کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە پاى چى، كاروان ئاكرێى جاش قەڵەمەكەى پارتى هێرش دەكاتە سەر ڕۆژنامە ئەهلیەكان ، ستاندار بە نمونە؟!

Tuesday, 10/02/2009, 12:00

1682 بینراوە


لە بەرایدا، لە دوایى پرۆسەى ئازادى وعێراقەوە، مەناخێكى لەبارترو پانتاییەكى بەرفراوانتر بۆ میدیایى كوردى بە كشت شێوازو جۆرەكانیەوە هاتۆتە دى، و لەو سەروبەندەشدا، ژمارەیەكى كەم لە رۆژنامەو گۆڤارى ئەهلى و سەربەخۆ هاتۆتە دیى و كاریگەری زۆریشیان خستۆتە سەر داتەپینى دیواربەندى و شكاندنى هەیبەتى دەستەڵاتى كوردى و بەتایبەتى هەردوو حزبى مافیایى كوردى یەكێتى و پارتى!
وهەڵماڵینى ڕووى دەمامكەكانى سەركردەو پیاوەدۆراوەكانى بنەماڵى لەرزۆكى بارزانى و تاڵەبانى، ئاشكراكردنى دیاردەگەندەڵى دزى و تاڵانى و ڕاوەڕووتى سەركردەو ئەندامانى هەردوو زل حیزبى كوردى لە باشوورى كوردستان!
لێ ماوە ماوە دەزگاكانى ڕاگەیاندنى هەردوو پارتى تۆقێنەرى باشوور، بۆ ڕێگەكرتن و كپ كردنى دەنگەئازادەكانى ئەو سایت و ڕۆژنامەو گۆڤارانە كە لە پەنجەى یەك دەست تێناپەڕن، بەتایبەتى دواى بڵاو بوونەوەى ڕاپۆرتى چوار حزبە كوردستانیەكە، كە خۆى لە گلەیى نامیەكى شەرمنانە دەنواند، هەندێ لە باشكاتب و جاش قەڵەمەكانى پارتى و یەكێتى بە بۆنەو بێ بۆنە كەوتوونەتە پەلاماردانى قولەپێى پاك و بێگەردى ستاف و ڕۆژنامەنووسەكانى هاوڵاتى و ئاوێنەو لفین و كۆمپانیایى وشەو ستاندار، هێرشى ناڕەواو دورلە مافە گشتى و مافەكانى مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسى و ئازادى ڕادەربڕین، بە تۆمەت و شكاندنى كەسێتى زاتەكان و بە هەڵبەستنى درۆى شاخدارو بێ بەڵگە بوونەتە شایەرو لۆتى (ڕێزم بۆ هونەرمەندانى ڕەسەن) بۆ دەستەڵاتى مافیایى پارتى و یەكێتى تەنها بۆ ئەوەى گەورە مل شۆڕەكانیان لە خۆیان ڕازى بكەن، و حەپە حەپیان بەردەوام بێ بۆ پاراستنى دزى و گەندەڵى داوێنپیسیەكانیان !
لێرەدا، دێنە سەرباسى كاروان ئاكرێى، بەناو بەڕێوەبەرى گشتى سەتەلایتى كوردستان، كە بارز بارزانى براى نێچیرەڤان بارزانى لە بێ سیقەییان و بێمتمانەیەیان بە كاروان و ڕەوە كاروانەكانى ناو پارتى سەرپەرشتى دەكا!!
كاروان ئاكرێى لە پایى چى؟ لە كۆرێكى كۆلێژى ئادابدا، هێرش دەكاتە سەر ڕۆژنامە ئەهلیەكان و سەبەخۆكان، و ڕۆژنامەو گۆڤارى ستاندار بە نمونە دێنێتەوە، كە شتى پرۆپۆچ و هیچ و پوچ بڵاودەكەنەوە تەنها بۆ فرۆشتنى ڕۆژنامەكانیان!
جارێ گەر مرۆیەك خۆى هیچ و پوچ نەبێ هەر گیز دەستەواژەو چەمكى وەها لە زارى نایەتە دەرەوە!
ناشبێ ئەوەندە گلەیى لە كاروان ئاكرێى و نمونەكانى وەك سەرۆ قادر بكەینەوە، چونكە هەر دوێنێ بوو (سەگۆ) قادر بە خەڵكى باشوورى گۆت: سەگ، دەبوو بیگۆتایە وەك خۆم و سەرۆكەكەم!!
قابیلە كاروان ئاكرێى براى عەزیز عەقراوى كۆنە خائین و پیاوى سەدام لە سەرۆ باشتر بێت..
گەر پیاوە سیاسیەكان و ڕاگەیاندنكارەكانى حزبى كوردى، پێشەنگەكانیان مەلا بەختیارو مەلا محەمەدكۆرەو ستران عەبدوڵا و ئازاد تۆفیق و سەگۆ قادرو كاروان ئاكرێى بێت، ئیتر چ چاوەڕوانیەك لە ئەزموونى سیاسى و سیاسەتوانانى دەستەڵاتى كوردى دەكەى، گەر ئاوڕێك لە مێژووى دەستەمۆكردنى هەریەك لەو زاتانە بدەیتەوە، ئەوەندە لیخن و بۆگەنیە مرۆ بەنى ئادەم شەرم دەكا ناویان بهێنێ، بەتایبەتى لە ڕووى كەسایەتى و پلەكانیان لەناو كایە كۆمەڵایەتیەكانى كۆمەڵگاى كوردستانى!
كاروان ئاكرێ یەك ، لە ناو حزبەكەى خۆى ڕێزى ئیتمام خان ز بەڕێز خان و شەهلاخان و لەلاى بنەماڵەى بارزانى نیەو لەناو كەناڵەكەش كەخۆى بەناو بەڕێوەبەرى گشتى یە، ڕێزى خانمێكى ئاوارەى ئێرانى نیە!
كاروان ئاكرێى بەر لە دوو ساڵ لەمەو بەر بۆ بەرگریكردن لە و شەڕەى پاسەوان و كوڕەكەى كردبووى بە دەمانچە و كڵاشینكۆڤ هەڵیكوتایە سەر سۆپەرماركێتێك لە پیرمام و بە دەنگى بەرز هاوارى كردبوو، كێدەتوانێ لە كوڕى من بدات، من كاروان ئاكرێى!!!
ئەوجاش نەیتوانى تەقەیەكیش بكات، خۆ ئەم هەواَڵە لە یەكێك لە ڕۆژنامە ئەهلیەكان بڵاوكرایەوە!
مرۆیەك 3 حزبى كردبێ و برایى عەزیز عەقراوى بووبێ و خۆى بە دەمانچە هێرش بكاتە سەر دوكاندارو هاوڵاتیان، دەبێ چ بكات لە دژى ڕۆژنامەنووسانى ئازاد و سەربەخۆ و ئەهلی، بۆ بەرگرى كردن لە سیاسەت بۆگەن و گەندەڵەكانى بنەماڵەى بارزانى و سەركردەدۆڕاوەكانى پارتى، كە بە ئاشكرا ناوچە دابڕاوەكانیان وەك قومارى نێو یانەكانى ئەوروپا دۆڕاندوو، ئەم هەزیلى و دۆڕاندنەى مەسعود و جەلال بە درۆشاخدارو هەڵبەستراوەكانى مەلا بەختیارو كاروان ئاكرێى و ئەوانى تر نایەتەوە مایە!!
كەناڵە زەردباو كەسكەكانى هەردوو بنەماڵە هەر شەوە جاش قەڵەمێك دێننە سەر شاشەكانیان دژ بە ڕاپۆرتى 4 حزبەكەو قەڵەمە بوێرو ئەهلى و سەبەخۆكان ، تا پروپاگەندەیى درۆزنانەو شاخدارانە بۆ پارتى و یەكێتى بكەن!!
ئەوەى شەوى رابردوو گوێ لە مەلا بەختیار و مەلا كوێرەكەى پارتى ببوایە، یەكى یەك تاك پێڵاوى بزمارڕێژى دەگرتە شاشە زەردەكەى زاگرۆس و كوردستان تیفى و گەلى كوردستانى، گەرماو گەرمەكەى كاك بەهێز حوسێن!!








چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)