نامه‌یه‌کی کراوه بۆ هاورێیان و خوێنه‌ره‌کانم له هه‌ر چێگایه‌ک بن......
Friday, 11/03/2011, 12:00
دوای سڵاو... ئێستاش هه‌ر ئه‌و رۆژگاره یه که (نالی)شاعیری تیا ئاواره ئه‌کرێ و هه‌مان ئه‌و رۆژه‌یه که مه‌ولانه خالیدی نه‌قشبه‌ندی دوای 21 ساڵ له ئاواره‌یی له هند و له ئێران له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی زانست‌دا کاتێک به چرای مه عریفه‌ته‌وه دێته‌وه کوردستان دوای ماوه‌یه‌کی که‌م دوباره ئاواره وده‌ربه‌ده‌ری شاران ده‌کرێته‌وه هه‌مان ئه‌و رۆژه‌یه که مه‌حوی شاعیری پایه به‌رز له ترسی ناحه‌زان له خانه‌قاکه‌ی خۆی نه‌ی ئه‌وێرا بێته ده‌ره‌وه وه‌هه‌ر له خانه‌قاکه‌ی خۆ‌یا به خاک سپێردرا ، هه‌مان ئه‌و رۆژه‌یه که مامه یاره‌ی قاره‌مان وتبوی دوای مردنم له شوینێکی جیاواز بم نێژن له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یوان پڕه له قه‌بری خۆفرۆش ونیشتیمان فرۆش بۆیه ئێستاش ئه‌و گرده ی ته‌رمی ئه‌وی گرتۆته خۆی واته گرده‌که‌ی یاره پیرۆزی خۆی پاراستوه .
له‌زۆر که‌س شاراوه نیه که‌سانێک ئه‌نووسن بۆ ئه‌وه‌ی بژین ، تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی خۆم40 ساڵ زیاتره ئه‌ژیم بۆ ئه‌وه‌ی بنوسم شاعیری کورسی و بۆینباخ و پشت مێز نه‌بوم و نابم. خوێنه‌وارانم ئاگادارن ئه‌گه‌ر بڕوام به کورسی وپاره هه‌بوایه که بروام پێی نیه وه بێته سه‌رپاکی وخۆشه‌ویستیم بۆ خه‌ڵکه‌کانم هه‌ر به ووته‌ی مامۆستا رێبوار سیوه‌یلی که نوسیبوی ئه‌گه‌ر محمد عومه‌ر عوسمان لیستێک دروست بکات به‌ناوی لیستی له (غوربه‌تا) وه بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆ کایه‌تی له هه‌موو ده‌سه‌ڵات دارانی حزبه‌کان ده‌نگ زیاتر به ده‌ست دێنێ و که‌سانی خۆی هه‌ن. نه‌ک خۆم خوێنه‌ره‌کانیشم قبوڵی ناکه‌ن که که‌سانێک خۆیان هه‌ردو ته‌ره‌ف و هه‌زار ته‌ره‌فن بێن ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆیان به‌سه‌ر منا بسون ، بایی ئه‌وه‌نده ش ئاگایان هه‌یه که ده‌زانن کێ له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌کات .
ئا لێره‌وه هاورێیانه به د. سه‌رۆکی ئێستای نوسه‌رانی کورد له سلێمانی ده‌ڵێم تۆیه‌ک که له به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌و که‌له فه‌نته‌ڵۆس ی سه‌رو خواروو وه هه‌روه‌ها له وه‌رگێرانی (کأسک یا وگنی) محمد ماغوگ دا ره‌خنه‌ت ئاراسته‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کان ده‌کرد، له‌کاتیکدا له هه‌موو دنیادا نووسه‌ران پێشره‌ون وه له جیاتی ئه‌وه‌ی دازگاکه‌تان وه‌ڵامێکی ناحه‌زانه‌ی من باته‌وه.. ده‌پرسم هاوار هاواری شه‌هید سورکێو‌و خوێنی رژاوی شه هید ریژوان گوله باران کردنی زمناکۆ و هه‌مو برینداره‌کانی تری 17 شوباگی خوێناوی بایی ئه‌وه نه‌بوو به‌ر له هاموو که‌س بێنه ده‌نگ و ناره‌زاییه‌ک بنوێنن ؟
من هه‌رگیز چاوه‌رێی پاره وپولی ئێوه نه‌بووم له کاتێکدا که ئێوه سه‌ندیکا بن واجبی سه‌ر شانتانه هاوکاری هه‌ر نووسه‌رێ بکه‌ن چ ئه‌ندام بێ لاتان یان له ده‌ره‌وه‌ی ئێوه بێت. ئیستا که من له سویدم به پاره‌ی ئێوه سه‌فه‌رم نه‌کردوه‌و نه‌هاتوم به‌ڵکو به هاوکاری خۆشه‌ویسته‌کانم له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بن، راستیه‌ک هه‌یه زۆر باش حه‌ز ئه‌که م که د.شێرکۆ بزانێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ورین که تیایاندا هه‌یه به هه‌موو ته‌مه‌نی هۆنراوه‌یاکی نیه به‌سه‌ر زاری خه‌ڵکیه‌وه بێت وه تا ئێستا رسته‌یه‌کی به‌سودی نیه ، له دامه‌زراندنی ئه‌م لقه‌ی په‌نجا به په‌نجایه‌ی ئێوه‌دا که‌سانێکیان ده‌یان ووت بۆیه د. شێکۆمان کردوه به سه‌رۆک چونکه ئه‌و له سه‌رۆکایه‌تیه‌وه نزیکه‌و پاره وه‌ر ده‌گرێ ئه‌گینا وانه‌بێت کار ناروا به‌رێوه،
وه‌ک چۆن له هه‌ولێر ئه‌بێ سه‌رۆک پارتی بێ و جێگره‌که‌ی یه‌کێتی بێت.
به هه‌رحاڵ پیم باشه له کاتێکدا سه‌لام مێگفى ی هاوکارتان له (به‌رێوبه‌رایه‌تی مووچه‌ی رێز لێنان) وتبووی پاره‌مان نه‌داوه‌تێ بۆیه به‌یان نامه‌ی له سه‌ر ده‌رکردوین، منیش لێره‌وه به سه‌لام مێگفى ئه‌ڵێم که هاتووم بۆ سوید تاقه‌تم نه‌بوو که بچم مووچه‌ی مانگی پێشووش وه‌ربگرم ، بۆیه بریارم داوه ئه‌و بچێته رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) یا (انساگی مرکزی) یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وێ بچیته لای (کارزانی برام) ،(کارزان عومه‌ر عوسمان) که 10 ساڵ زیاتره له‌وێ رۆژنامه نووسه تا به‌ناوه ی منه‌وه کارزانی برام بچێت وه‌کاله‌تێک بۆ سه‌لام مێگفى بکاته‌وه تا هه‌موو مانگێ له جیاتی من ئه‌و موچه‌ی رێز لێنانه وه‌ر بگرێ .
من تا سه‌ر ئێسقان وتا دوا دڵۆپی خوێنم به‌ره‌نگاری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که ماڵیان نه‌ک له شوشه له ته‌نه‌که‌ش نیه ، که به‌رده فرکێ ده‌که‌ن و خه‌ریکی موزایه‌ده ن.
نوسه‌ران له به‌یان نامه‌کایاندا باس له چالاکی ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی .. فتووحاتێکی گه‌وره‌یان کردبێت وه‌ک یادی (مامۆستا کامه‌ران) یان (شه‌وی یه‌ڵدا) که بیرۆکه‌ی هونه‌رمه‌ند وشانۆ کار (رزگار ئه‌مین) بوو، له‌سه‌ر زاری خه‌لکی ببوو به نوکته وده‌یاگووت له به‌رامبه‌ر دومه‌نجه‌ڵ گه‌منه کوتاوو هه‌ڵپه‌رکێیه‌کی کوردی‌دا ، له لایه‌ن لیستی خه‌رجیاتی نووسه‌راندا پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی خوراوه. به هه‌ر حاڵ من که‌س تاوانبار ناکه‌م .وه موزایه‌ده‌ش قبوڵ ناکه‌م.
لێره‌وه ده‌ڵێم هه‌رکه‌سه با قه‌واره‌ی خۆی بزانێ و رێز بۆ خۆی دابنێ وه‌به‌شی سڵاوێکی تیا بهێڵێته‌وه ،ده‌نا له لایه‌ن خه‌لکیه‌وه ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه‌تان له‌سه‌ره گه‌ر بێتوو بنووسرێته‌وه کتێبێکی 1000 لاپه‌ڕه‌یی تیدا ده‌بێ.
هیوادارم قه‌نه‌فه‌و کورسی و مێزه‌کانی نوسه‌ران بۆ خه‌بات و داهێنان بێت و ده‌نگی خه‌لڵکی بێ نه ک دیوه خانی ناحه‌زی و قسه‌ی نابه جێ بێت .. چاوی مێژوو زۆر تیژه وبه‌زه‌یی به که‌سدا نایه‌ته‌وه .
ژه‌نه‌ڕاڵی پایز
محمد عومه‌ر عوسمان
2011/03/10 سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست