کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با چاو له‌گه‌نجانی کفری بکه‌ین

Monday, 13/12/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر فه‌رهاد بیرپاڵ فریوی گه‌نجی کوردستانی داو هانی ئه‌دان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو مافیاکه‌، که‌چی زۆری نه‌خایاند خۆی فڕێدایه‌ باوه‌شی مه‌سعود و لێیکردین به‌ قاره‌مان وهه‌ڵگری ئاڵای کوردستان. هه‌ر بۆیه‌ وه‌ك تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ك له‌و هه‌ڵوێسته‌ نامه‌ردانه‌، گه‌نجانی کفری هه‌ستان به‌سووتاندنی ئه‌و په‌رتووك و نووسینانه‌ی ناوبراو و پاك کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌کانیان له‌ نوسه‌ری ده‌ربارو بێ هه‌ڵوێست و کاسه‌لێس. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ ڕۆشبیرو خوێن گه‌رمانه‌ لێشاوێ له‌ ڕه‌خنه‌ و ستایشی به‌دوای خۆیدا هه‌ڵساند، لێ ئه‌و کاته‌و ئێستاش ئه‌و گه‌نجانه‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی نمونه‌یی و بوێری بوون ، وه‌تاکه‌سانی تر نه‌توانن هه‌روا به‌سانایی ڕێچکه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بگرنه‌ ڕێ و خه‌ڵکی ته‌فره‌ بده‌ن.

شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌درێژایی مێژووی دروست بونی مه‌کۆی سه‌ربه‌رزیی و فیداکاری بوه‌و توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بمێنێته‌وه‌. مێژووی ئه‌م شاره‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هۆلاکۆو چه‌ندین داگیرکه‌ری تردا، لێ له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوو و ئێستادا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌بینین. له‌ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، ئه‌م شاره‌ بۆ یه‌که‌مین جار گۆرانی(سه‌دام زێره‌)ی چڕی و بوو به‌هۆی مایه‌ی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ و سه‌رکۆنه‌کردن، که‌چی له‌هه‌مان کاتدا شارێکی وه‌ك سلێمانی و تیپی مۆزیکی ئه‌م شاره‌ له‌وکاته‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوون هیچ گۆرانیه‌ك به‌سه‌ر دیکتاتۆری سه‌دامدا هه‌ڵبده‌ن و دوا جار تووشی قه‌یران و گه‌مارۆدان بون و چه‌ندین ساڵ نه‌یان توانی به‌رده‌وامی به‌کارو به‌رهه‌مه‌کانیان بده‌ن. که‌چی به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و شاره‌ی هه‌ولێر دوای نه‌مانی سه‌دام ، هه‌ر به‌زوویی ڕێگای دا به‌ دیکتاتۆرێکی وه‌ك مه‌سعود که‌ هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ ئه‌م به‌جلی کوردی و جامانه‌ی سوره‌وه‌یه‌، ئه‌و شاره‌ داگیربکات و خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ زه‌لیل و ڕیسوابکات، ئه‌وه‌تا گه‌نجێکی وه‌ك کاکه‌ (سه‌رده‌شت)یان تیرۆر کرد، که‌چی ئه‌م شاره‌ مێشێك میوانیان نه‌بو‌، ئه‌وه‌تا کۆنگره‌ی پارتی له‌م شاره‌ داگیرکراوه‌دا به‌به‌رده‌وامی گرێ ئه‌درێ، که‌چی لایان گه‌لێ ئاساییه‌و وه‌ك هه‌ر هیچ ڕوی نه‌دابێ.

له‌مێژه‌ به‌ناو چه‌ند نووسه‌رو قه‌ڵه‌م وه‌شێنی کورد خۆیان ته‌سلیمی حه‌زو ئاره‌زووی پاره‌و پۆست کردوه‌، هه‌ر له‌هه‌ژاری شاعری مه‌لا مسته‌فا و چه‌ندنی وه‌ك حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن و مهاباد قه‌راغی  و هاوڕێیانی و فه‌رهاد پیرباڵ و وا به‌به‌م ئاخیره‌ عه‌دنان که‌ریم و Cچۆپی فتح و نه‌جمه‌ی غوڵامیشی هاته‌ سه‌ر، ئێدی کار وابڕوات، ئه‌بێ گۆرانی وسیدیه‌کانی ئه‌مانیش وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ بخه‌ینه‌ سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌که‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی حاوییه‌ی مێژوویان بکه‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە