بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


پرۆسەی هەڵبژاردن و،پێناسەی دەنگدە رو دە نگ پێ دراو؟!

Monday, 02/09/2013, 12:00




پرۆسەی دەنگدان ئەو پرۆسە هەرە گرنگەیە کە بە هۆیەوە کۆمەڵگەو تاکەکانی کۆمەڵگە بە ئاراستەی ئەرێنیوهیوایەکی گەش دەبات ئەگەربێتو پرۆسەکە بە شیوازی سەردەمیانەو دیمۆکراسیانە بەڕیوەببرێت،پێچەوانەکەشی کاولکاریوهەژاریو ژێرپێخستنی داخوازییەکانی تاکوکۆمەڵگەی بەدواووە دێت......!!!
بە پێی یاسا نێو دەوڵەتییەکان وا ڕێکخراوە هەرتاکێک مافی ئەوەی هەیە لە ڕێگەی دەنگ دانەوە دەنگی خۆی بخاتە نێو جێگایەکی پارێزراو دوور لە دەستی ناپاکو،تۆکمە لە بەرابەر ڕووبەڕووبوونەوەی دەستە ناپاکو دوورلە ئاکارە مرۆییەکان،بەو مەرجەی تاکی دە نگ دەرتەمەنی خوارهەژدە ساڵ نەبێتو تەمەنی ڕێگەپێدراوی دەنگ دانی هەبێت.

دەنگ دەرکێ یە؟!
سەرەتا ووتمان هەرتاکێک بواری پێ درابێ دەنگی خۆبخاتە نێوهەگبەیەکی تایبەت بە دەنگ دان ئەوە پێی دەوترێت دەنگ دەرتەنانەت ئەوانەش کە بە هۆی کاری ناشایستەو سەرپێچی کردنی جۆرێک لە جۆرەکانی یاسا لە گونجی بەندیخانەکان ئاخنراون، بەڵام تەنها لەوەدا خۆی نابینێتەوە کە دەنگدە رمافی دەنگ دانی هەیەو بەس! تاکی دەنگدەر دەبێت چەند خاڵو مەرجێک هەیە سەرەتا لە خودی خۆی دا ئەزموونیان بکات پاشان بە خۆیو پێناسێکی یاسایی کە یاسای دەنگ دان ڕێگەی پێ داوە بەرە و بنکەکانی دەنگ دان بڕوات.

دە نگ پێدراوکێ یە(کاندید)؟!
ئەو کەسەیە کە بەڕاستو دروستی داخوازی دەنگی دەنگدەرە تا بە پرۆژەی گرنگو چا رە نووس سا زلە پێناوی بەرژە وە ندی یە نەتەوەییو،فەراهەمکردنی باری خۆش گوزەرا نی بۆها و ووڵاتیانی نیشتیمانەکەی لە پێش بەرژە وەندییە تایبەتییەکانی خۆیەوە پلانی تۆکمەی وەک گرنگترین بەرنامە بۆدوای سەرکەوتن لە کارنامەی کارەکانیدا ئامادەکردبێت،کاندید دەبێت بڕوای تەواوی بە خۆی هەبێتو ئاستی جەماوەری بەرزو باری ڕۆشنبیری لە بار بێت،نابێت بە بیری کۆنی دەسڵات بەدەستەوە گرتنو درێژەپێدەری ڕێگای پارتایەتی یەوە خەون بە دستهێنانی دەسڵاتەوە ببینێت،واتە دەبێت تاکی پاکی نیشتیمانی بێتو لە پێناوی تەواوی هاونیشتیمانییەکانی خۆی، خۆی ماندوبکاتو دەست پاکو،جاشو خۆفرۆشو پیاوی مادەوسەرنەوی کەری بەردە م سەرۆکو تەلارو باڵەخانەو ناوو ناوبانگی نەبێت!!

لە بەرچاوگرتنی دوو خاڵ ل کاتی چوون بۆناوەندەکانی دەنگ دان!
یەکەم/ بە کێولە پێناوی چی ئامانجێک دا دەنگی خۆی دەبەخشێت نەک هەروا بە ساناییو بە فیڕۆدانی دەنگەکەی ئەگەری ئەوەی هەیە بە هۆی دەنگی تاکە کەسێکەوە دووکا رە کتەری بواری فەرمانڕەوایی درووست بکات یەکێکیان وە ک چاوچیسکۆو بەشارئەسەدوقەزافیو سەداموهیتلەر!ئەوەیتریان کە مێژوو بۆهەتایی گەواهی باشیو مرۆڤ دۆستیان بۆدەداتو بوونەتە نموونەی فەرمانڕەواو سەرکردەی بە ئەمەکو خۆشەویستی گەلو نەتەوەکانیان وەک گاندیو ماندێلا.
دووهەم/ ئەگەر زانرا کەشو هەوای دەنگ دان لە لایەن دەسڵاتی فەرمانڕەواوە بەتەواوی میلیتاریزەو دەستی بەسەردا گیراوە گوما نی دەنگدانێکی زۆر دەکرێت لە ساختەکاریوهەوڵدان بۆبەدەستەوەگرتنی سەرۆکی تاکڕەوو هەمان فەرمانڕەوای بێسودو بێ کردە وە باشتروایە تاکی دەنگدەرپسولەی دەنگ دانەکەی بخاتە نێوهەگبەی دەنگدانەوە بە سپێتی، تا ئەگەری بەکارهێنانی بۆ سودی دەسڵاتی تاکڕەو هەڵوەشێنێتەوە یان هەرهیچ نەبێت نەبێتە ئاسانکاری بۆکردەی ساختەکاریو بەخشینی هۆکارێک بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسڵات بە ساختەکاری.

ئەوکاندیدانەی شایستەی دەنگپێدانن.
دەنگ دەبێت بەو مرۆڤە بە ئەزموونو نیشتیمانیانە بدرێت کە جگەلەبەرژەوەندی نەتەوەییوخەونبینین بەداهاتوویەکی گەش بۆتاک بەتاکی تاکەکانی نیشتیمان،هیچ خەونێکی تری نەبێت بەوەی تەنها بۆ کۆکردنەوەی سامانو دەسڵات بەبەڵێنە بێکردەوەکانی تا دواڕۆژی پڕوپاکەندەی دەنگدان دەستەوئەژنۆلە ئاست دەنگدەرێکدا بووەستێتو،دواییش بۆ جێ بەجێ کردنی داخوازییەکی تاکی دەنگدەر ڕەوتەکە پێچەوانەبیتو خەون بە لەسەرئەژنۆ وەستانی تاکی دەنگدەرەوە ببینێت لە کاتی بوون بە کارەکتەری دەسڵاتوقەڵەم ڕە و.

کۆتایی و بە کورتی!
دەبێت پەیوەندی هەردوو لایەنی دەگدەرو دەنگ پێدراو لەوئاستەدا بێت نموونەیەکی جوانی دیمۆکراسی بەرهەم بهێنن، تا بتوانرێت لە سێبەری دیمۆکراسی ڕاستەقینەدا مرۆڤە بەقاروونبووەکانی نیشتیمانو،منداڵەبێ دەرەتانەکانو،پەک کەوتەکانی سەرشەقامو،ژنانی بە قوربانبووی یاسای خێڵو ستەمی پیاوسالاریو،سەرکردەو دەسڵاتدارن بە بێ جیاوازی کۆبکاتەوە لە بری هەڵوەشا ندنو لێکترازانی چینو توێژەکانی کۆمەڵگە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە