کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نیشتمان و پەرلەمانى ناوچەدابڕوەکان لە کوێیە

Thursday, 23/05/2013, 12:00








هەموو هیزە سیاسییەکانى هەریمى کوردستان هەمیشە پیداگرى لە کوردستانی بوونى کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەکەن,و لە دروشمە بریقەدارەکانیان بە شان و باڵى ئەم ناوچانە هەڵەدەن,کە گوایە ئەم ناوچانە بەشیکى ئەم هەریمەن,کەچى ئەم ناوچانە تا ئیستا نوێنەریکى نییە لە پەرلەمانى کوردستان.

دەسەلاتى کوردى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانى دیکە بەشیکن لە هەریمى کوردستان,بەدروشمى ڕەنگاوڕەنک وەک قودس و دڵى کوردستان پیناسەى دەکەن,کەچى هاولاتییانى ئەم ناوچانە بویان نیە بەژداربن لە بڕیارى سیاسى و پڕوسەکانى هەڵبژاردن لە هەریمى کوردستان.

پەرلەمانیک نوێنەرى شاریکى وەک کەرکوکى تییادا نەبیت,دەبیت هاولاتیانى شارى کەرکوک چۆن بڕواننە ئەو پەرلەمانە؟پەرلەمانیک دەنگى زوربەى هاولاتییانى قەتیس بکات,دەبیت ئەو هاولاتییانە چى دڵیک بەو پەرلەمانە خوش بکەن؟چون بە مەرجەعى خۆیانى بزانن؟

بەژداری پێنەکردنى هاولاتییانى ناوچەدابڕاوەکان لە هەڵبژاردنەکانى هەریم و پروسەى سیاسى هەریمى کوردستان,بەشێوەیەک لە شێوەکان دورخستنەوەى ئەو ناوچانەیە لە هەریمى کوردستان.

کاتیک دەسەلات لەهەریمى کوردستان رێگرى بکات لەوەى کە ئەم ناوچانە نوێنەر و دەنگیان هەبیت لە پەرلەمانى کوردستان و بەژدارنەبن لە پروسەى هەلبژاردنەکانى هەریمى کوردستان, ئەو کات,ئەوەمان بۆ ڕوندەبێتەوە کە دەسەلاتى کوردى,هیچ کات خەمخۆرى ئەم ناوچانە نەبوونە و ئەم ناوچانە جێگاى بایەخى دەسەلاتى کوردى نەبوە و بە واتایەک لە واتاکان دانپێنانە بە کوردستانی نەبوونى ئەم ناوچانە لەلایەن پارتە دەسەلات دارەکانى هەریمى کوردستان.

ئەو دروشمە ڕەنگاوڕەنگانەى پارتە دەسەلات دارەکان هەڵیان گرتوە سەبارەت بە کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان و زور کات بانگیشەى بۆ دەکەن,هیچ کات لە پراکتیکدا نەمان بینیوە,جگە لە قسەى زل و حبرى سەر کاغز,هیچى تر نەبوە.

ئەگەر پارتە سیاسییەکانى هەریمى کوردستان بەڕاستى پیداگرى لەسەر کوردستانی بوونى ناوچەدابڕاوەکان دەکەن و بە ناوچەى کوردستانى پێناسەى دەکەن,ئەوە دەبیت ڕیگا بدەن بەهاولاتییانى ئەم ناوچانە,بەژدارى لە پڕوسەى سیاسى و هەڵبژاردنەکانى هەریمى کوردستان بکەن.

کوردستان نیشتمانى یەک دوو حیزب نیە و پەرلەمانى کوردستان,پەرلەمانى یەک دوو ناوچەى دیاریکراوى نیە بەتەنها.بەڵکو کوردستان کوردستانى هەموانە و پەرلەمانى کوردستانیش پەرلەمانى هەموو هاولاتیانى هەریمى کوردستانە بە ناوچەدابڕاوەکانیشەوە.

کاتى ئەوە هاتوە کە هەموو لایەک کار بۆ ئەوە بکات کە ناوچەدابڕاوەکان بەژدارى بکەن لە پروسەى سیاسى هەریمى کوردستان.چیتر نابیت ئەم ناوچانە لەهەریمى کوردستان دوربخرێنەوە,چیتر نابیت ئەم ناوچانە بێ نیشتمان بن,چیتر نابیت ئەم ناوچانە بێ کوردستان و بێ پەرلەمان بن.

بەژدارى کردنى هاولاتیانى ناوچەدابڕاوەکان لە پڕوسەى هەڵبژاردنەکانى هەریمى کوردستان ,و بونى نوێنەرى ئەم ناوچانە لە پەرلەمانى کوردستان,هەنگاویکى زور گرنگە لە مێژوى سیاسى کوردستان و هەنگاوى یەکەمە بۆ گەڕانەوەى ئەم ناوچانە بۆ سەر هەریمى کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە