کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وڵامێك بۆ گروپى بەگژاجوونەوەى گەندەڵى لە بەڕێوەبەرایەتى كشتوكاڵى گەرمیان

Sunday, 30/09/2012, 12:00



لە سایتى كوردستان پۆستى بەرێزەوە لە رۆژى 26/9 بابەتێك بڵاوكراوەتەوە لە ژێر ناونیشانى (بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان وگەندەڵى) كە لە لایەن گروپى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى نوسراوە, وچەند جارێك ناوێ منى هێناوە وچەند توومەتێكى داوەتە پاڵمەوە. بۆیە بە پێویستم زانى خاڵ بە خاڵ وڵامیان بدەمەوە:
ئەو بەرێزانە پێیان وایە كە من بڕوانامەكەم لە استرالیا وەرگرتووەو هیچ سوودێكیان لێم نەبینیووە چونكە زانیاریەكى زانستى ئەكادیمم نییە. وە ئەڵێت كە خاوەن ماستەرم لە سەر كاغەز وناتوانم هیچ برۆژەیەك یان لێكۆڵینەوەیكى زانستى ئەنجام بدەم.
وڵامم بۆ ئەم خاڵەى ئەو بەرێزانە ئەوەیە كە ئەو كەسەى لە وڵاتێكى هەرە پێشكەوتووى وەكو استرالیا بروانامە بە دەست بهێنێ وەك ئەوە نییە كە لە وڵاتێكى دیكەوە وەریگرێ. چونكە زانكۆكانى استرالیا هەندێ پێوەریان هەیە كە بە ئاسانى ئاسانێ لێى دەرناچێت و ئەو كەسەى كە خوێندنى ماستەر تەواو دەكات لەو وڵاتە ئەبێ بەشدارى كۆنفرانسێكى نیودەوڵتى بكات بۆ ئەوەى باسى تۆژینەوەكەى بكات. بە شانازییەوە من یەكێك بووم لەو 120 قوتابیەى كە لە سەر ئاستى عیراق نێردراین بۆ وڵاتى استرالیا وە بە شانازیەوە یەكەم قوتابیى بووم لە نێو ئەو 120 عیراقیەى وكوردستانیە كە بڕوانامەكەم بە دەست هێنا وهەر بەو بۆنەوە سەرۆكى ئەو زانكۆیە پاداشتمى كرد و ئۆفیسى سەفیرى استرالى لە عیراق پێش دوو مانگ دەعوتنامەیەك بە ئێمەیل بۆ من وچەند برادەرێكم (كە یەكەم كەس تەواوى ماستەرەكەمان كرد) بۆ ئامادەبوونم لە مەراسیمێك كە سەفارەتى استرالى لە بەغدا ئەنجامى دا بۆ وەرگرتنى خەڵات بە بۆنەى دەرچوونمان بە سەركەوتوویی وپێش برادەرەكانمان. دیارە ئەو بەرێزانە نازانن كە تا ئێستا من دوو تۆژینەوەى زانستیم بڵاوكردۆتەوە. وبەشدارى دوو كۆنفرانسى زانستى ئەكادیمیم كردووە كە یەكەمیان لە استرالیا بوو مانكى 11ى پارساڵ وە ئەوى تریان مانكى 5ى ڕابردوو كە كۆنفرانسێكى نیودەوڵەتى بوو لە زانكۆى دهۆك. من دیارە مەبەستم لەوە نییە بە شان وباڵى خۆمدا بێمەوە, ئەگەر مەبەستم ئەوە بوایە ئەوە لە یەكەم ڕۆژەوە باسى ئەو شتانەم دەكرد لاى برادەرانم لە فەرمانگەو دەرەوەى فەرمانگە بەڵام من تاكیدم جگە لە كەسە نزیكەكانم هیچ كەسێك نازانیت وئەمە یەكەم جارە كە شتى وا باسبكەم. من تەنها سێ مانگە لە فەرمانگەى تۆژینەوە دەوام دەكەم بەڵام لەو رۆژەى كە گەراومەتەوە بۆ كوردستان من خەریكى ئەنجامدانى تۆزێنەوەو كۆكردنەوەى داتام بەبێ ئەوەى كەس تەكلیفم لێ بكات وئەتوانن هەموو ئەو پشتگیریانە ببینن كە لە لایەن بەرێوەبەرایەتى گشتیەوە بۆم كراوە بە مەبستى هاوكاریكردنم وپێدانى داتا لەو شوێنانەى كە پێویستم بە داتایە بە مەبەستى ئەنجامدانى تۆژینەوە. بۆیە 3 تۆزینەوەم تەواوكردووە لە سەر ڕەوشى ئاوو گۆڕانكاریەكانى ژینگە لە گەرمیان ودەوروپشتى. كە سوپاس بۆ خوا دووان لەو تۆژینەوانە وەرگیراوەو لە ماوەیەكى زۆر نزیكد لە كۆڤارێكى زانستى لە سەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى بڵاو ئەكرێتەوەو لەسەر ئەو تۆژینەوەیە مانگى 12ى داهاتوو بەشداردەبم لە كۆنفرانسێك لە سەر ئاستى عیراق كە (مركز دراسات التێحر) ئەنجامى دەدات كە سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵاو تۆژینەوەى زانستى عیراقە. وەئەو سێ تۆژینەوەیە كە لە سەر گەرمیان ئەنجامم داوە چەند جارێك لە گەڵ بەرێوەبەرى گشتى وبەشى رێنمایى كشتوكاڵى باسمان كردووە بۆ رێكخستنى سیمینارێك وپێشكەشكردنى ئەنجامى ئەو تۆژینەوانە. وە لە ماوەیەكى نزیكدا ئەو سیمینارە ئەنجامدەدرێت.
ئەو بەرێزانە باسیان لەوە كردووە كە من پۆستم پێدراوە. ولاِمم بۆ ئەم خاڵە ئەوەیە كە تا ئێستا من خۆم ئامادەنەبوومە پۆست وەرگرم سەرەڕاى ئەوەى بەرێوەبەرى گشتى اقتراحى ئەوەى كرد پۆستى بەرێوەبەرى پلان دانان وەرگرم یا پۆستێكى تر بەڵام بە شایەتى بەرێوەبەرى گشتى وجێگرى بەرێوەبەرى گشتى من ڕەتمكردەوە چونكە من لە هەركوێ بم ولە چ پلەیەكدا بم ئەوە ئیشى خۆم دەكەم. بە نیسبەتى ئەو بەشەى كە باسكراوە من وەریمگرتووە ئەوە هۆبەیەكى بچووكى سەر بە بەرێوەبەرایەتى تۆژینەوەیە وە كاتێك پێمیان ووت وەرێگرە من نەمویست وەریگرم وە چەندین جار باسم لەوەكردووە كە یەكێكى تر دابنرێت لە شوێنم وە هیچ كاتێك پێویستم بە پلەو پایە نییەو نابێت.
ئەو بەرێزانە باسیان لەوە كردووە كە من تەنها لە هەفتەیەكدا 3 ڕۆژ دەوام دەكەم وخێزانەكەم ئەو ڕۆژەى من دەوام نەكەم ئەوە ئەویش دەوام ناكات یا هەفتەیەك من ئیفادكرابووم ئەویش دەوامى نەكردووە. دیارە وڵامى من ڕوون وئاشكرایە وبە تاكیدەوە هەموو ڕۆژەكان دەوامم كردووەو ئەو ڕۆژانەى كە دەوامان نەكردووە ئەوە ئاگادارى بەرێوەبەرایەتیم كردۆتەوە وبەڵگەم ئەوەیە كە لەم مانگە خێزانم 7 رۆژ ئیجازەى رەسمى بۆ كراوەو ئەتوانن تاكید بكەن لە بەشى (ئیزبارە) لە بەرێوەبەرایەتى گشتى. جگە لەوە هەر فەرمانبەرێكى ئافرەت وخاوەن منداڵ لە تۆژینەوە مەجالى دوو رۆژیان پێدراوە. ومن بۆ خوودى خۆم هەموو ڕۆژەكان دەوامى ئاسایى خۆمم كردووەو هەندێ جار بۆ ئیشى دائرە چوومە لە بەرێوەبەرایەتى گشتى بوومە. دیارە ئەو بەرێزانەى كە ئەو شتانە ئەڵێن نازانن كە تۆژینەوە لە دوو بیناى جیاوازو دوور لە یەك پێكهاتووە. بەشێكمان لە شوێنێك دەوام دەكەین وبەشێكى ترمان لە شوێنێك. كە ئەمە وایكردووە هەموو ڕۆژێك هەرهەموومان یەك نەبینین.
باس لەوە كراوە كە من خزمایەتیم لە گەڵ بەرێوەبەرى كارگێڕى وخۆیەتیەوە هەیەو چاوپۆشیم لێدەكات. من شانازى ئەكەم بە هاورێیانم وخزمەكانم وهیچ كاتێك چاوپۆشیمان لێنەكراوە و قبووڵى ئەوەش ناكەم كە چاوپۆشیم لێبكرێت. و بەڵگەم ئەوەیە كە لە ساڵى 2007 لە مانگى 9 غایب درام كە ئەو كات لە بەشى تۆژینەوەى گەرمیان بووم لە بەرێوەبەرایەتى وە هەمان كات بەرێوەبەرى ئیدارەوە خۆیەتى لە هەمان شوێن بوو كە چى هیچ چاوپۆشیەكى لێم نەكرد وئەتوانن ئەو بەڵگەیە لە بەشى (ئیزبارە) تاكیدى لێبكەنەوە.
دیارە پێشتر چەندین بابەت لە سەر بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵ نووسراوە وهەندێ كەس خەڵكیان وا تێگەیاندبوو كە من ئەو بابەتانە دەنووسم چونكە من كێشەم لە گەڵ بەرێوەبەرى گشتى هەیە وڕۆژنامەنووسم. بەڵى من ڕۆژنامەنووسم وتەنها بە زمانى عەرەبى بابەت ئەنووسم وئەندامى بەشدارم لە سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان ولەو ڕۆژى كە چوومە بۆ استرالیا تا ئێستا من هیچ بابەتێكم بڵاونەكردەتەوە لە هیچ شوێنێكدا. ئەگەریش بابەت بڵاوبكەمەوە ئەوە تەنها بە ناوى خۆمەوە دەبێت. وپێشتر لە ساڵانى 2002-2008 چەندین بابەت وڕاپۆرتم بڵاوكردەتەوە لە سەر هەندێ بەرپرس بەبێ ترس چ جا ئێستا كە خەڵك لە ساڵانى پێشوتر بە ئازادیەكى زیاتر بابەت بڵاودەكاتوە وقسەدەكات ئایا لە چى بترسم.
لە كۆتاییدا من پێم وایە كە ئەو بابەتەى ئەو بەرێزانە بڵاویان كردەوە پاڵنەرێكى زۆر باشە بۆ ئەوەى زیاتر كار لە سەر ئەنجامدانى تۆژینەوەى زانستى ونوێ بكەم وزۆر سوپاسى ئەو بەرێزانە دەكەم كە ئەو شتانەیان نووسیوە.

عبدالموتەلیب رفعت
30/9/2012




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە