کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شا‌ مه‌سعود‌و مه‌لیك‌ بابۆی‌ دووه‌م گه‌یشتنه‌ فاتیكان...!!!

Friday, 27/02/2009, 12:00


هاوڵاتیه‌ک* ماوه‌ی چه‌ند‌ رۆژێكه‌ میدیا رووزه‌رده‌كانی‌ بنه‌ ماڵه‌ی گوندی‌ بارزان!!
به‌ گه‌شتێكی‌ گوایه‌ دبلوماسی‌ گه‌یشتنه‌ نه‌مسا‌و دواتر‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا‌و له‌ وێشه‌وه‌وه‌ ئه‌مرۆ‌ گه‌یشتنه‌ ڕۆمای‌ پێته‌ختی‌ ئیتالیا‌ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر‌ له‌م هه‌واڵه‌ سه‌رنجی‌ منی‌ راكێسا بینینی‌ (مسته‌فا)‌ یان‌ چاكتر‌ بڵێم‌ بابۆ كوڕه‌ بچوكی‌ شا‌ مه‌سعود‌ بوو‌ له‌و گه‌شته‌ دبلوماسییه‌ هاوشانی‌ باوكی‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ دابه‌زی‌و له‌ جیاتی‌ وه‌زیر‌و گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ پێشوازی‌ دابن‌!! كه‌چی‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی سامی‌ عه‌بدولره‌حمان كۆنه‌ پارتی‌ گه‌ل(خه‌لیل‌ شنگاری‌‌گه‌وره‌ دزو و داوێن‌ پیس‌ له‌ ریزی‌ پێشوازی‌ كه‌ران‌ وه‌ستا‌بوو،وه‌ك‌ بڵێ‌ی بیری‌ چووبێته‌وه هه‌ر‌ ئه‌و خه‌لۆ‌ سنجاری‌یه‌ نه‌بوو له‌ هۆڵه‌ندا له‌ ئاهه‌نگێكی‌ كوردانی‌ ئه‌و وڵاته خه‌ریك‌ بوو‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ تێك‌ بدا‌ چونكه‌ سووڕ‌ بوو‌ له‌ سه‌ر‌ داگرتنی‌ وێنه‌ی‌ مه‌لا‌ مسته‌فا‌ كه‌ له‌ریزی‌ وێنه‌كانی‌ شێخی‌ پیران‌و پێشه‌وا‌ قازی‌و شه‌ره‌ف‌ كه‌ندی‌ هه‌ڵواسرا‌بوو ئه‌و ده‌یكوت‌ ئه‌و‌ وێنه‌یه‌ ده‌بێت‌ داگیرێت‌ ده‌نا‌ من‌ وه‌ك‌ نوێنه‌ری‌ پارتی‌ گه‌ل‌ ناهێڵم‌ ئه‌و‌ ئاهه‌نگه‌ سه‌ربگرێت‌ !خه‌لیل‌ ده‌یگوت‌ ئه‌گه‌ر‌ لای‌ نابه‌ن‌ من‌ وێنه‌ی‌ سامی‌ ئه‌بدولره‌حمان‌ دا‌ده‌نێم‌‌ ئه‌و سه‌رۆكی‌ منه‌ نه‌ك‌ بارزانی‌ئاشبه‌تاڵ! تا‌ ئه‌وه‌بوو‌ كورده‌كانی‌ باكور‌و بنه‌ماڵه‌ی‌(پێداوییه‌)كان نه‌یان‌ هێشت‌ وێنه‌كه‌ داگرێت!! كه‌‌چی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ پارتی‌‌گه‌ڵ وه‌ك به‌فر‌ خۆی‌ نه‌گرت‌و توایه‌وه‌ به‌ناچاری‌ خۆیان‌ له‌ حزبه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ دووباره‌ ماره به‌ جاش‌ كرده‌وه‌، به‌ڵام‌ خه‌لیل‌ له‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ئه‌و پارتییانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا‌و هۆڵه‌ندا‌‌و‌ به‌لژیك‌ به‌رده‌وامه‌‌ ئێستاش نامه‌ی‌ كه‌سیان‌ ناخوێنێته‌وه.هه‌ردوو‌لا‌ دانوله‌یان‌ له‌ مه‌نجه‌ڵێكدا‌ ناكوڵیت!به‌ڵام‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كه‌ كابرایه‌كی‌ عه‌شایه‌ره‌و نه‌خوێنده‌واره‌ ‌شڕه‌ ستودیۆ‌كه‌ی‌ ئوروپای‌ به‌و سپاردوه‌و به‌ ته‌لیس‌ دولاری‌ بۆ‌ هه‌ڵڕشتوه‌ وا‌ ده‌زانێت‌ خه‌لیل‌ نه‌بێت‌ كه‌س‌‌ سه‌ره‌ده‌ری‌ له‌و كاره‌ پێ‌ ناكرێت‌ ‌و لێی‌ نازانێت، خه‌لیل‌ به‌ پاره‌ی‌ دزی‌ شازی‌ ڤێلای‌ له‌ سه‌ر‌ رێگای‌ مه‌سیف‌ سه‌ری‌ ڕه‌ش دروست‌ كردوه‌و پاسه‌وان‌و باخچه‌چی‌و بۆ‌ ئوتومبێله‌ وه‌نه‌وشه‌كه‌شی شوفێری‌ تایبه‌تیشی‌ بۆ‌ داناوه‌‌، ئاخر‌ ئێمه‌ كورده‌كانی‌ ئوروپا‌ هه‌موو‌ ده‌زانین‌ خه‌لییلی ئامه‌ سوسكه‌ به‌ ڕه‌ش شاگردی‌ شاورمه‌ فرۆشێك‌ بوو شره‌ ئۆپڵه‌كی‌ هه‌بوو ئه‌و هه‌موو‌ ڤێلاو‌و وه‌نه‌وشه‌و پڕادۆیه‌ت‌ به‌چی‌؟!
جه‌نابی‌ شێخ‌ مه‌سعود داوای‌ به‌ڵگه‌ی‌ چیترمان‌ لێ‌ ده‌كه‌ی؟ سنجاری چه‌ند‌ ساڵێكه‌ ئه‌ركی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی پێ‌ سپێردراوه‌و بۆته‌ په‌یامنێرێكی‌ سوك‌و گه‌ڕۆ‌ك بۆ‌ هه‌ر‌ شوێنێك‌ بڕۆن‌ وه‌ك‌ كوچكوچه‌ به‌دوای‌ خۆیانی‌ ده‌ده‌ن ،ئه‌ویش‌ هه‌ر كه‌ زانی‌ نێچیره‌وان‌ یان‌ شا‌ مه‌سعود‌ به‌رێوه‌یه بۆ ‌‌سه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌وروپا‌ ئه‌و كاسه‌ لێسه‌دانه‌كانی‌ تیژ‌ ده‌كاته‌وه‌ و قژی‌ بۆزی‌ به‌ بۆیاخی‌ تاوسی‌ قه‌ترانی‌ ڕه‌ش‌ ده‌كاته‌وه و ده‌چێته‌ پێشی‌ پێشه‌وه‌ ده‌زانێ‌ ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ بۆ‌ ئه‌و خێرو‌ به‌ره‌كه‌تن‌ ، وێنه‌گره‌كه‌شی‌ چاك‌ تێگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ بیری‌ نه‌كات‌‌‌ وێنه‌ی‌ بگرێت، ئه‌مجاره‌ش  مه‌سعود، شێخی‌ سه‌ری ڕه‌شبه‌ی‌(له‌ سه‌ر وه‌زنی دووبه‌ی) مه‌لیك‌ فه‌یسه‌ڵی‌ دووه‌میشی‌ له‌ گه‌ڵدایه‌(مه‌لیك‌ بابۆ) ئه‌ویشی بۆ‌ ئه‌وه‌ هێناوه‌ تڕای‌ پێ‌ بكات‌ و فێره‌ كاری‌ دبلوماسی‌ بكات‌ و له‌ وێشه‌وه چه‌ند جووته‌ قات ‌و قۆنده‌ره ‌و ڕیباتی‌ ئیتاڵی بۆ‌ سه‌ری‌ ڕه‌ش‌ به‌رێته‌وه  چونكه‌ كۆگای‌ جله‌كانی‌ هه‌ولێر ‌و دهۆك‌ ته‌نها‌ جلی‌ توركی‌ و سوورین‌ كوالیتایتیان‌ باش‌ نیه‌ بۆ‌ كوڕی‌ مه‌لیك‌ شیاو‌ نین‌ ! تو‌ سه‌ری‌ بابۆی‌ سه‌رۆك‌ ئه‌مجاره‌ جله‌كانتان‌ له‌ ڕوما‌ مه‌كڕن سه‌یرێكی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌ كه‌ خۆت‌و بابۆ‌ به‌ر‌ له‌ ڕاپه‌ڕین‌ بۆ‌ بیره‌وه‌رییه‌ تاڵه‌كان‌ گرتوتانه‌ ،‌ ئه‌وسا 100 تومه‌نت‌ له‌ گیرفانا‌ نه‌ بووچاوه‌ڕێ‌ی‌ سه‌ده‌قه‌و حه‌سه‌ناتی‌ خومه‌ینیت‌ ده‌كرد، شه‌رواڵ‌و كورته‌كه به‌ كه‌تافییه‌كه‌ت هه‌ر‌ یه‌كه‌ی‌ له ڕه‌نگێك‌ بوو ! ئاخر‌ بۆ‌ ئه‌و رۆژانه‌ت‌ بیر‌ چوو !؟ بۆ‌ قوتی‌ ئه‌و گه‌له‌ خێر نه‌دیوه‌م پاروی‌ ده‌می‌ هه‌تیوانی‌ وڵاته‌كه‌م خوێنی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستانه‌ له‌ت‌ له‌ت‌ كراوه‌كه‌م له‌ گه‌شت‌و سه‌یرانه‌كانت‌ به‌ ناوی‌ گه‌شتی‌ دبلوماسی‌ شاتان‌و پاتان‌ ده‌كه‌ی !؟دارو‌ ده‌سته‌ی شه‌ر‌واڵ‌ پیس‌و جاش‌و خۆفرۆش‌ مه‌زڕه‌عه‌و ڤێلایان له‌ سه‌ر‌ تاپۆ‌ ده‌كه‌ی! پوره ئایشه‌ی‌ دراوسێمان له‌ بیر‌ ده‌كه‌ی‌ كه‌‌ پاره‌ی‌ دوو‌ ئه‌مپێر كاره‌با‌ شك‌ نابات !!سه‌رۆ‌ك پێتان‌ وایه‌ ‌ هه‌رواه بۆتان‌ ده‌چێته‌ سه‌ر تا نه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌ر‌ خۆتان‌ حاكم‌ و سه‌ردار‌بن‌ !ئاخر‌ ده‌ به‌نگی‌یه‌ له‌ ئێوه‌ دكتاتۆر‌تر‌ به‌ر‌ شه‌قی‌ میلله‌ت‌و زه‌مانه‌ كه‌وتن‌ كه‌س نازانێت‌ گۆڕه‌كانیشیان‌ له‌ كوێ‌یه‌! مامه‌ و كۆسره‌ت‌ تازه‌ به‌تازه هاتوون‌ له‌ گه‌ڵ‌ شێخ مه‌سعود كوره‌كانیان‌ ڕا‌دێنن‌،پاڤێل‌و قوباد جغسی‌و موكسی‌بابۆ‌ومه‌سرورو‌و مه‌نسور‌ -رێبازی‌ كوره‌ گه‌وره‌ی‌ كۆسره‌ت بۆ‌ نه‌وه‌ی‌ داهاتوو‌ بكه‌نه‌ كه‌ڵه‌گا‌ به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ داماوه !! دواجار‌ ده‌ڵیین‌ ئای‌ نه‌ی‌ خۆن‌ تاڵه‌.ه‌ زۆر‌ هات‌ قه‌واره‌ به‌تاڵه !
كوڕه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە