مەسعود بارزانی دەوڵەتی خۆی راگەیاند ئیستا لەگەڵ دەوڵەتی داعشدا هاوسێیە
Friday, 24/10/2014, 12:00
ئەو هاوکێشەیەی هەموومان ئەیزانین!
٢٤٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگای بۆڕیەوە بەقسەی تورکیا دەگاتە بەندەری جیهان " چەندی تر ژێر بە ژێر دەڕوا هەر تورکیا و خوا و کاک مەسعود و نێچیر دەیزانن!
٣٥٠هەزار تانکەری سلێمانی، کە دەڵێن لەو نەوتەی سنوری سلـێمانی ١٨٠٠ تانکەر هی ماڵی بارزانیە ئەوی تریشی هی کومپانیای نۆکانە ٤٥٠ تانکەری هەولێر..
پۆلیسێکیش دەڵێ " من تەنیا خاوەنی ١٢٠٠٠دینارم ، سێ مانگە کرێی خانووم نەداوە، هیشتا مووچەی مانگی ئابم وەرنەگرتوە
حاسیبەکەی گوران/ پارتی دەیووت: تەنیا داهاتی ناوخۆ و باجی فەرمانگە و گومرگی خاڵە سنوریەکان بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات. کەچی ئیستا حاسیبەکە سەقەتەکە لینگاو قوچ ڕوو لەسەری ڕەش و حاسیبەکەی گردەکە و پیرمام دەیخوێنێتەوە بۆیە نەک هەر بەشی لەسەدا بیستی مووچە ناکا، بەڵکو بە ٣ مانگ جارێک دێت و جاراجارەش دواتریش دەکەوێ!
ئەمڕۆ تەنیا لە سنوری پشدەر زیاتر لە ٤٥ قوتابخانە بایکۆتی خوێندنی تیدا کرا، لەبەر دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان.
با قسەیەک بۆ دزەکانی بەغداش بکەین ، هەرچەندە دووبارەشە بەڵام"
بودجەی لە سەدا حەڤدەکە، بەکەیفی خۆیان لێیان ئەدزی و بەسەر حیزب و حیزبۆکەکاندا تەخشان و پەخشانیان دەکرد، ئەوەی دەشمایەوە بەشی مووچە و پڕۆژەکانی تریشی دەکرد و نەوتەڕەکەشیان بە ئاسانی بەڕەش بە تورکیاو ئێران دەفرۆشت..کەسیش قسەی نەدەکرد.
لەگەڵ دەوڵەتە کوردیەکی بارزانی بە سپۆنسەری نەوشیروان ، ڕۆیشتنی نەوت بە بۆڕی و بەستنەوەی بۆڕییەکانی کەرکوک..هەموو شتەکان پێچەوانە بوونەوە!
ئایا لە بیرتان دێ مەسعود چی دەووت"؟
مادەی ١٤٠ بەتەواوی جێبەجێ بوو!
ئیستا هەرێمی کوردستان سنوری لەگەڵ عێراقدا نەماوە و بەڵکو لەگەل ژەوڵەتێکی ترە کە ناوی (داعشی)ە بۆتە هاوپەیمانیان.
ئەم قسەیەی مەسعود دادن پێانانێکی فەرمی بوو بە داعش ، وەک دراوسێیەکی تازە!
کەچی بەیەک تەلەفۆنی بایدن، هیشتا کۆبوونەوەی بەشداری کردنی کورد لە بەغدا دەستی پێنەکردبوو، لە گردەکەی کاک نەوشیروانەوە حکومەتی نوێی عێراق پێکهاتوو، ناوی وەزیرە کوردیەکانیش خوێنرایەوە، هەرچەندە مالیکی بە ئاغای عەبادی ووتبوو با چەند سەعاتێک چاوەڕیی کۆبوونەوەکەی سلێمانی بکەین، بەڵام مامە عەبادی فەرمووبووی،، من گرەنتی بەشداری کردنم لەسەرو ترەوە وەرگرتوو پێوست بە چاوەڕوانی ناکات.
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
کوبانی جیهانی هێنانەیە زمان ، تورکیای بێ دەنگ کرد، بەڵام پارتی نەگۆڕی!
ئەمە پرسیارێکە دەبێت هەموومان لە خۆمانی بکەین؟
لە کوبانی چی فێر بووین!
بەرەی دژ بە کوبانی بە ئاشکرا دیارکەوت ئەویش
تورکیا/ داعش/ پارتی..
گۆڕان شەرمنانە لەگەل خەڵک بوو، لەسەرەوەش هاوپەیمانی پارتی بوو!
شەیتانیش هاوکاری کوبانی بکات جێگای دەست خۆشیە نەک یەکێیەتی، کەچی پارتی هاتە قسە و گۆڕان کەوتە بۆڵە بۆ..ئەمەیە کارەسات!
هەرچی گوزەرا لە کوبانی بەبەرچاوی هەموانەوە بوو
بەرەی دژ بە کوبانی تێکشکاو، کوبانی و کوبانییەکان سەرکەوتن
چۆن بتوانین ئەو ڕوحی بەرەنگاریی و بەرخۆدانە بهێنیەنە ناو جەستەی باشوورەوە؟
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
نەوشیروان بوو بە خاوەنی درۆ و دراو، ئیستاش پاکانە دەکات
سەیرە تا دوێنێ و پێویستان بە دەنگی ناڕەزایی خەڵک بوو، سەرو بنی زمانیان ئەوە بوو کە دەسەڵاتی یەکێیەتی و پارتی لەسەر بنەمای درۆ دراو دامەزراوە،، بەبەردەوامیش ڕەخنەیان لە دەسەڵات و نوێنەرانی کورد دەگرت لە بەغدا کە هیچیان نەکردووە هەر خەریکی پلەو پایە و پۆست و پارەن، کەچی ئەمڕۆ لە میانەی سەردانی شاندێکی بەریتانی بۆ گردەکە، بە ئاشکرا پاساو بۆ بارزانی دەهێنیتەوە ڕەخنە لە حکومەتی ناوەند دەگرێت لەمەڕ بڕێنی بودجە و موچەی فەرمانبەران.
بە نەوشیروان و هەموو گۆڕانخوازەکانیش، بەڵکو هەموو خەڵکی کوردستانیش دەزانن، کە وەستانی بودجەو موچەی فەرمانبەران لەسەر فرۆشتن و بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێمە بۆ تورکیا لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوەیە، ئیدی ئەم ماستاو مەرایی کردنە لە پیناو چیدا..
خۆتان دەبیننەوە چەند ساڵی دیکە، کە چ باجێکی قورسی ئەو هەڵوێستانەتان ئەدەنەوە، چاوەڕوان بن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست