کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵ تەنگ نەبی كچە شاجوانەكەى دەڤەری سەر لوتكەى بەفر

Thursday, 08/07/2010, 12:00


سەردار قادر

دڵ تەنگ نەبی كچە شاجوانەكەى دەڤەری سەر لوتكەى بەفر، دڵ تەنگ نەبی وەك كچە گۆنا بە فرمێسكەكانى گەرەكی كانى عاشقانى هەڵەبجەكەی بۆنی سێو، دڵتەنگ نەبی وەك شا كیژە شەدەلارەكانى دەڤەری گەرمیانی پڕ تاوانى ئەنفال دڵە غەمبارەكەت لە ئاوی كانى یە بەفراوێك تێركە، ئارام كاتەوە ئاسوودەیت، كچی پەروەردەى جوانى چیاو لوتكە بەررزەكانی كوێستان ئاشنا بە هەڵاڵەى كوێستان، نابێ دڵتەگ بی، تۆ كچە گەریلاكەی شوعلەى چراى گشت شەوی ماڵانی كوردستانى، تۆ تریقەى مانگی درەخشانى ئاسمانى نیشتمانى، خۆ دەزانم ئەو بەڵایەى كە یەخەى دڵى پڕ ئازارتی گرتووە سەرسامی كردوویت، دوونیاش لەو ئازارانەت تێ ئەگا،بەڵام خۆ كەڕ ئەكەن لە پەژارەكانت، خودایە ئەو زەمەنە تاڵە بگۆڕە چەرخی چەپ گەرد ئاوەژو بكە با چیتر كچە ڕووخسار نازەنینەكەى ووڵاتم بە غوربەتێكەوە ئالوودە نەبێو بە پاكیزەیی تەمەنی جوانى نەژاكێ، دڵتەنگ مەبە كچە گەریلاكەى مەعشوقی كوردستانم، لە مەراسیمی ناشتنى كچە هاورێیەكی شەهیدا كە چەند كاتژمێرێ لەمەوپێش پێكەوە بوون لە ژێر سێبەرى ئەو دار بەڕووەدا، سەرت بەرزكەوە فرمێسكەكانت بسڕە سڵاوێكی دەست لەسەر نێو چەوان دانێ بە سروودێكەوە پەیمانى بەرێ، تۆڵەى ئەو خوێنە گەشەى كە ڕژاندی لە دوژمنی بكەرەوە، بەوەفابە نیگا بكە بۆ ڕۆژگاری بیرەوەریە شیرینەكانتان كە هاوەڵى سەردەمێك پێش ئێستات بوو، دڵگران نەبیت ئەم ئێوارەیە تەرمی شەهیدێك گوزەر ئەكا بە فۆتۆی چاوە گەشەكانتا، خۆ دەزانم دەروونت پڕ لە جۆشو خرۆشە وەك كتریە ڕەشەكەى سەر پشكۆی چەند ڕۆژێ لەمەو پێشتان بە دەم چا خواردنەوە لە بنارێكدا باس لە ئازادیو سەركەوتنى گەریلاكان، دڵتەنگ نەبی كچە ئازیزەكەى نێو خەبات، شۆرش قوربانی زۆرتری ئەوێ ڕەنگە ڕۆژێ تۆش ببیە خۆڵەمێش لە پێناوی ئەم نیشتمانەدا، چاك دەزانم تا چەند نە ترساوی ئەى تەوارەكەى نێو ئاسمانى پڕ لە گزنگو ئاسۆم، دڵتەنگ نەبی سەرت لەسەر ئەژنۆكانت هەڵبڕە چیتر لێوەكانت مەكرۆژەو هەنسك بەسە، سڵاو لە تەرمی گوڵ ڕەنگینى بە خوێن سووری هاوڕێ گەریلاكەت بكە بۆ دواجارو، سوێندى بۆ بخۆ درێژە بە خەباتی نەبڕاوەت بدەى، دەى بە دەستەیەك گوڵە ئەرخەوانى نێو بەفرەوە بڕۆ بۆ سەر دوا مەنزڵیو بە چرپەوە پێ ی بڵێو مژدەى بەرێ خەبات بە باوەڕێكی سوورەوە بكەی بۆ بەدەست هێنانى خواستو ئامانجەكانى پیرۆزی گەلو نیشتمان، بەڵێنی بەرێ دوژمن لە خاكی پیرۆزی وەدەرنێ ی، سوێندێ بخۆ بە خوێنى گەشی شەهیدان، ئەو شەهیدانەى لە پێناو نیشتماندا شەهید بوونو كوژران.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە