کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌ریللاکان به‌کارهێناوه

Monday, 02/08/2010, 12:00



به‌پێی هه‌واڵێکی به‌شی (پانۆراما)ی دواژماره‌ی گۆڤاری (دێرشپیگل)ی ئه‌ڵمانی، که‌ له‌ 26.7 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، سوپای تورکیا گازی کیمیایی دژ به‌ کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌کار‌هێناوه‌. له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه‌، که‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌ی ته‌رمی هه‌شت گه‌ریللا له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له‌ چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و ته‌رمانه‌‌ له‌ نێوان 8 تا 15ی سێپته‌مبه‌ری 2009 ‌له‌سه‌ر سنوری عێراقدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، شوێنی سوتاویی زۆر سه‌خت و په‌ڵه‌ و برینی داخوراو به‌ له‌شیانه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌، به‌ وته‌ی پسپۆڕێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی هامبورگ ئه‌و هه‌شت که‌سه‌ (به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌) له‌ ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی مادده‌ی کیمیاییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
گه‌ر سوپای تورکیا به‌ ڕاستی گازی کیمیایی به‌کارهێنابێت، ئه‌وه‌ پێشێلکردنێکی ئاشکرای په‌یماننامه‌ی چه‌کی کیمیاییه‌، که‌ ئه‌و وڵاته‌ خۆشی ئیمزای کردوه‌. ئه‌و کاره‌ به‌ قسه‌ی مارتین دۆلزه‌ری پسپۆڕی کاروباری تورکیا له‌ ئه‌ڵمانیا (تاوانێکی قێزه‌ونی جه‌نگه‌). چالاکانی بواری مافی مرۆڤ داوایان له‌ سه‌رۆکو‌ه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌ردۆگان کردوه‌، که‌ رونکردنه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ بدات، که‌چی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بێده‌نگی لێکردوه‌ و هیچ وه‌ڵامێکی نه‌داونه‌ته‌وه‌. ئاکین بیردال، که‌ ئه‌ندامێکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردییه‌ له‌ تورکیا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ کێشه‌ی پارتی کرێکاران له‌ناوببات، جا به‌ هه‌ر رێگه‌یه‌ک و شێوازێک بێت به‌ لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە