کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست پەردە لەسەر پیلانێکی مەترسیداری پارتی و تورکیا دژ بە رۆژئاوای کوردستان هەلدەداتەوە

Saturday, 10/08/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/هەولێر
بنەمالەی بارزانی ئەمرۆ بوونەتە شێرپەنجەی نێو لەشی کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا رۆڵی جاش و هاریکاریکردنی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دەبینن ، وەک ئەوەی لە باکور و رۆژئاوا کردیان. مەلامستەفای بارزانی یەکەم سەرکردەی کورد بوو ، کە کوردەکانی تری کوردستانی بە دیلی تەسلیم بەداگیرکەرانی کوردستان کرد ، کاتێک دوای ئاشبەتاڵ لە باشور شۆرش دەستی پێکردەوە، ئەوان بەپالپشتی تورکیا کارەساتی هەکاریان ئەنجامدا، کاتێک لە رۆژهەلاتی کوردستان، رژێمی شاهەنشایی روخا بەپاساو وتۆمەتی ئەوەی کە گۆری مەلا مستەفا هەلدراوەتەوە ، ئەوان بەپەلە کەوتنە پێش سوپای داگیرکەری ئیران و کوشتاری بە کۆمەلی رۆژهەلاتیان لەگەل پاسداران جێبەجێ کرد.
ئەمرۆش لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی خەریکی پیلانی مەترسیدارن دژ بەو دەستکەوتەی رۆژاوا، کە سەرەتا زۆر هەولیان دا چەند کەسایەتییەکی سەربەدەزگای پاراستن و میت لە رۆژئاوا جەماوەریان بۆ پەیدا بکەن، بەلام بەهۆی ئەوەی پکک بواری پێ نەدان، بۆیە کەوتنە پیلانێکی مەترسیداتر ئەویش دانانی ئابلۆقەی ئابورییە تا خەڵکەکەی برسی بکەن و تەسلیم بە ئیرادەیان ببێت.
لەتەک ئەو رەفتارە نامرۆیی و ناپاکیە نەتەوەییە، پیلانێکی تریان لەگەل دەولەتی داگیرکەریی تورکیا و هێزە تیرۆریست و عەرەبە شۆڤینیەکان لەژیر دەستە کە هەول بدەن نمونەی ئەزمونی باشور پیادە بکەن بەوەی چەند ناوچەیەکی کوردستانی رۆژاوا بدەنە چەند پارتیکی کارتۆنی پارتی لەنمونەی سلاح بەدرەدین و مستەفا جومعە تا نزیک عامودە و لەم لای تریشەوە وەک شارەکانی عفرین و کۆبانی و ناوچە کوردییەکانی حەلەب .... بدرێتە سوپای ئازادی سوریا و وەک ناوچە وازلێهێنراوەکانی کوردستانی باشوری لێ بکەن.
ئامانجی پارتی و تورکیا و ولاتانی وەک قەتەر و سعودیە و هێزە شۆڤینیە عەرەبەکان لەوەدایە ، کە ئەزمونی باشور پیادەبکەن هێزێکی ناپاکی وەک پارتی لەو بەشەدا بسپەینن و ناوچەکانی کوردستان بکەنە دوو بەش، بەشیکیان لەژیر دەسەلاتی سوپای تیرۆریست و شۆڤینیەکان بێت ، ئەم هیرشەی بەم دوایەیان بەو ئامانجەیە
ئامانجی بنەماڵەی بارزانی، لەم مەسەلەیە جگە لەوەی کە هەوڵ دەدات لەناوچەیەکی نزیک بەخۆی لەژێر دەسەلاتی بێ لەڕیگای چەند پارتێکی کۆپیکراوی خۆی ، هاوکات دەست بەسەراگرتنی نەوتی رۆژاوای کوردستان و پرۆژە ئابوری و ئاوەدانییەکانی کوردستانی رۆژاوا پشکی هەبێت لەدوای جەنگ ، کوردستان پۆست ئەوەشی زانیوە ، ئەو ئابلۆقەیەی ئابوری بەشیکی بۆ فشاریتی تا یەپەگە بواری بدات بەنمونە کۆرەک تلیکۆم لەرۆژاوای کوردستان دابن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە