مەسعود بەرزانى تاوانبارى یەكەمە لە قەتلوعاى گەنجانى سلێمانى

Sunday, 20/02/2011, 12:00




لەبەروارى 17ى2ى2011 ڕیكخراوێكى كۆمەڵگاى مەدەنى بەناوى (تۆڕى بەرگرى لەماف و ئازادیەكانى خەڵك)كۆبوونەوەكیان ڕێكخست بەمەبەستى پێرۆزبایكردن لە گەلانى تونس و مسر هەروەها بۆهۆشداریدان بەدەسەڵاتدارانى لەبەردەركى سەرای شارى سلێمانى كۆبوونەوە دواتر كۆبوونەوەكە بوو بە خۆپیشاندا بە ئاراستەى شەقامى مەولەوى لەئەنجامدا بوویە هۆى پێكهەڵبژان لە نێوان كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران و پاسەوانەكانى لقى 4 پارتى ,سەرنجام چەكدارەكانى لقى 4 بە فیشەك وەڵامى خۆپیشاندەرانیان دایەوە بە شێوەیەكى بەربەریانە كەوتنە گیانى خۆپیشاندەران و لەئەنجامدا شەهیدێك و 57 بریندارى لێكەوتەوە ئەم كارە وەحشى گەریەى چەكدارەكانى سەر بە بنەماڵەى بەرزانى سەلماندیان كە بیانەیەكى حیزبى لە خوێنى خەڵكى ئەم ووڵاتە بەنرخترە.

ئێمە وەك گروپى 88 بە توندى ئیدانەى ئەم كارە وەحشیگەریان و بەربەریانەى چەكدارەكانى بنەماڵەى بەرزانى دەكەین و پێمان وایە تانبارى یەكەم لە كوشتارەى سلێمانى خودى مەسعود بەرزانییە هەروەها بە هەموو شێوەك خۆپیشاندانى خەڵكى سلێمانى و تەواوى شارەكانیتر بە بەڕەوا دەزاننین و پێمان وایە بەهیچ شێوەیەك نابێت بەرد بە گوولە وەڵام بدرێتەوە,هەر لێرەشەوە پشتگیرو پشتیوانى خۆمان بۆ دەنگە ناڕەزایەكانى شەقامى كوردستان دەردەبڕین و ئامادەیی سازدانى خۆپیشان و كۆبوونەوەین هەتا ئەم داواكریانەمان جێبەجێ دەكرێت داوا لە خەڵكى كوردستان دەكەین بڕژێنە سەر شەقامەكان بۆ كۆتایهێنان بە زوڵم و زۆردارى هەردوو بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى.

1-دادگایكردنى مەسعود بەرزانى وەك بەرپرسى یەكەمى ئەو چەكدارانەى كە تەقەیان كردووە لە خۆپیشاندەران

2-دادگایكردنى ل.لقى 4ى پارتى و سەرجەم ئەو چەكدارانەى كە تەقەیان كردووە

3-كشانەوەى هێزەكانى سەر بە پارتى كە بۆ داگیركردنى شارى سلێمانى هێنراون.

4-ئازادكردنى سەرجەم خۆپیشاندانە دەستگیركراوەكان.

گروپى 88 لە هەڵەبجە شەهید

20ى شوباتى 2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە