کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ هێمن نەقشبەندى له‌ ژێر داخوازی دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى

Friday, 28/08/2009, 12:00


بەڕێز كاك هێمن مەهدى نەقشبەندى سەرنووسەرى پێشووى رۆژنامەى جەماوەر و نووسەر و رۆژنامەنووسى كاراى رۆژنامەى ئێوارە گوڵان و رۆژنامەى خەبات و گۆڤارى گوڵانى ساڵانى شەڕى ناوخۆ، لە سایتى كڵاوڕۆژنە بابەتێكى لەسەر من بە ناوى "ئەم بێدەنگیە بەچى لێكبدرێتەوە" نووسیوە، كە من نوێنەرى سەفین حاجى شێخ محەممەد بووم و ئەو بابەت و هەواڵانەى كە لە سایتى كوردستان پۆستدا بڵاوكراونەتەوە بێدەنگیم هەڵبژاردووە! هاوكات پێشى وایە و دەنووسێ ئەو هەواڵانە لە نێوان خێڵان بەختیار و ماڵپەڕى كوردستان پۆستدایە! لێرەوە من بە بەڕێز كاك هێمن و تەواوى خوێنەران رادەگەیەنم كە من هیچ پەیوەندیەكم بەو بەڕێزەوە نەماوە كە خۆى بۆ پۆستى سەرۆكایەتى كاندید كردبوو، ئەو هەواڵ و بابەتانەش كە لە ماڵپەڕى كوردستان پۆستى بوێرى دەسەڵات بۆگەنى كوردى هەژێن بڵاوبوەتەوە پاش هەڵبژاردنەكان بووە، نەك پێش هەڵبژاردنەكان، ئەو هەواڵانەشى كە پێش هەڵبژاردنەكان بڵاو بووبوونەوە لە رۆژنامە و گۆڤارە ناوخۆییەكان وەك نوێنەر وەڵامم داونەتەوە، لێ كە دواتر پەیوەندی من لەگەڵیا نامێنێت هیچ پێویست ناكات وەڵامى خۆبەخشانە بدەمەوە. راستى و دروستى ئەو هەواڵاناشە من لێرەوە رایدەگەیەنم كە منیش وەك هەر تاكێكى ئەم كۆمەڵگایە ئەوەم لە چەند سەرچاوەیەكەوە بیست كە سەفین حاجى شێخ محەممەد لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە دانراوە و سیناریۆى خۆیانە، بەڵكو هەر ئەوكاتیش سەفینم لەوە ئاگادار كردەوە، لێ ئەو رەنگی پێ نەما و زۆر لێهاتوانە باسەكەى گۆڕى. ئێستاش بە نیازى دروستكردنى لیستێكە بۆ پەرلەمانى عێراق بە هەمانشێوە بنەماڵەى بارزانى لەپێناو مانەوەى خۆیاندا ئامادەن تەواوى گەلى كورد خەڵتانى خوێن بكەن، ئەمەش جۆرێكى ترە لەو گەمە سیاسییە سەرنەكەوتوانەیەى بنەماڵە، كە هەردەم لە سەر حیسابى ئەم گەلە كردوویەتى و دەیكات. لێرەدا پرسیارێك خۆى قوتدەكاتەوە، كە ئایا بەڕێز كاك هێمن مەهدى نەقشبەندى بۆ بەو بابەت و هەواڵانەى كە لەسەر ئەو كانیدە تەسنیعە بڵاو بوەتەوە دەیهیشێ؟! گەروایە بۆ بەڕێزیان وەك چۆن هەمیشە بەرگریكەرى دەسەڵاتى پۆخڵى بنەماڵەى بارزانى بوون، خۆ ئەو كاندیدەش تەسنیعى خۆتانە و جیا لەوەش شەریكى شێخ نیهادتانە بەرگرى جددى لێبكە، نەك بتەوێ بە ئەمرى دەسەڵاتى بنەماڵە گەنجێكى وەك من تۆمەتبار بكەیت؟!
لەشوێنێكى تردا بەڕێز كاك هێمن دەڵێ: "خێڵان بەختیار چەند ساڵێكە قەڵەمێكى نوك تیژى بەدەستەوە گرتووە و لە كوێوە دەرفەتى بۆ رەخسابێ چەقاندوویەتی بە جەستەى دەسەڵاتدا، بە تایبەت پارتى دیموكراتى كوردستان"، بۆ وەڵامى ئەو دێڕەشى ئەوەیە كە من وەك رۆژنامەنووسێك دانیشتووى شارى هەولێرم، ئەوەى كە لە هەولێر دەگوزەرێ هەندێكى لە سەرچاوەكانمەوە پێم دەگات، لێ ئەوەى كە لە سنوورى سلێمانى كە دەسەڵاتى یەكێتیى نیشتیمانیە و دەگوزەرێ تەنها لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا دەیبینم، دواجار دووبارە كردنەوەى دەبێتە جوینەوە، هاوكات ئەوەش بە كاك هێمن دەڵێم خۆى لەناو دەسەڵاتى پارتیدا پلە و پێگەى هەیە، ئەو ناشرینیەكان نابینێت! ئەگەر پێشى بزانێت بێدەنگى تاكە رێیە بۆ بەڕێزیان، چونكە لەگەڵ هەر دەنگ بەرزكردنەوەیەكدا مووچەكەى دەچێتەوە خەزێنەى بنەماڵەى بارزانى، ئەوكات دەبێت ژیانى ئەویش بۆ هەر نووسینێك، یا دیمانەیەك، یا راپۆرتێك لە چاوەڕوانى مكافەئەكانیاندا وەنەوزبدات! رەنگە كاك هێمن لەبیرى چووبێتەوە كە خۆیشى قەڵەمەكى هەردەم چەقاندوەتە جەستەى یەكێتیى نیشتیمانى كوردستان؟! ئێستاش بنەماڵەى بارزانى دەیان قەڵەم كولیان بەكرێ گرتووە بۆ لێدان و ناشرینكردنى یەكێتیى نیشتیمانى، ئەوەیان لەبیر چۆتەوە كە ئەوان نامەردانە لەئاست رێككەوتننامەى ستراتیژى خاوەن هەڵوێست نین.
لێرەوە دەستى تەواوى كارمەندانى كوردستان پۆست بە تایبەت بەڕێز كاك كەمالى جەمال موختار بۆ ئەو وەڵامەى كە لەگەڵ بابەتەكەى بەڕێز كاك هێمن دابوویانەوە و بەرگریەكى واقیعیانەیان كردبوو دەگوشم و سوپاسیان دەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە