کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


نامه‌یه‌کی زۆر به‌په‌له‌ بۆ به‌رێز کاک نه‌وشێروان مسته‌فا

Thursday, 25/06/2009, 12:00


وه‌ک هه‌مه‌مان له‌لامان ڕوون و ئاشکرایه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژه‌ یاری به‌ هه‌موو موقه‌ده‌ساتێکی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت به‌ بێ گوێدان به‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی و به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌کانی گه‌له‌که‌مان ،وه‌ک ئه‌و هه‌مو کاره‌سات و ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌ی که‌ توشی گه‌له‌که‌مان بووه‌ چ له‌ سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ، چ له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی نوێ ئه‌ویش به‌ په‌خشان و ته‌خشانکردنی ممته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و نایاسایی چ وه‌ک حیزب چ وه‌ک تاکه‌که‌س، له‌کاتێکدا ئێمه‌ تازه‌ خه‌ریکه‌ هه‌ست به‌ گۆرانێکی نه‌وعی ده‌که‌ین له‌ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ست به‌و تروسکه‌ رووناکیه‌ ده‌که‌ین که‌ خۆری کوردی لێوه‌ هه‌ڵدێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتوو،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ خه‌ریکه‌ رووده‌دات زۆر له‌ مانه‌ ترسناکتره‌ که‌ توشی بوین و به‌سه‌رمان هاتوه‌!! ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ به شێوه‌یه‌ک پلانی بۆ دارێژراوه‌ مه‌ترسی نه‌ک هه‌ر بۆخۆمان به‌ڵکو بۆ ئاینده‌ و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانیشمان جێگای شه‌رمه‌زاریه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گۆرنانه‌ی دیموکراسی له‌سه‌رده‌می ئێمه‌ خه‌ریکه‌ دێته‌ دی!! که‌ به‌داخه‌وه‌ دووباره‌ (عه‌لی باباکانی) ده‌سه‌ڵات دووباره‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ فه‌رهود کردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ئه‌ویش به‌ درووستکردن و په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌ک که‌ ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س زال ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ رێگه‌ی ئه‌و په‌له‌په‌ل کردنه‌ له‌سه‌ر هه‌موار کردن و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوورێک بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ رێگای په‌رله‌مانێکی شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ستدراو که‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌ک هاوسه‌نگی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌رۆکی هه‌رێم ناپارێزی به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌پارێزێ‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مان وه‌ک ده‌زگایه‌کی کارتۆنی زیاتر هیچی تر نامێنێ که‌ بێگومان ئه‌و مئامه‌ره‌یه‌ش له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ هه‌ست ده‌که‌ن ئیتر په‌رله‌مانیان له‌ده‌ستداوه‌ بیر له‌ ده‌سه‌لاتێک ده‌که‌نه‌وه‌ دووباره‌ فه‌رزی ده‌سه‌لاتی خۆیان بکه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت که‌ ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵ نیه‌ لای هیچ تاکێک.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک خوێندکارو گه‌نجی زانکۆکانی شاری هه‌ولێر تکاتان لێده‌که‌ین و لێتان ده‌پاره‌ێینه‌وه‌ که‌ ئه‌مرۆ به‌ره‌ی میلله‌ت بێ‌ سه‌نگه‌ره!!‌ ئێوه‌ ئه‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌ مێژوویه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ به‌م کاره‌ نایاسایی و نا ئه‌خلاقیه‌ بگرن که‌ ئێستا له‌ سه‌ر وبه‌ندی ئه‌نجامدانی دایه‌ رێگه‌ مه‌ده‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ یاسایه‌ک و هیچ ده‌ستوورێک هه‌موار نه‌کرێت تاک و خولی هه‌ڵبژێردراوی نوێی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کار نه‌بێت، جا چ له‌ڕێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیتان له‌گه‌ل سه‌رکردایه‌تی کورد و حیزبه‌کان چ له‌ ڕێگه‌ی کاردانه‌وه‌ی مه‌یدانی وه‌ک خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێکی به‌په‌له‌ و چالاکیه‌کانی راگه‌یاندی تایبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌که‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌نگاوی پێویست و جددی بنێن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داهاتوی گه‌له‌که‌مان. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌لێک گه‌نج و خوێندکاری زانکۆکانی شاری هه‌ولێر به‌ جه‌نابتان رابگه‌یه‌نین که‌ ئێمه‌ نه‌ک ئاماده‌ین به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان له‌ده‌ست بده‌ین به‌ڵکو ئاماده‌ین ئه‌وه‌ی هه‌شمانه‌ بیخه‌ینه‌ خزمه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌ی که‌ خه‌ریکه‌ داهاتوومان له‌ گۆر ده‌نێت، وه‌ لێره‌وه‌ ئاماده یی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی کار له‌کار بترازێ و له‌م کاته‌ که‌مه‌ی که‌ ماوه‌ ده‌ستوورێکی له‌م شێوه‌یه‌ بسه‌پێنری رێگری بکرێ و ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستین به‌رامبه‌ر به‌ کارێکی نایاسایی و چاره‌نووس سازی له‌م جۆره‌ تکایه با‌ (پێش تا به‌ڕ به‌خۆمان دا بده‌ین!!).



*کۆمه‌لێک گه‌نج و خوێندکاری زانکۆکانی شاری هه‌ولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە