كۆمسیۆنى سەربەخۆ یا خۆمسیۆنى ئەندام ناوچەو ڕێكخراوەكانى پارتى.. ؟
Thursday, 21/05/2009, 12:00
1189 بینراوە
ماوەیەك لەمەو بەر پاش ئەوەى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە میدیاكانى كوردستان خەڵكیان ئاگادار كردەوە كە گوایە بێویستمان بە دەرچوى زانكۆو پەیمانگاكان هەیە بۆ كاتب ى تۆماركردن لە كاتى هەڵبژاردنەكانى كوردستان وە ئەمەش مەرجەكانیان بوو 1- دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكان بێ .2- سەر بە هیچ لایەنێك نەبێت.3- فەرمانبەر نەبێت. بەهەرحاڵ خەڵكانێكى زۆر ناوى خۆیان تۆمار كرد یەك لەو كەسانە من بووم پاش ئەوەى ناوم هاتەوەو وتیان دەبێ بێت بۆ خول كە ماوەى سێ ڕۆَژە بەمەبەستى شارەزابوون لە كاتى هەڵبژاردن پاش ئەوەى بەشدارى خولەكەم كرد دە بینم لەو گرووپەى كە منى تێدایە لە یەكێك لە قوتابخانە كانى شارى هەولێر لە كۆى25 بیست و پێنج كەس 20 بیستیان لە لایەن ڕێكخراوو ناوچەكانەوە هاتوون بڕوابكەن زۆرێكیان ئەندام ناوچەو ئەندام ڕێكخراوى پارتین گوایە بێلایەنن ئەمە كۆمسیۆنى سەربە خۆییە ئەى ئەگەر حیزبى بێ ئەبێت چۆن بێت.