ئه‌وا کوردستان هی ئێران نییه ، خۆ ئه‌گه‌ر کوردستانیش هی ئێران بێت که‌واته ئێران داگیرکه‌ر نییه .
2- ڕوخاندن + خودموختاری :-
دروشمی هه‌ره سه‌ره‌کی حیزبی دیموکرات ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران بووه ، له هه‌مان کاتدا هه‌میشه‌ش داخوازی خودموختاری له‌و ده‌وڵه‌ته کردووه که باسی له ڕوخاندنی کردووه . ئه‌م دوو گوته‌یه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن ، چونکه ئه‌گه‌ر باس له ڕووخاندن بکه‌یت ئه‌ی بۆچی داوای خودموختاری لێده‌که‌یت ؟ خۆ ئه‌گه‌ر داوای خودموختاریشی لێده‌که‌یت که‌واته باسکردن له ڕوخاندن هیچ واتایه‌کی نییه .
3- مێژووی حیزبی دیموکرات + مێژووی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف :-
حیزبی دیموکرات خۆی به میراتگری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف ده‌زانێت ، که‌چی کاتێک باس له دامه‌زراندنیشیان ده‌که‌ن هه‌میشه له‌و کاته‌وه باسی ده‌که‌ن که حیزبی دیموکراتی تێدا دامه‌زراوه و ته‌واوی دیرۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف فه‌رامۆش ده‌که‌ن که 3 ساڵ به‌ر له حیزبی دیموکرات دامه‌زراوه .
4- کوردستانیبوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف + کوردستانیبوونی حیزبی دیموکرات :-
یه‌که‌مین دێڕ له به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف ده‌ڵێت (کۆمه‌ڵه نه هی کورده‌کانی ئێرانه و نه هی کورده‌کانی تورکیایه و نه هی کورده‌کانی عێراق و سوریایه به‌ڵکو کۆمه‌ڵه هی کورده‌کانی کوردستانه و خه‌باتیش بۆ ئازادی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستانی گه‌وره ده‌کات) هه‌روه‌ها ئه‌ندامیشی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا هه‌بووه ، به‌ڵام حیزبی دیموکرات کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری ئه‌و پارچه‌یه‌ی ده‌زانێت و کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کیش به جیاواز له کوردی پارچه‌کانی دیکه ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت به تاوانیشی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر کوردی پارچه‌یه‌کی کوردستان هاوکاری کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ش بکات .
با خوێنه‌ر بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته دژ به یه‌کانه .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست