کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود له‌ گه‌وره‌ترین ته‌زویرچی بۆ گه‌وره‌ترین درۆزانی..

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


له‌ ناوه‌راستی ساڵی 1994 بوو ، شه‌ری ناوخۆ تازه‌ ده‌ستی پێکردبوو ، تا ده‌هات دوژمنانی کوردستان گه‌مه‌یان به‌ ئه‌قڵی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌کرد و ئاگری شه‌ڕیان خۆش ده‌کرد.
کۆسره‌ت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ که‌ ئه‌وێ رۆژێ سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو به‌ دره‌نگانێکی شه‌و چووه‌ لای مه‌سعود له‌ مه‌سیف ، پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر و به‌ڵێنێکی زۆری مه‌سعود کۆتایی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ هات و گه‌وره‌ترین به‌ڵێن که‌ مه‌سعود له‌و شه‌وه‌دا دایبێتن به‌ کۆسره‌ت دیاره‌ سه‌لامه‌تی کۆمیته‌که‌ی یه‌کێتی بوو له‌ مه‌سیف ته‌نانه‌ت مه‌سعود ووتبووی: ئه‌و کۆمیته‌ میوانی منن ،ساخی و سه‌لامه‌تی یه‌که‌یه‌که‌یان له‌ ئه‌ستۆی مندایه‌..ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی دانه‌چوو مه‌سعود بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی کرده‌ی تیربارانکردنی به‌شێکی زۆری ئه‌و کۆمیته‌یدا که‌ دیاره‌ چه‌ندانێکیان له‌و شه‌هیدانه‌ برا و خزمی نزیکی حاجی مه‌سیفی بوون.
جا ئه‌گه‌ر مه‌سعود پاش تێپه‌ڕبوونی 16 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و به‌دبه‌لێنییه‌یدا تێپه‌ڕبووبێت ، ئیمڕۆ له‌ دانیشتنێکی هه‌ر چوار لایه‌نی براو‌ه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3دا به‌ڵێنی به‌ گۆڕان دا بێت که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نانبڕاوه‌کان و نه‌هێشتنی سزایی سیاسی له‌ ئه‌ستۆی ئه‌ودایه‌ ، له‌ ئه‌ستۆبوونه‌که‌ی 1994مان وه‌بیر ده‌هێنیته‌وه‌ ،بۆ ئه‌و ئاساییه‌ و شه‌رمناکات ، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ باوه‌ڕی به‌و به‌ڵێنه‌ ده‌هێنن بریتی ده‌بێت له‌ خۆشباوه‌ریی و ساویلکه‌یی‌ و هیچ له‌سیاسه‌ت نه‌زانی، ئه‌گینا کێ هه‌یه‌ به‌ درۆکانی مه‌سعود باوه‌ر بکات.. ده‌یانجار له‌ دانیشتنه‌ ره‌سمیی و ناره‌سمییه‌کان ، ده‌یووت: ئه‌و ده‌سته‌ ده‌بڕم ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه‌ بیخه‌مه‌ ناو ده‌ستی جه‌لال ، که‌چی نه‌ک هه‌رده‌ستی به‌ڵکو چاره‌نووسیشی تێکه‌ڵ به‌ چاره‌نووسی ره‌شی جه‌لال کرد.
پێش چه‌ند ساڵێک له‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵێ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کۆیله‌کاندا‌ ، مه‌سعود له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا ووتی: من نازانم کۆڕه‌ک و ئاسیا سێڵ چییه‌؟ ئێوه‌ باسی چی ده‌که‌ن؟!. ئه‌وه‌ له‌ کاتیکدا خۆی خاوه‌نی کۆڕه‌که‌.. 
مه‌سعود بۆ گه‌یشتن و پاراستنی ده‌سه‌لاتی مافیای بنه‌ماڵه‌یی، هه‌موو ئامرازیکی ناشه‌رعی به‌کارده‌بات و خاوه‌نی که‌رامه‌ت و مۆڕاڵی سیاسی نییه‌.
گۆڕان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌و به‌ڵێنه‌ی مه‌سعود بکات ، خۆی بکات به‌ پاشکۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ، خه‌لکی کوردستان ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر ده‌نگ به‌ گۆڕان نادات به‌ڵکو تا هه‌تایه‌ پشتی تێده‌کات..
ئامۆژگاری نوخبه‌ و سیاسه‌توانانی پاڵپشت به‌ گۆڕان ،ئه‌وه‌یه‌ و ده‌ڵێین: تکایه‌ گه‌وره‌بوونتان له"‌ نا" دایه‌ و بچووکبوونه‌وه‌شتان له‌ "ئا"دایه‌. سه‌یری مێژووی یه‌کگرتووی ئیسلامی بکه‌ن ، تا له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتدابوو هه‌میشه‌ ریسوابوو و هه‌ڵوێستی لاواز بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌لی هه‌ڵبژارد بوو به‌ هێزێک که‌ دۆست و دوژمنانی حسابی زۆری بۆ ده‌که‌ن.. کلک گرێدان له‌ گه‌ڵ شه‌یتان ، کۆتایی به‌ ژیانی نێو خه‌ڵکیتان  ده‌هێنێ ، نه‌فره‌تکردنیشتان له‌ باوه‌شی خه‌ڵکیدا ده‌تانهێڵێته‌وه‌. ئیوه‌ ئازادن له‌ هه‌لبژاردنتان بۆ هه‌ر یه‌كێکیان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە