کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجەى كار بە 10 ئیمزاى وەزیرى پەروەردە ناكات

Monday, 04/05/2009, 12:00


لەلێدوانێكدیدا لەبەردەم خۆپیشاندەران بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجەحسن شێخ نورى بریارى دا ئیمزاى نەكات بۆ ئەو 10 خوێندكارەى بە كە فرمانى وەزیرو دامەزراون.

پاش ئەوەى زیاتر لە 250 كەس لە دەرچوانى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانی هەڵەبجە خۆپیشاندانیانكرد بۆ بەردەم بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید و ڕەخنەى ئەوەیان گرت كە بۆچى چەندین كەس دامەزراون كە دەرەجەیان زۆر نزمەو لە خوار (60),لەوەڵامدا حسن شیخ نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵبجە شەهید ووتى ئێمە ئەو ناوانەمان نەنادروو ئەوان لە لەڕێگەى ئیچمەوە دانەمەزراون بەڵكو ئەوە لەوەزارەتەوە بۆ ئێمە نێردراوە هەر لەو كاتەدا بڕیارىدا كە ئیمزاى ڕەزامەندى دامەزراندن نەكات بۆ ئەو 10 مامۆستایەى كە بەفرمانى وەزیر و وەزارەتى پەروەردە دامەزراون .
بەپێى ئەو زانیارانەى كە دەست كەوتوون لەو 30 كەسەى دامەزراون زیاتر لە 10 دامەزراو بە واسیتە دامەزراون و هیچ مەرجێكیان تێدا نییە لەو مەرجانەى كە پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دایناوە بۆ دامەزراند ئەو مەرجانەش وەك بەرزى نمرە و پێویستى پسپۆریەكەى .
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە