پارتی نیازی خنكاندنی ئازادییە
Friday, 18/05/2012, 12:00
هەمو رژیمێكی دواكەوتوو لە دنیا دژی پێشكەوتن وئازادییە. هەمو دكتاتۆرەكانیش دژی هەمو جۆرە ئازادییەكن. پارتیش وەكو دەسەڵاتێكی گەندەڵی عەشایری كۆنەپەرست ودوا كەوتو, هەروها سەرۆكی پارتی وەكو سەرۆك عەشیرەت, وەكو ئاغایەك وەكو دكتاتۆر رەفتاردەكات و رۆژبەرّۆژ زیاتر هەوڵی كۆت وزنجیركردنی ئازادیەكانە وتەسككردن وكەمكردنیەتی.
ئازادی هەرَەشەیە لە كورسی دكتاتۆر وترسێنەرە بۆ بیری كۆن وتاریك. ئازادی رَووناكییە عەیبی گەندەڵكاران ودزی كەلەتاریكیدا رَوودەدات ئاشكرادەكات, بۆیە هەوڵی خامۆشكردنی دەدەن. بۆیە دژی مۆمن ودوژمنایەتیدەكەن. سەرۆكی كابینەی حەوتەم لە كاتی ئاژاوەكەی هەولێر كە پیلانێكی پیس وقێزەونی دەسەڵات خۆیەتی بە ئاشكرا دەڵێت دەبێت سنوور بۆ ئازادی دابنرێت.
ئەم دەسەڵاتە خواحەقە ئەوەی هەقە دەبێ بوترێت هەمو ئازادیەكانی قەغەنەكردووە.هەمو كەسێ چەند چەپڵە بۆ دەسەڵات لێبدات ئازادە, ماستاوچێتی وشانتەكاندن ئازادە, هەر وەها پیاهەڵدان بەبەژن وباڵا وخاڵی گۆنا. بەڵام نابێت كەس باسی واردی نەوت وگومرك وبووجە بكات. باسی قوماركردنی كورَەكانی مەسعود بەرزانی ودۆرَاندنیان خەتی سوورە, كەس باسی قوماركردنی مەسعودبەرزانی بەكورد وكوردستان ودۆرانەكانی نەكات. كەس باسی خانوكرَین بە چەندەها ملیۆن لەئەمریكا وئەوروپا نەكات. ئەگەر كوردێك قسەبكات یان خاین وخۆفرۆشە یان دەستێكی لەپشتە یان دەیرَفێنن ودەیكوژن. ئەگەر بیگانەیەك باسی بكات ئەوە دژایەتی كورد وشۆفینی وحەسوودی وفەشەلە. دەسەڵاتی كوردی بۆ شاردنەوەی دۆرَان وفەشەلەكانی بە هەمو دەنگێكی نارَازی دەڵێت فاشل ودەیان بوختان ودرۆی پێوە هەڵئەواسن وئەگەر بۆیان لوا هەڵیئەواسن.
بۆ رَێگرتن لەپەرەسەندن وگەورەبوونی نارَەزایی وزۆر بوونی دەنگە دڵسۆز وئازادەكان كە دەسەڵاتی شلًەژاندووە وترسی رَاپەرَین وسەرهەڵدانێكی گەورەی لێنشتووە, پارتی دەستیكردووە فێسبوك لە ئەندامەكانی قەدەغەدەكات, بۆ ئەوەی لایەنگرانی هەر بەنەزانی بمێننەوە وئاگایان لە رَووداوەكان ورَەخنەی خەڵك نەبێت. هەروەها لەوانەیە هەوڵبدات بۆ رَیگرتن لە رَاپەرَین ودەمگرتنی خەڵك كە رَۆژانە گەندەڵ وگەندەنڵیەكان رسوا وشەرمەزار وئاشكرادەكەن فێسبوك لە وانەیە ئینتەرنێتیش بەبیانووی تێكچوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا, لەكوردستان قەدەغە بكات. رَاونان وگرتنی دەیان لاو وگەنجی شاری قەڵا ومنارە لەم رَۆژانە وئازاردان وهەرَەشەكردنیان,هەرَەشەیە وهێرَشكردنە سەر ئازادی وئازادیخوازان.
پارتی دەیەوێت بەبێژنگ رَێ لە هەتاو ورَووناكی بكرێت. خەیاڵی خاوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست