کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ به‌ڕاستی مه‌سعوود بارزانی سه‌یری چی ده‌کات !!!

Thursday, 13/12/2012, 12:00







به‌ڕاستی گاڵته‌جاریه‌ ده‌بینین ماوه‌یه‌که‌ مه‌سعوود بارزانی خه‌ڵکی کوردستانی به‌ پرۆسه‌ی دیجله‌وه‌ مه‌شغووڵ کردووه‌ وکه‌وتۆته‌ جۆش و خۆشکردنی شه‌ڕێک که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ نیه‌ و که‌وتۆته‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی خه‌ڵک و له‌ ڕاستی دا گاڵته‌کردن به‌ خه‌ڵک...
ئه‌گینا هه‌رچی کۆیله‌و پیاوه‌کانیان هه‌یه‌ له‌ به‌غدادن و چالاکن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی دا ..
ڕۆژ نوری شاوه‌یس وهوشیار زێباری و عارف ته‌یفوور و بابه‌کر زێباری و هه‌موو وه‌زیر و گزیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد ‌ له‌ به‌غدادن ، ئیتر ده‌بێت مه‌سعوود بارزانی وکوڕه‌ ڕامبۆکه‌ی سه‌یری چی بکه‌ن ...تۆ بڵێیت سه‌یری ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ مالیکی هه‌موو ئه‌و لێپرسراوه‌ کوردانه‌ی به‌غدادی گرتبێت و ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌ن  بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان....






کاتی خۆی سه‌دایش  بۆ ڕووکه‌ش و کامێرا  سه‌یری به‌ره‌کانی شه‌ڕده‌کرد له‌گه‌ڵ ئێران دا ، به‌ڵام لانیکه‌م سه‌دام به‌ دووربین سه‌یری ووڵاتێکی دوژمن به‌خۆی ده‌کرد که‌ ئێران بوو ، که‌چی ئه‌م فس ‌ فس پاڵه‌وانی له‌مه‌ڕ خۆمان و کوڕه‌کانی له‌گه‌ڵ فشه‌ میلیشاکانی سه‌یری ئه‌و عێراقه‌ ده‌کات که‌به‌ ووته‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دا زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌یان دروستکرده‌وه‌ و سوپایه‌کیان بۆ دروستکرد و نۆکه‌رێکی خۆیان کرد سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌و سوپایه‌....












ئیتر مه‌سعوود بارزانی ده‌بێت ترسی له‌ چی هه‌بێت وا ئه‌م هه‌موو هاتو وهاوار و فشه‌ هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌ست پێکردووه‌....یان هه‌موو ئه‌مانه‌ گاڵته‌کردنه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان وجێبه‌جێکه‌ری پیلانه‌کانی تورکیه‌ وسوونه‌کانی ووڵاتانی ناوچه‌که‌یه‌...
ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر به‌ فیتی تورکیا چه‌نده‌ها گروپ و میلیشیای ده‌مامککاریان دروست کردووه‌ له‌ کوردستانی ڕۆژئاوادا به‌ناوی ئه‌حفاده‌کانی مسته‌فا بارزانی و ئیدریس بارزانی و مه‌سعوود بارزانی له‌ دژی هێزی یه‌که‌کانی پاراستن گه‌ل له‌کوردستانی ڕۆژئاوا هه‌تا شه‌ڕێکی ناوخۆش له‌وێ دروست بکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا..


ئه‌حفاده‌کانی ئیدریس بارزانی

خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت زۆر هوشیارانه‌ دژی پیلانه‌کان تورکیا و دوژمنانی کورد بن  که‌ له‌ڕێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێن و پیلانی بۆ داده‌نرێن. ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە