دیموکراسی (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 05/12/2011, 12:00
پێشه‌کی: ئه‌م بابه‌ته به‌شێکی کورته له وانه‌ی هێندێک قوتابی بێگانه‌ی تازه هاتوو بۆ وڵاتی سوئێد، بابه‌ته‌که شیکردنهوهیهکهی ساکارانه‌یه له هێندێک واژه‌ی ئایدیۆلۆژی، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن یان سیاسیی، بۆ من هێندێک خاڵی به‌که‌ڵکی تێدا بوو وام به باش زانی که وه‌رگێڕمه‌وه بۆ کوردی، ئیمکانی هه‌یه که قازانجی به زه‌حمه‌ته‌که‌ی نه‌گات به‌ڵام بێ سودیش نییه، وه‌رگێڕان له سوئێدیه‌وه فاتح ئاره‌ش
ئه‌م وێنه‌یه‌م له ئینته‌رنێت وه‌رگرته‌وه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نییه.
ئه‌م بابه‌ته باس له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌کات.
◄ دیموکراسی له ڕابوردو و ئێستاکه دا.
◄ دیموکراسی چییه.
◄چۆن بڕیارێک به شێوه‌یه‌کی دیموکراتییانه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دڕێت.
◄ ئادیۆلۆژی و حیزبه سیاسییه‌کان.
◄ سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کاندا.
دیموکراسی وشه‌یه‌که که له زۆر بواردا که‌ڵکی ڵیوهردهگێرێت، ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌مان باس له‌وه ده‌کات که چۆن گۆمهڵکایهک ئیداره ده‌کرێت و چۆن بڕیارهگرنگهکان بڕیاریان له سه‌ر ده‌دڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا وهگهڕکهوێت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی له دیموکراتیکی دا وه‌ک یاسایی یاری ده‌رواته پێش.
له دیموکراسی دا هه‌موو که‌س له به‌هایی مرۆڤایه‌تی و شیاوکاریی وه‌ک یه‌ک بۆ کارتێکردن له کۆمه‌ڵگادا به‌رخوردارن، بڕیاری خه‌ڵکه دیاری ده‌کات که چۆن وڵات به‌ڕێوه بچێت.
دیموکراسی باس له ده‌سه‌ڵات و شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌کات، هه‌روه‌ها دیموکراسی باس له‌وه‌ده‌کات که ئێمه(مرۆڤه‌کان) چۆن چاو له‌یه‌ک ده‌که‌ین و چۆن له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین، هه‌موو مرۆڤێک له دیموکراسی دا له مافی ئازادیی و مافه مرۆڤایه‌تیه‌کان به‌رخورداره. مافی خۆمانه که بیروبۆچوونی خۆمان به ئازادیی ده‌ربڕین، کۆبوونهوهبگرین، خۆپیشاندان سازکه‌ین، حیزب و ڕێکخراو دروستکه‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له ئاست کۆمه‌ڵگای دیموکراسی دا به‌رپرسایه‌تیمان هه‌یه، ئێمه بۆمان نییه له سه‌ربه‌ستیی که‌ڵکی به پێچه‌وانه وه‌رگرین و هۆکارێک بین بۆ زیانگه‌یاندن به که‌سانی دیکه. ئه‌و بڕیارانه‌ی که به‌گوێره‌ی دیموکراسی بڕیاری له سه‌ر دراوه ده‌بێت قه‌بووڵی که‌ین و گوێڕایه‌ڵی بین.
بڕیاری دیموکراتیکی له یه‌کێتیی ئوروپا دا کارتێکردنی له سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌بێت له مه‌سه‌له‌ی بووجه‌ی شارستانه‌کان تا مه‌سه‌له یاسایی ژینگه، به‌ڵام دیموکراسی هه‌موو کات کارێکی ساکار نییه جاروبار کێشه و گرفتی دشوار پێش دێت، داخۆ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان له شه‌قامه‌کانماندا خۆپیشاندان بکه‌ن؟ ده‌کرێت مرۆڤ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵکوژیی شۆخی بکات؟ داخۆ مرۆڤ دهتوونێت کاریکاتۆر عیسی یان محه‌مه‌د بکێشێت؟ وه‌ڵامی هیچکام له‌م پرسیارانه ساکار نییه، به‌ڵام زۆر گرنگه که هه‌ڵوێستمان له سه‌ر ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه هه‌بێت.
دیموکراسی له ڕابردوو و ئێستاکه‌دا
ئه‌وه روون نییه که چۆن بناخه‌یی کۆمه‌ڵگایه‌ک داده مهرزێت، کێ بڕیار ده‌دات و چۆن ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌برێت؟
چۆن سه‌روه‌ت و سامانی وڵات دابه‌ش ده‌کرێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی مرۆڤ بتووانین پێکه‌وه بحه‌سێنه‌وه ده‌بێت وڵات ڕێکخستنێکی له بار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی کارامه‌ی هه‌بێت. ئه‌زموون پیشانی داوه که ئه‌و وڵاتانه‌یی که وا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه‌وه به‌رێوه ده‌چن زۆرباش و جێگای ڕه‌زامه‌ندین.
دیموکراسی زیاتر له 2000 ساڵی پێش له وڵاتی یونان دا له دایک بووه، وشه‌ی دیموکراسیش هه‌ر له یونانه‌وه هاتووه و واتاکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و کات هه‌موو پیاوانی پێگه‌یشتوو و سه‌ربه‌خۆ له شاری قه‌دیمی ئاتین به‌شدارییان له بڕیاره گرینگ و هاوبه‌شه‌کاندا ده‌کرد، پیاوه‌کان له سه‌ر بابه‌ته گشتییه‌کان ده‌دوان و ده‌نگی خۆیان بۆ ده‌دا، ئه‌و ڕووانگه‌یه که ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنابا ده‌بووه بڕیار، کۆیله‌کان، ژنان و منداڵان بۆیان نه‌بوو شتێک بڵێن، ئه‌م دیموکراسییه بۆ هه‌مووان نه‌بوو، ئه‌م شێوه دیموکراسییه تا سه‌رده‌مێکی زۆر کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نه‌بوو. ساڵی 1700 بیرۆکه‌ی هه‌موو مرۆڤێک له به‌هایی مرۆڤایه‌تیی وه‌ک یه‌ک به‌رخوردارن بناخه‌یی دانرا و ده‌ستڕۆیشتووانی کلیسا و پاشایه‌تی رووبه‌رووی ڕه‌خنه بوونه‌وه و ئه‌و بیرۆکه‌یی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامانی کلیسا و بنه‌ماڵه‌ی شایان ده‌گێرایه‌وه بۆ کاری خودا‌و ده‌یانگوت خودا ده‌سه‌ڵاتی پێ به‌خشیوون چووه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و پرسیاره دروست بوو که بۆ ده‌بێت ته‌نها تاقمێک ده‌سه‌ڵاتدار و بڕیارده‌ر بن؟
ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕینی باوه‌ری ڕامیاریی، ئه‌وه‌ی که پێیان ده‌گوت ڕۆشنبیری فیکری بۆ هه‌مووان گرنگ بوو، ئه‌وانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوون و ئیمکانی هه‌ڵسوڕاندن و کارتێکردنیان له کۆمه‌ڵگادا نه‌بوو دانه‌رانی بهناخهیی شۆڕشی 1789ی فه‌رانسه بوون، دروشمه‌کانی شۆڕشی فه‌رانسه بریتی بوون له ئازادیی، یه‌کسانیی و برایه‌تی، شۆڕشی پیشه‌سازی فه‌رانسه بوو به هۆکارێک بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی ئایدیۆلۆژی سیاسیی. سوسیالیزم، لیبرالیزم، کۆنه‌پارێزیی (کۆنسیرڤاتیزم) یانی چه‌ند شێوه بیری جیاوازه له کۆمه‌ڵگادا گه‌شه‌یانکرد. هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌م جیهانه بیروبۆچوونی خۆیان له‌م ئایدیۆلۆژیانه‌وه وه‌رگرته‌وه.
کاتی سه‌رهه‌ڵدانی حیزبه سیاسیی و پێشکه‌وتووه‌کان له سوئێد دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له سه‌د ساڵی ڕابوردوو، سه‌نعه‌تی پیشه‌سازی ئاڵوگۆڕی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای سوئێد داهێنا.
هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک، چینی خاندان و گه‌وره‌کان، ساسییه‌کان، کڕێکاران و جوتیاران، ڕێبه‌رانی ئایینی و هتد... له سه‌ر پێشکه‌وتنی گۆمه‌ڵگا کارتێکه‌ری خۆیان هه‌بووه، ده‌سته و تاقمی تازه هاتنه ئاراوه و داوای مافی ده‌نگدان و بڕیاردانیان کرد بۆ نموونه کڕێکارانی پیشه‌سازی. چینێک پێیان وابوو ده‌بێت وڵاته‌که به‌و شێوه‌یه که هه‌یه به‌پارێزن تاقمێک پێیان وابوو ده‌بێت له سه‌رخۆ ئاڵوگۆڕ له وڵات دا پێک‌بێنن.
حیزبه سیاسییه‌کان که له حاڵی پێشچوون دا بوون هه‌رکام ده‌مڕاستیی چین و تاقمێکی تایبه‌ت بوون و بۆچوونی جیاوازیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه هه‌بوو. ساڵی 1921 بۆ یه‌که‌م جار ژنان تووانییان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری که‌ن، ئه‌وه به‌و مانایه بوو که هه‌موو تاکێک که ته‌مه‌نی له سه‌ره‌وه‌ی 23 ساڵ بوو بۆی هه‌بوو که له ده‌نگدان دا به‌شداری کات.
له ئاکام دا حیزب زۆر بوون و خه‌ڵکیش مافی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی خۆیان وه‌رگرت. ده‌تووانین بڵێن که دیموکراسی له سوئێد دا هێنده به ته‌مه‌ن نییه و هێشتاکه گه‌نجه.
خۆپیشاندانی ژنان له سوئێد دا له شاری یوتوبۆری شارعی لینی گاتان له مانگی ژووئه‌نی ساڵی 1919 زۆری نه‌مابوو که به ئاکام بگات، بڕیاری مافی ده‌نگدان بۆ ژنان له ڵایه‌ن پارلمانی سوئێده‌وه له هه‌مان ساڵ دا جێبه‌جێکرا و ساڵی 1921 ژنان بۆ یه‌که‌م جار رۆیشتهنه پێی سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان و 5 ژن تووانییان بڕۆنه پارلمانه‌وه.
له ساله‌کانی 1920 و 1930 دا دیموکراتی له قه‌یراندا بوو، ئه‌و دیموکراتییه ناسک و شکهنندهیی که له ئه‌لمان دا هه‌بوو دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیی ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا هاتوو جێگای خۆی دا به دیکتاتۆریه‌تیی نازیه‌کان. حیزبی کۆمۆنیست وه‌ک تاکه ده‌سه‌ڵات یه‌کییه‌تیی سۆڤیه‌تیی ئیداره ده‌کرد، ئه‌زیه‌ت و ئازار، ئه‌شکنه‌جه، کوشتاری جیابیران و ئه‌وانه‌یی که وه‌ک ئه‌وان بیریان نه‌ده‌کرده‌وه یان سه‌ر به تاقم و ره‌گه‌زێکی تایبه‌ت بوون له‌وپه‌ڕی خۆی دابوو، کوشتار و ماف ژێرپێ کردن له سۆڤیه‌ت دا وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی لێهاتبوو و به میلیون قوربانیی گرت. دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیی نازیسم و فاشیسم نه‌یان تووانی بۆشاییه‌کی زیاتر پێداکه‌ن، له ساڵی 1989 دا دوای دیواری برلین زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا که سه‌ر به سۆڤیه‌تی ڕابوردوو بوون وازیان له بیروبۆچوونی کۆمۆنیستی هێنا و له‌و رێبازه دوورکه‌وتنه‌وه.
ئه‌و وڵاتانه ئێستاکه زۆربه‌یان دیموکراتیین، ڕاده‌ی وڵاتانی دیموکرات رووله زیاد بوونه و نیوه‌ی زیاتری وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دا له دیموکراسی کارامه به‌رخوردارن، وڵاتانی دیموکراتیی له باری ئابووری و وه‌زعی ژیان، خۆشگوزه‌رانی، ئاسایش و ئاشتییه‌وه زۆر له پێشی ئه‌و وڵاتانن که دیموکراسییان نییه.
هه‌ر وه‌ک بۆ خۆت ده‌تووانی له نه‌خشه خواره‌وه چاوی لێکه‌یت له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێشتاکه زۆرکه‌س هه‌ن که بۆ سه‌ربه‌ستیی سیاسیی خه‌بات ده‌که‌ن و له‌سه‌ر بیروبۆچوون ڕاویان ده‌نێن.
The non-profit organization Freedom House
هه‌ر ساڵه ڕێکخراوه‌ی غه‌یره ئنتهفاعی ماڵی ئازاد ده‌ست نیشانی ده‌کات که له وڵاتانیجیهان دا چه‌نده ئازادیی بۆ دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه. بناخه‌یی ڵێکۆڵینه‌وه‌که له سه‌ر بوون یان نه‌بوونی ئازادییه سیاسیی و دیموکراتییه‌کان، مافه‌کانی مرۆڤ، مافی دامه‌رزاندنی حیزب و ڕێکخراوه، مافی ده‌نگدان، ئاسایشی دادیی و ئازادیی به‌یانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست