خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان تکایه ئه‌مه‌ش بخوێنه‌ره‌وه!
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
1722 بینراوە
كچەكانى كۆسرەت وعیمادو نەرمین عوسمان چۆن پارەى میللەت سەرف دەكەنلهسهفهری زانستی کۆلێژی ده‌رمانسازی زانکۆی سلێمانی که رێکخراوه به‌ره‌و شاری دهۆک ، که هه‌مو خوێندکاره‌کانی ئه‌و کۆلێژه به‌شدار بون ، له ناویاندا هه‌ردوو کچی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و عیماد ئه‌حمه‌د ی تێدا بووه به ناوه‌کانی رێناس کۆسره‌ت ولانه عیماد ئه‌حمه‌د . له‌م چه‌ند رۆژه‌ی سهفرهکهیاندا که تاکو ئێواره‌ی ئه‌مرۆش 20/5/2009 له‌شاری دهۆکن ، خوێندکاره‌کان به‌رده‌وام پاره‌یان پێئه‌درێت له لایه‌ن هه‌ردوو کچه‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و عیماد ئه‌حمه‌د سه‌یفور به بیانوی جیا جیاوه ، له نانخواردنێکدا کچی کۆسره‌ت هه‌ستاوه و وتویه‌تی من پاره‌ی ئه‌م نانخواردنه ئه‌ده‌م ئێوه ده‌عوه‌تن له‌سه‌ر شه‌ره‌فی کۆسره ت ، هه‌ردو کچی ناوبراو چه‌ند جارێک 100 دۆلاریان به‌خشیوه‌ته‌وه به‌سه‌ر خوێندکاره‌کاندا ، سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت به ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندین که تاکو ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌کی چه‌ند سه‌د دۆلارێکیان به‌رکه‌وتووه .
قوربه‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مانه مناڵی لێپرسراوهکانن به پاره‌ی میلله‌ت چی ئه‌که‌ن ، مناڵی خه‌ڵکیش پاره‌ی پێنییه زانکۆی پێته‌واو بکات ، ئه‌پرسم تۆ بڵێی خه‌ڵکانێک مابن ئه‌مجاره‌ش ده‌نگ به‌م گه‌نده‌ڵانه بده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته خۆیان به‌سه‌ر منداڵی خهکدا بابده‌ن ، با دڵنیا بن رۆژێک ده‌بێت که پارەی دزراوی ئه‌م میلله‌ته له لوتیان دهرئههێنرێتهوه ولە هەمووشى گەندەڵ تر كچە ناسكەكەى نەرمین عوسمان جێگرى سەرۆكى مادەى 140 كە بۆ سەفەرێكى بەناو زانستى بۆ خوێندكارانى چوارەمى بازرگانى ئێواران بەشى كۆمپیوتەى رێكخرابوو ئینجا نازانین حسابەكەى لە سەر حكومەتى عێراقە یان هى هەرێم یان لەپارەى عارەقى ناوچەوانى نەرمین گشت خوێندكاران سبحانە اللە براون بۆ (لوبنان) ئیتر نازانین بۆ سەفرەى زانستى یە یان بۆ ئاهەنگى نانسى عەجرەم وراغب عەلامەیە.. سەیر كەن مناڵانى مسولینى ئێمە چۆن رادەبوێرن ومناڵى شەهیدان وئەنفال كراوان وهەژاران چۆن دەژین. دەتوخوا تو گۆرى شەهیدان رسوایان كەن ودەنگیان پێ مەدەن باجارێكى تر رژێمێكى سەدامى كوردى با دروست نەبێتەوە.......