لەبەر بێ ئیشى هێرۆ كرایە لێپرسراوى مەڵبەند
Thursday, 12/11/2009, 12:00
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممەپیرێژنە هێرۆ و عیماد ئەحمەد بەیەك جارى كۆتاییان بە كارى بەرزان هێنا و بە پەڕۆیەكى پیس كلكیان گرت و فڕیان دایە دەرەوە , ئەمڕۆش بەرزان لە نا و مەڵبەندا واى بڵاو كردبوە كە كەس نەیویراوە بچێتە شوێنەكەى بۆیە ماڵى مام جەلال ڕووبەڕووى بونەتەوە , ووتویەتى من بە هیز ترین لێپرسراوى مەڵبەند بووم كە بە دەنگ دەرچووم بەڵام بە بڕیارێكى سەخیفانە مام جەلال ئیحترامى ئەو هەموو دەنگەى نەگرت و ئاوا دەرى كردم , ئەمە قسەى بەرزان بوو ئەمڕۆ پیاوە چڵیتەكانى ژووربەژوورى مەڵبەند ئەگەڕان و باسیان ئەكرد , بەرزان ڕۆیشت و بۆ دواجار ترۆِ كرا , لە ناچاریدا كامیرایان خستە سەر بەرزانى ئەحە سمێڵ و ئەویش ووتى هەر پێشمەرگەكەى جارانم و هاوكارى هێرۆ خان ئەكەم , بەڵام لە ژێرەوە بە هەمو پیاوەكانى خۆى ووتوە كەس هاوكارى هێرۆ نەكات چونكە غەدرى لە من كردوە , بەرزان خۆرى ئاوا بوو , ئەوەى هەبوو بەرزان تەنها بە ڕێكخستنەوە شت بوو چونكە مەجالێكى باشى هەبوو بۆ تەكەتول و دروست كردنى پیاو بۆ خۆى , چونكە كادرەكانى ڕێكخستن لەبەر ئەوەى هیچ مواسەفاتێكى كادریان تیا نیە بۆیە زوو دەخلیسكێن بۆ ناو تەكەتول , بەرزانیش لەم كێڵگەیەدا كارى باشى دەكرد , ئیتر لە هەر شوێنێك هیچ نیە ,بەرزان ناوى بە قوڕا چوە خوارەوە , ئەمەش یەكێكە لەو دەستكەوتە گرنگانەى پلێنێۆم كە بە دەستى هێناوە , یەكێتى كرد بە جەلالیەكى سرف و یەكێتیشى كرد بە حیزبى بنەماڵەى تاڵەبانى , ئێستا ئیتر كاتى ئەوە نەماوە گاڵتە بە پارتى بكەین و پێى بڵێین پارتى حیزبى بنەماڵەیە , یەكێتى خەریكە پێش پارتى ئەداتەوە , ئەوە جەلال خۆى , ئەوە هێرۆى ژنى و شانازى ژن خوشكى , ئەوە حەمە سابیرو دكتۆر لەتیف , ئەوە قوبادو پاڤێڵ , ئەوە ئاراسى شێخ جەنگى و لاهور و شێخ ئەشرەف پۆستە گرنگەكانى یەكێتى ئەوەیەكە لاى ئەمانەن ,ئەوە هەڵۆى بلەى ئەحە ڕەشیش گەڕایەوە لاى زاواكەى و ئەویش چاوەڕێى پۆستێكە , ئەوەى ماوەتەوە خەسوى تاڵەبانى و دایكى هێرۆیە , هەقە ئەویش بكەنە لێپرسراوى مەڵبەند ى كەركوك , یان هیچ نەبێت هێرۆ بیكاتە جێگرى یەكەمى خۆى بۆ ئەوەى ئیتر لە مەڵبەندى سلێمانى بێ خەم بن ,یان هیچ نەبێت ئەوە هەڵۆش هاتۆتەوە ئەویش بكەنە جێگرى مەڵبەند , ئەگەر وا بڕوات شوێنى بەتاڵ زۆر ئەبێت , چونكە هەندێك لێپرسراوى كۆمیتە بەتەمان دوایى بەرزان ئیستقالە بكەن یان پۆستى حكومى وەربگرن , هەندێكیان وتویانە جارێكى تر چاومان بەرایى نایە لەو مەڵبەندەدا كۆبونەوە بكەین ,تاڵەبانى وتویەتى پاروو لەدەم بكەوێتە خوارەوە بۆ كۆش باشە لێپرسراوى مەڵبەندیش هەر بۆ هێرۆ باشە , هەم موچەیەكى زیادیش وەردەگرێ و هەمیش بۆ كۆنگرە دەنگ بۆ خۆى مسۆگەر دەكات , بەرزان هەرچى مەعریفە بوو پێى نەبوو بۆیە وەكو دیوارى ووشكە كەڵەك هەرەسى هێنا , بەڵام هێرۆ لەو بێ مەعریفەترە , ئەمیش تەنها پارە و پارە , بەرزانیش تەنها پارەو تەكەتول , ئەوە هەژدە ساڵە هێرۆ لەو پەڕى دەسەڵاتدا بوە هیچى بۆ ئەم شارە نەكردوە بڵێى ئێستا شتێكمان بۆبكات , ئەقڵم نایبڕێ , باوەڕناكەم چونكە ئەم دەسەڵاتە هیچ مەبەستى نیە هیچ بكات , تا ئێستا هیچى هێرۆمان نەبینیوە تا ئێستا بڕواى پێ بكەین و دڵ بەم گۆڕانكاریە خۆش بكەین لەبەر ئەوە با نۆش لە سەر دەبێت ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست