كۆنسولگه‌ریی كۆماری ئیسلامی له كوردستان هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی خۆی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
به پێی زانیارییه‌كانی "مێدیا نیوز" به‌رپرسانی كۆنسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی ده‌ستوپه‌یوه‌ندییكانیانه‌وه ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌یان كردۆته نێو ئه‌و خوێندكاره ئێرانییانه‌ی كه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.
كۆنسولخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ر دوو شاری هه‌وڵیر و سلێمانی گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی نیششته‌جێی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "اخبار روز"، چه‌ندین كه‌س له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كه به هۆی بیروڕایان له ئێران ئاواره و نیشته‌جێی كوردستانی عێراق بوون له لایه‌ن كۆنسولگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر و سلێمانی گوشاریان خراوه‌ته سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراون كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ئێران.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كارمه‌ندانی كۆنسولگه‌ری راسته‌خۆ ئه‌و ئه‌ركه تیرۆریستییه‌یان وه‌ستۆ گرتووه.
كارمه‌ندانی كۆنسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر بێتوو به گوێیان نه‌كرێ و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناوخۆی ئێران، ئه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ونه به‌ر گوشار.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه به پێی زانیارییه‌كانی "مێدیا نیوز" به‌رپرسانی كۆنسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی ده‌ستوپه‌یوه‌ندییكانیانه‌وه ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌یان كردۆته نێو ئه‌و خوێندكاره ئێرانییانه‌ی كه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=1839&Lang=Ku
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست