کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


به‌رماڵه‌که‌ی حه‌زره‌تی عه‌باس و شۆشگێریه‌تیه‌که‌ی سه‌رانی کورد

Tuesday, 05/01/2010, 12:00


سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی که‌ چه‌ندین ملیۆنی تێچوو بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌رو بیتوێن
به‌پێ هه‌موو لێداونه‌کان جگه‌ له‌ عه‌رزی عه‌زه‌ڵاتی پارتی له‌ناو چه‌که‌ بۆ یه‌کییه‌تی هیچی تر نه‌بوو.
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکین، که‌سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆک بۆ هه‌ر ده‌ڤه‌رێک جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵی واده‌ی درۆ هیچی تر نیه‌، ئه‌و سه‌ردانانه‌ش له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌ستوو چرتر ده‌بنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌پێی واده‌و به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسان بوایه‌ هێشتا ده‌مێک بوو داوا سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ ئاو کاره‌باو هتد ده‌مێک بوو چاره‌سه‌ر بوو بوو!!
بۆئه‌وه‌ی له‌ناوه‌رۆکی باسه‌که‌و عه‌باس و سه‌رۆک دورنه‌که‌ینه‌وه‌
بارزانی هه‌رگیزبیری له‌وه‌ ‌ نه‌کردبۆوه‌ له‌جیاتی به‌خیرهاتنی کردنی له‌ قه‌ڵادزێ، نامه‌ی ناره‌زایی له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی کۆنه‌ جاشێک به‌روه‌ ڕوو ده‌بێت، که‌چه‌ندین ساڵه‌ له‌لایه‌ن خودی خۆیوه‌ داڵده‌ دراوه‌و ڕاکردووی ده‌ستی یاسایه‌..
عه‌باس بایز هه‌ر جاره‌ی لێدوانێک ده‌دات کۆمه‌ڵێ ڕاستی تر ده‌درکێنێت، مه‌سه‌له‌ی شۆڕشگیری خۆیی و سه‌رکردایه‌تی کورد بابه‌تێکه‌ زۆر قسه‌و باس هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام من ته‌نیا به‌کورتی به‌ عه‌باسه‌کان سه‌رۆکه‌کانی ده‌ڵێم
نه‌ئێوه‌و نه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد شۆڕش گێر نه‌بوون، به‌ڵکو هه‌ردولاتان تاوانبارن کوڕو کچی خه‌ڵکتان به‌کوشت داوه‌، ئه‌وان به‌ناوی شۆڕشه‌وه‌ ئیووه‌ش به‌نای جاشایه‌تی، ئه‌وان جاشی ئیقلیمی بوون ئێوه‌ جاشی ناوخۆ..
ئێوه‌ به‌ئاشکرا جاش بوون ڕاوه‌ پێشمه‌رگه‌تان ده‌کرد ، ئه‌وانیش له‌ژیره‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌کوشت ده‌دا ئێوه‌ به‌ئاشکرا به‌شداری ئه‌نفال کردو ئه‌وان ناڕاسته‌خۆ به‌شدار بوون..
وه‌ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانیشت شه‌هید کردنی پێشمه‌رگه‌و من وه‌ک ده‌ست پێکێک ناوی چه‌ند شه‌هیدێک و قوه‌ربانیه‌کی ده‌ستی تۆ بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌..
وه‌من هیچ جیاوازیه‌ک ناکه‌م له‌نێوان تۆو جاشه‌کانی هاو سه‌نگه‌رت، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت من به‌حوکمی ئه‌وه‌ی دوو براو ئامۆزایه‌کم به‌ده‌ست و ده‌ستکیسه‌ی تۆ شه‌هید بوون و جه‌ڵک یه‌ک ناوچه‌یه‌ن جگه‌ له‌وه‌ی سکاڵا کارم له‌سه‌رت له‌دادگا شایه‌دی به‌شێکی زۆری تاوانه‌کانتم، هه‌مووشی له‌ دادگای باڵای تاوه‌نه‌کان تۆمار کراوه‌..
وه‌ئه‌گه‌ر خۆشت به‌ بێ تاوان ده‌زانی له‌مه‌ڕ شه‌هید کردنی براکانم سوێند به‌و کوردو کوردستانه‌ ده‌خۆیت که‌ ئیوه‌و کاولتان کرد، ئه‌وامن ده‌توانم ناوی جاشه‌ بکوژه‌کانی مامۆستا ئه‌مینی برا گه‌وره‌م بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاو بکه‌مه‌وه‌ که‌شه‌وی 27.9.1981 هاتنه‌ سه‌رماڵمان که‌ هه‌ندێکیان تا ئیستاش له‌ژیاندا ماوون به‌پله‌ی جیاجیا به‌سه‌ر هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار یه‌کێیه‌تی و پارتی دابه‌ش بوون..
به‌ڵام من ئه‌و بکوژانه‌ وه‌ک موقاش سه‌یر ده‌که‌م تۆ تاوانباری سه‌ره‌کیت
ڕۆژێک ده‌بێ من و تۆ له‌دادگا ڕووبه‌رووی یه‌کتر ببینه‌وه‌..
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش له‌کوردستان شتێک نیه‌ به‌ناوی یاساو هه‌موو رۆژێک نه‌ک سه‌رانی کورد به‌ڵکو جاشه‌کانیشیان یاسا پێ پێشێل ده‌که‌ن، رۆژێک دێت ئه‌و ده‌ورانه‌ کۆتای بێت، چاره‌نوسی هه‌موو دیکتاتۆرو تاوانباره‌کان دادگایی کردنیانه‌..
مێژوش ده‌یان چێرۆکی مه‌رگی له‌و‌شیوه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ به‌هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی جاش و جاش داڵده‌راکان له‌داگای گه‌لدا پێکه‌وه‌ دادگایی ده‌کرێن.

مسه‌ته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌و‌ره‌
1.1.2010

ناوی به‌شێک له‌ شه‌هید و قوربانیه‌کانی ده‌ستی عه‌باس بایز

لیستی ژمارە یەك 1
زنجیرە (ناو) (پیشە) (بەرواری كوژران) (شوێنی كوژران) (تێبینی)

1 ئەمین حسن گەورە (مامۆستا) 27/9-1981 سەنگەسەر
2 محمد حسن گەورە (پێشمەرگەی (ی.ن.ك) 23/7-1983 نزیك أانیە
3 لەتیف عەبدللە ابراهیم 1978گیرا كادری كۆمەڵە
4 حسن حسێن حسن پێشمەرگەی (ی.ن.ك)
5 سلێمان حەمە امین موختاری سەنگەسەر 1981 هاوین سەنگەسەر ناسراو بە كوێخا سێمان
6 سید حسن دوكاندار 1982 سەنگەسەر سەر بە حشع
7 فاتمە سعید ژنی ماڵەوە سەنگەسەر
8 قادر لاجانی پەنابەر كوردستانی ئێران
9 محمد كمال سەر بە حشع
10 كوڕی عبدللە تاپڕ سەر بە حشع
11 حمە ابوبكر چاوشین پێشمەرگە خەڵكی ژاراوە
12 علی حمە امین خروێلكە پێشمەرگە خەڵكی سوڵتانەدێ
13 فەقێ عبداللە
14 حەمەی هەمزە قەجەر خەڵكی ژاراوە
15 خدری حسن قەتێ خەڵكی ژاراوە
16 حسن امین ساڵح خەڵكی ژاراوە
17 محمد ابوبكر
18 رسول حاجی شەریف خەڵكی چەكوان
19 میرە عباس مامند ڕانیە
20 حاجی شێخ حمە ساڵح و كچێكی 1984 برا و برازای بەڕێز مام جلال
21 سلێمان مراد كاكە عبدللە
22احمد قادر خەڵكی قەمچوغە
23 ساڵح اسماعیل سەنگەسەر
24 محمد عبداللە حمە ناسراو بەمام فەقێ
25 ئومێد رەسوڵ سونەیی

چاوه‌ڕێ لیستی دووه‌می قوربانییه‌کان بن، که‌ له‌ نووسینی داهاتوومدا بڵاویان ده‌که‌مه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە