کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


نه‌ شیعه‌و نه‌ سوننه‌ له‌ دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێدا پێویستییان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نیه

Sunday, 28/03/2010, 12:00


دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی 3 لیستی عه‌ره‌بی به‌ ڕێژه‌ی 91 کورسی بۆ لیستی العراقیه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئایاد عه‌للاوی و 89 کورسی بۆ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆکایه‌تی مالیکی و 71 کورسی بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌ممار الحه‌کیم وه‌هه‌روه‌ها 43 کورسی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی و یه‌کێتی و چه‌ند حیزبێکی تر.
هه‌واڵی گه‌رم و گوڕو جۆره‌ها بۆچوونی سیاسی جیاجیا له‌لایه‌ن سیاسه‌ت مه‌داران و ڕۆشنبیران و لیسته‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ هه‌ندێکیان بۆچوونی واقعی و نزیکن له‌ڕاستیه‌وه‌ ومۆرکێکی یاسایی و ده‌ستوریان پێوه‌ دیاره‌، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان بیرو بۆچونی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و عه‌شایریانه‌و دورن له‌ بواری یاساو ده‌ستوره‌وه‌ ته‌نها بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی جه‌ماوه‌روخوێنه‌رن ئه‌گینا هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی و ده‌ستوریان نیه‌.

له‌ ماده‌ی 73 ده‌ستوری عێراقی دا هاتووه‌ سه‌رۆکی کۆمار سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی به‌رله‌مانی ڕاده‌سپێرێت که‌وا حکومه‌ت پێك بهێنێت ئیتر جاری وا هه‌یه‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی به‌رله‌مانی له‌ لیستێك یاخود له‌ چه‌ند لیستێك پێك دێت که‌واته‌ به‌ پێ ی ده‌ستوری عێراقی پێوه‌ر به‌ زۆری ژماره‌ی لیست نیه‌ بۆ پێك هێنانی حکومه‌ت به‌ڵکو پێوه‌ر به‌زۆری ژماره‌ی کورسیه‌کانی ئه‌وکوتله‌یه‌یه‌ که‌ حکومه‌ت پێك ده‌هێنێت. بۆیه‌ زۆربه‌ی نووسه‌رانمان به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی لیستی کوردستانی وای بۆ ده‌چن که‌وا لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌کان به‌بێ لیستی کوردستانی ناتوانن حکومه‌تی نوێ پێك بهێنن له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ بۆچونێکی سیاسی هه‌ڵه‌یه‌. قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ لیسته‌ براوه‌ عه‌ره‌بیه‌کان واته‌ مالیکی و عه‌لاوی و عه‌ممار حه‌کیم به‌ خواستی ئه‌مه‌ریکا یاخود ووڵاتانی دراوسێ ئیجباریان بکه‌ن که‌وا کوردیش به‌شدار بکه‌ن له‌ حکومه‌تی داهاتوودا، ئه‌گینا له‌ڕووی ده‌ستووریه‌وه‌ بێت حکومه‌تی عێراقی له‌نێوان دوو له‌و لیسته‌ عه‌ربیانه‌دا که‌ ده‌نگه‌کانیان له‌ یه‌که‌و نزیکن ئه‌توانن حکومه‌ت پێك بهێنن به‌بێ به‌شداری کردنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان. له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 لیستی هاوپه‌یمانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگی دووه‌می هێنابوو چونکه‌ سوننه‌کان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد ئیتیلافی شیعه‌کان به‌بێ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان نه‌یانده‌توانی حکومه‌ت دابمه‌زرێنێن چونکه‌ ڕێژه‌ی یاسایی یان پێك نه‌ده‌هێنا واته‌ کورد پارسه‌نگی ته‌رازوه‌که‌بوو بۆ پێك هێنانی حکومه‌ت به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا کورد ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی له‌ده‌ست داو چووه‌ ڕیزبه‌ندی چواره‌مه‌وه‌و لیستی عه‌لاوی و مالیکی ئه‌وه‌نده‌ پێویستیان به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نیه‌ به‌تایبه‌تی که‌ئه‌و لیسته‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی داواکردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماریه‌ که‌ چه‌ندین که‌سایه‌تی عه‌ره‌بی خۆیان بۆ ئامده‌ کردووه‌ له‌وانه‌ تاریق هاشمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی . ده‌توانم له‌م ووتاره‌ کورته‌دا سێ نمونه‌ی حکومه‌تی نوێ پێك بهێنم پێویستی به‌ لیستی کوردستانی نه‌بێت.
حکومه‌تی یه‌که‌م به‌سه‌رۆکایه‌تی ئایاد عه‌لاوی .
لیستی ئایاد عه‌لاوی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ لیستی عه‌ممار الحکیم دا یه‌کبگرن وحکومه‌ت پێك بهێنن
93 + 71 = 164 کورسی هێشتا کورسیه‌کیشیان له‌ ڕێژه‌ی یاسایی بۆ پێك هێنانی حکومه‌ت زیاتره‌.

حکومه‌تی دووه‌م به‌سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی .
لیستی مالیکی ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ لیستی عه‌ممار الحکیم و کۆمه‌ڵی ئیسلامیدا یه‌کبگرن و حکومه‌ت پێك بهێنن .
91 + 71 + 2 = 164 کورسی به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه‌ زۆر به‌ئاسایی حکومه‌ت پێك ده‌هێنن.

حکومه‌تی سێ یه‌م جارێکی تر به‌سه‌رۆکایه‌تی ئایاد عه‌للاوی .
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ لیسته‌که‌ی مالیکیدا یه‌کبگرن و حکومه‌ت پێك بهێنن.
93 + 91 = 184 کورسی به‌هه‌مان شێوه‌ حکومه‌ت پێك دێت حکومه‌تی زۆرینه‌ش ده‌بێت له‌م حکومه‌ته‌دا مالیکی ده‌توانێت ببێته‌ سه‌رۆکی کۆمار به‌ بۆچونی من جۆری سێ یه‌م نزیکترین بۆچوونه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت عه‌للاوی و مالیکی هاوپه‌یمانی بکه‌ن نه‌وه‌ك مالیکی و عه‌ممار الحکیم که‌ ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دات. به‌ڕێزان ئه‌توانم سێ نمونه‌ی تری حکومه‌تتان بۆ پێك بهێنم به‌بێ لیستی کوردستانی ئیتر نازانم ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ بۆچونه‌کانیاندا پشت به‌ چ بنه‌مایه‌کی یاسایی یاخود ده‌ستووری ده‌به‌ستن له‌ پێك هاته‌ی حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا.

بۆچوونی من بۆ پێكهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه‌ . بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ هیچ لیستێك به‌ته‌نها ناتوانێت حکومه‌ت پێك بهێنێت بۆیه‌ به‌ناچاری ده‌بێت له‌و چوار لیسته‌ براوه‌ دوانیان یا سیانیان یه‌کبگرن بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت،
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو ڕۆشنبیرێك و سیاسی یه‌کی ژیر ئه‌وڕاستیه‌ بزانێت که‌ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق ته‌نها به‌خواستی خودی لیسته‌ براوه‌کان نیه‌ به‌ڵکو ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی تێدا بێت و به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆش ده‌بێت میسرو سعودیه و هه‌ندێک ووڵاتی تری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ تورکیا پێ قا یل بن .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو هاوکێشه‌ ی جیاوازو دژ به‌یه‌ک هه‌یه‌.
هاوکێشه‌ی یه‌که‌م/
ئه‌مه‌ریکاو ووڵاتانی عه‌ره‌ب وتورکیا ده‌یانه‌وێت عه‌للاوی ببێته‌ سه‌رۆك کۆمار چونکه‌ پێکهاته‌ی لیسته‌که‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌بین و دژی ده‌ست تێوه‌ردانی ئێرانن له‌ عێراق و ناوچه‌که‌دا
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت لیستی عه‌للاوی له‌گه‌ڵ لیستی مالیکیدا یه‌کبگرن وئه‌گه‌ر کوردیش
خۆی بیه‌وێت له‌و حکومه‌ته‌دا به‌شدار بێت ئه‌وا نکوڵیان نابێت به‌ڵام له‌م حکومه‌ته‌دا پۆستی سه‌رۆک کۆماری پشکی مالیکی یه‌ چونکه‌ سه‌رۆكی حکومه‌ت ئایاد عه‌للاوی ده‌بێت .

هاوکێشه‌ی دووه‌م/
ئێرانی ئیسلامی به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوکێشه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت حکومه‌تێکی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌عێراق دابمه‌رزێنێت و وه‌لای سیاسی و مه‌زهه‌بی بۆ خۆی بێت نه‌وه‌ک بۆ ئه‌مریکاو عه‌ره‌ب بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت لیستی مالیکی و عه‌ممار الحکیم و کورد یه‌کبگرن و حکومه‌ت پێك بهێنن له‌م پێك هێنانه‌دا مالیکی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌گه‌ر لیستی الحکیم قه‌بوڵ بکه‌ن تاڵه‌بانی بکرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار به‌ڵام لیستی الحکیم کاندیدیان هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆک کۆمار ئه‌ویش عادل عه‌بدول مه‌هدیه‌ به‌ڵام هاوکێشه‌ی یه‌که‌م زیاتر نزیکه‌ له‌ واقع و پراکتیکه‌وه‌ چونکه‌ هه‌م ئه‌مه‌ریکاو هه‌م عه‌ره‌بیش و تورکیاش کاری بۆ ده‌که‌ن .
له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا حکومه‌تی داهاتووی عێراق لیستی هاوپه‌یمانی هیچ فشارێکی سیاسی له‌ دامه‌رزاندنیدا نیه‌ هه‌ربه‌شداری پێ کردنێکیشی له‌و حکومه‌ته‌دا له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌بێت و هیچ به‌ڵێن و داواکاریه‌کیشی له‌وانه‌ جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان له‌لایه‌ن لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه‌ قه‌بوڵ ناکرێت ، پۆسته‌کانیشی له‌سه‌رۆکی به‌رله‌مان وسێ وه‌زیر تێ ناپه‌ڕێت.

له‌هه‌مان کاتدا من بۆچونێکی تریشم هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌شداری پێکردنی کورد له‌ حکومه‌تی داهاتوودا.
ئه‌گه‌ر چی بۆچونێکی لاوازه‌، مه‌رج نیه‌ مالیکی و عه‌للاوی له‌کاتی دانووستاندینان له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیدا هه‌موو داواکاریه‌کان و مه‌رجه‌کانیان قه‌بوڵ بکه‌ن چونکه‌ هه‌ندێکیان خه‌تی سورن له‌وانه‌ که‌رکوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ لیستی هاوپه‌یمانی ناچار بکه‌ن که‌وا داواکاریه‌ کانیان زیاتر له‌سه‌ر بۆدجه‌و پێشمه‌گه‌و غازو نه‌وت بێت و واز له‌ که‌رکوك و ماده‌ی 140 بهێنن ئه‌گینا بۆ به‌شداری کردنی کورد له‌ حکومه‌تدا مالیکی و عه‌للاوی په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئۆپۆزیسیۆن که‌ خاوه‌نی چوارده‌ کورسی به‌رله‌مانه‌ ئا له‌م قۆناغه‌دا ئۆپۆزیسیۆن بۆ خۆبه‌هێز کردن پێویستی به‌ به‌شداری کردن له‌ حکومه‌تدا هه‌یه‌. خاڵی لاوازی یه‌کێتی و پارتی له‌ ده‌رکه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردیه‌ له‌به‌رله‌مانی به‌غدا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ر که‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ دانووستاندن له‌گه‌ڵ لیست و پارته‌ عێراقیه‌کاندا له‌ پێکهێنانی حکومه‌تدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە