گۆڕان لە گەرمیان لە هەڵكشانە
Thursday, 28/10/2010, 12:00
بزوتنەوەی گۆڕان وەك بزوتنەوەیەكی سیاسی تەمەنێكی كورتی هەیە ,بەلام وەكو كاریگەری لە سەر ڕەوتی رووداوەكان لە كوردستان خەریكە كوتایی بە تەمەنی پارتی یەكیتی دەهێنێت. وەك بزووتنەوەیەكی جەماوەری پێگەی بەرەو قایم بوون دەچێت و تا دێت بە ناو قولایی جەماوەری كوردستاندا شوردەبێتەوە و پشتیوانی كردنی جەماوەری لەم بزوتنەوەیە ڕوو لە هەڵكشانە ئەوەی تروسكایەك ئومید ببەخشێتە میلەتەكەمان,گۆڕانە كە رێ ڕۆشنكەرەوی ریگای نەجاتبوونە لە تاریكی وتاریكستانی گەندەڵی بەریوەبردن,چونكە پارتی و یەكیتی تەمەنیكی دریژیان لە كاری ریكخراوەیی و كارگیریو فەرمانرەوایی بردوتە سەر بە دریژایی ئەو ماوەیە كومەلی كوردەواری لە كویرەوەری بووەو شكستی سیاسی و شەری ناوخۆ متمانەی ئەو دوو حزبەی زۆر كال كردۆتەوەو ئینتمای حزبی و نەتەوەییان لە لای هاونیشتمانیان گەیاندۆتە ئاستێكی زۆر لاواز, حزب لە بری ئەوەی ئامرازیك بێت بۆ بە دیهاتنی خەونە نەتەوایەتیەكانی خەلكی كوردستان كەچی بووە ئامرازی خوێنڕشتنو لەتوپەتكردنی ئیرادەیی نەتەوەیمان بەو جۆرە ئینتمایی نەتەوەیی گۆڕا بۆ وەلاو بوون بۆ حزب و بنەماڵە , دریژەدانی ئەم ڕەوشە كاریگەریەكی نەرێی لە دەرونی هاولاتیاندا دروست كرد, دەسەلات دەیەویست ئیرادەی سازش و خۆبەدەستەوە دان بكات بە نەریتێك وگشتگیری بكات لە نێو كومەلگەی كوردەواریدا,مەبەستی دەسەلاتداران هێنانەدی كومەڵگایەكی دەستەوەستان و كارەكتەرگەلیەكی شكستوخوردوو بوو, شكست بە هەموو مانایەك ئەوەی حزب و بنەمالە لێی رازی نەبێت ڕۆزی لە سەر زەوی نامێنێ.ئەم رەفتارە بە پراكتیكی لە لایەن پارتی و یەكیتی پیادە دەكرا, دامەزراندن و ریكخستنی كاروباری ولات بە حزب سپێرابوو. لە جیاتی بە دامەزراوەكردنی حكومەت و جیاكردنەوەی حزب لە حكومەت كەچی تازە بە تازە پارتی یەكیتی موچەی خانەشینی لە بارەگای حزب دابەش دە كات, سەروكی زانكۆو راگری كولیژەكان و بەریوەبەری قوتابخانەكان لە بارەگای لق و مەلبەندەكان دەست نیشان دەكرێن. پلەو پایەی سەربازی دەبەخشن و بە هەندێك و هەندێكیش رووت دەكەنەوە لەو پلەو پایانە. بویە ئەم كردارانە كە شوێنەوارێكی نائاسایی بە جێهیشتووە ئەركی بزووتنەوەی گورانی زۆر قورس كردووە و پیویستی بە ماوەیەكی زەمەنی زۆر هەیە زیاترلەوەی كە هەندێ خەڵك چاوەڕوانی دەكات بۆ ریكخستنەوەی كومەڵگاە بە هەموو رەهەندەكانیەوە ,چونكەسیاسەتو حوكمرانی وكوردایەتی نێو سەدەیە بە ناشیرینی پیادەو وێنا دەكرێت بۆیە هەلتەكاندن و بونیادنانەوەی بە شێوازێكی نوێ كە بگونجێ لە گەڵ سەردەمدا. ئەركی گوران و گورانخوازانە ڕووبەڕوی ئەو بارودۆخە ببنەوەو كە دێتە بەردەمیان,چونكە نەیارانی دیموكراسی و ئەنتی ئازادی چ لە ناوخۆو چ لە دەرودراوسێدا ئاشنایەتیان نی یە لە گەڵ ململانێی دیموكراسی و هەمیشە بە ئاگروئاسن وەلامی داخوازی خەڵكیان داوەتەوەوبەو شێوەیە ئوپۆزیسیونیان ناچاركردووە لە رێگای تەندروستی خۆی كە گرتنەبەری ریگای ئاشتیو دیموكراسیانەیە لا بدەن و ململانیكان بەرەو ئاقاری خوێنڕشتن بەرن , ئەوەی ئیستا بزوتنەوەی گۆڕان پیادەی دەكات لە داواكردندا بۆ بەدیهینانی ئازادیو مافی ژیان لە میژوی كوردو ناوچەكەدا نموونەی نەبووە,خەبات بە مرەكەب لە جیاتی خۆێن,خەبات بە پێنووس لە باتی چەك بۆیە سەرەڕای ئەو كوسپ و تەگەرانەی كە دێتە بەردەم بزوتنەوەی گۆران خەریكە ریبازی ئاشتیخوازانەی گَوڕان بۆ بە دەستهێنانی ئازادی و بونیادنانی كومەلگایەكی بەختیار دەبیتە ئامرازێكی خوازراووباو، تادێت پشتیوانی جەماوەری زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە گەرمیان كە مەلبەندی قوربانی دان بووە لە پیناو ئازادیدا, ئێستا گەرمیانیەكان زیاتر لە جاران بە تینو گوڕەو ە لە گەل گوراندان,سازشكردن وچوڵكردنی ناوچە دابراوەكان لە هیزی پیشمەرگەو دووبارە دەستپیكردنەوەی پروسەی تەعریب لە وناوچانە ترسی لە دڵی جەماوەری گەرمیان دروست كردووە كە لەوانەیە سەركردایەتی یەكیتی -پارتی بۆ مانەوەی دەسەلات و بەدەستهێنانی بوودجە سازش لە سەر ناوچەگەلیەكی تریش بكات وەكو كفری و دووس و كەلارو و خانەقین. دانپێدانانەكانی مەلا بختارو مەحمود سەنگاوی بە دۆڕاندنی ئەو ناوچانە و فەشەلی سیاسەتمەدارانی كورد ئەوندەی تر خەڵكی گەرمیانیان بێزارو نائومید كردووە بۆیە خەڵكی گەرمیان ئیستا بە ئومیدەوە دەڕواننە گۆڕان و سەركردایەتی گۆڕان. پشتیوانی بە لیشاوی گەنجان و خوینكاران و ماموستایان و روشنبیران شاهیدی بە جەماوەری بوونی بزوتنەوەی گۆڕانە ،كە گەرمینیان كردووە بە مەكۆیەك بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران كە ترسی خستۆتە دڵی بەرپرسانی ناوچە ، ئەو ترسە ترسی لە دەستدانی دەسەلات و پلەو پایە نی یە ترسی ئەوەیان لا پەیدا بووە كە دادگایی كردن چاوەڕیان دەكات, دادگاییەك بێدادی قەبوڵ ناكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست