کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵات لە ناو یەکێتییدا بە پێڵاو دەپارێزن

Monday, 03/02/2014, 12:00


رەنگە لاى زۆر كەس شتێكى شاراوە ونەزانراوبێت،كە كێشەى بەرهەم وهێرو لەسەر چىیە؟ رەگ و ریشەكەى بۆچى ئەگەڕێتەوە؟ ئەو ململانێ و رق و بوغزە، نەسیاسیە و نەئایدۆلۆژیا و نەخەمێکی گەورەی لەپشتە، نە بۆ باشتركردنى ریزەكانى یەكێتى و هەڵسانەوەیەتى. ئەوەى كە ئەگوزەرێت، شەرێكى بنەماڵەییە، هۆیەكەشى كورت و كرمانجى ئەوەیە كاتى خۆى خوشكێكى هێرۆ شوویكرد بە برایەكى بەرهەم، سەر ئەنجام بەیەكەوە نەگونجان جیا بوونەوە. ئەمە ئەسڵ و كڕۆكى ئەو ركابەرە ناشەریفانەیەیە كە چەندین ساڵە بۆتە مۆرانە بۆناو گیانى یەكێتى و بەڵا دەردیش بۆ میللەت.
دكتۆر بەرهەم خۆش بەخت بوو كە بە تاكەپێلاِوێك وكۆمەڵیك قسەى سوك و شكێنەر رزگارى بوو، ئەگەر نا ئەویش دەچوە ریزى تیاچوەكانى دەستى هێرۆ و دەزگا سەركوتكەرەكەیەوە. لەبەر ئەوەى بەرهەم جگە لەوەى تاسەرئێسقان لەگەڵ هێرودا ناكۆكە ،كەچى بەنیازە دەست بەرێت بۆ ئەوسێوە حەرام و یاساغەى كە ساڵانێكە هێرۆ رەنج و هەوڵ و كۆشیشى بۆئەدات قژى لەپێناویا سپى كردوە.
وەك سیاسەت بەرهەم پیاوێكى تەكنۆكرات و رۆشنبیر و خاوەن كۆمەڵێك سیفات و خەسڵەتە كەلەناو هیچ كام لەسیاسەكانى یەكێتى دا بوونى نیە، بەمەش لەلایەك لاى كۆمەڵێك خۆشەویستى و متمانەى بەدەست هێناوە، لەلایەكى تریش بۆتە جێگەى نیگەرانى بۆ زۆرێك لە سەرانى یەكێتى كە هەمیشە بەچاوى ترس و گومانەوە لیێ بڕوانن وا هەست بكەن كە كورسى یەكەى تاڵەبانى پاشەڕۆژ بۆ بەرهەم دەبێت.
ئەگەرسەرنج بدەین و گوزەرێك بەناو مێژوى سیاسى بەرهەم و، كار و خەبات و دەستكەوتەكانى بكەین، هیچ شتێكى وەها نابینیەوە كەشیاوى ئەوەبێت ،خەڵك دڵى پێى خۆش بێت و، بگاتە ئەو باوەڕەى كە بەرهەم ئەبێتە فریاد رەس و بەهاناوە چوى یەكێتى و، لە زەلكاو نغرۆ بوونە قوتارى ئەكات. ئەوە ماوەیەى كە سەرۆكى حكومەت بوو، ئەو دەمەى جێگرى سكرتێرى گشتى بوو،ئەوە دەمەى كەجێگرى سەرۆك وەزیرانى بەغا بوو، چى كردو چى چنیەوە (كردار شەرتە)كەى بەچى گەیشت؟ بێگومان هیچ؟ جگەلە بازرگانى و پەل هاویشتن بۆ زۆرترین داهات و دەستكەوت، بەچەشنى زەویەكانى بازیان و مێرگە پان چەندین گرێبەستى ژێر بەژێر و بازرگانى قەبەو گران،توانى چى بكات؟ بێگومان هیچ. ئەمەش بووە خاڵێكى لاواز بۆ بەرهەم كە نەیتوانى بچوكترین گۆڕانكارى تەنانەت لە كەرت وكۆمیتەیەكیشا بكات،چ جاى مەكتەب سیاسى وسەركردایەتى. خاڵێكى دیكە كە زیاتر ئومێدى بەرهەمى لاواز كرد ئەو خەونەى مایە پووچ كرد، بەرهەم نەیتوانى وەك سەرانى دیكەى یەكێتى پێگەى خۆى بەهێز بكات و ببێتە خاوەن كوتلەیەكى تۆكمە و بڕیاردەر. كە بۆ ئەمڕۆى یەكێتى ئەوە خاڵى بنەڕەتى یە لەپاش پارەو سامان. بمانەوێت یان نا ئێستا یەكێتى بەدوو شت دەڕوات بەڕێوە یەك پارە و داهات ، دوو كوتلە و پاڵپشت.
لەپاش ئەو سوكایەتى یەى بەبەرهەم كرا هیچ ئومێدێك بۆنوێبوونەوە، خۆدەربازكردنى یەكێتى لەو قەیرانەدا نەماوە، ئەوكوێخایەتى یەو باڵادەستەیەى كە هێرۆ شین واوەیلاى بۆدەكات، سنورى دیكتاتۆریەت و پاوانخوازى بەزاند، ئەوە دەدات بەگوێى ماستاو چى و بێ فەرەكانى مەكتەب سیاسیدا ،كە كۆنگرە و پەیڕەوى ناوخۆ و ئایدولۆژیا و مەبدەئو ئەنجومەنى ناوەند و سەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتى، قیمەتى تاكە پێڵاوێكى هێرۆیان نییە، هێرۆلەپیناو عەرشى دەسەڵات وكورسیەكەى تاڵەبانى هەموو شتێك دەكات.. من چاوەڕوانم دەكرد لەسەر ئەو هەڵوێست و كارە بەد و ریسوایەى خانمى یەكەمى عێراق،سەرانى مەكتەب سیاسى بێنە دەنگ وبەكۆمەڵ ئیستقالە بكەن و،لەهەمبەر ئەو بێ رێزیەى بە هاوڕێكەیان كرا داواى گەورەترین سزایان بۆهێرۆ بكردایە، چونكە شتێكى بەڵگە نەویستە ئەو كردار و كارە جوانە چاوەڕێى هەریەكێك لەوانە دەكات كەباسى جێگرەوى تاڵەبانى و كۆنگرە و بەخۆدا چوونەوە بكات. ، بەمە ئەگەینە ئەو قەناعەتەى كە حالیەن یەكێتى پیاوى تیا نەماوە ،بەدەست پیرێژنێكەوە بوە بە مەخسەرە.ئەگەر پیرێژنەكەش درەقەت نەهات ئەوا بەدورى مەزانن ئەمجارە داواى هاوكارى لە عەمید شانازی خوشكى بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە