وابڕیارە سێ گەندەڵى بەرچاو پۆستەكانیان لێ وەربگیرێتەوە
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
سەرجەم پۆستەكانى حزبى وحكومى لەكۆیە بەشێوەیەكى وا بۆگەن بووە لەگەندەڵى هەرچۆنێك لێوەى بدوێین ناگەینە ئەوەى كەمافى خۆى بدەینێ هەرلەپۆستى حكومیەوەبگرە تادەگەیتە پۆستە حزبیەكان هەریەك لەئاستى خۆى بەماوەیەكى زۆر كەم گەیشتونەتەئەوپەرى دەوڵەمەندى زۆر جاریش ووتراوەو ئێستاش باس دەكرێ كە هەریەك لەبەرێوەبەرى شارەوانى كەئاراز حەوێزیە پاشان قائیمقام كوردۆ عومەر پاشان بەرپرسى مەڵبەند على حەمە ساڵح زۆرجار لاى خەڵك باس كراوە ئاراز حەوێزى بۆ ناگۆردرێ ئایا لەبەرامبەر ئەودا كەسێكى تر نیە یان لێهاتوویەكى تر نیە لەو زیاتر یان ئاغاى مامەیەو پۆستەكەى وەك پۆستى مەلەكیە دەبێ كوڕەكەى گەورەبێ جێگەى بگرێتەوە ؟ كێ دەزانێ ئاراز حەوێزى چەند خانووى هەیە كێ دەزانێ چەند پارچە زەوى لەكۆیە داوەتە مەسئولە ورگ زلەكان كێ دەزانێ سەروەت وسامانى چەندە ؟ بێگومان تەنها خوا ئەگەر بزانێ دەنا كەس نازانێ ئەوەى لەوبارەوە بوترێ بێئاگایى یە . على حەمە ساڵح بەرپرسى مەڵبەندى 14 ى شكست خواردووى كۆیە ئەومەڵبەندەى كە هیچ سیمایەكى رێكخستنى نەبوو جگە لەدەعوەت وپێكەنین و پیاسەى ئێوارانى ناو چیمەنەكە و خواردنەوەى مەشروباتى شەوان و جار جار كەوتنە دواى نامووسى خەڵكانێك كەپێویست ناكا ناویان بزڕێندرێ پاشان گەیشتن بەوسەروەتە وەهمیەى كە لەخەیاڵى خەڵكانێك دا وەك خەون بووەو بوونى نەبووە بەچەند ساڵێك بگاتە ئەو دەوڵەمەندیە چەندین خانوو تەنها لەسلێمانى جگە لەوپاس و ئۆتۆمبیلانەى كە دامەزرابوون لەلایەن رێكخراوەكانى دەوروبەرى كۆیە كوردۆ عومەریش بێ بەش نیە لەدزینى پارەى ئەومیللەتە لەوكاتەى كەپۆستى قائیمقامى ئەوشارەى وەرگرت ئەویش خۆى بۆ نەگیراو فرسەتێك بوو هاتبووە پێش بۆ خۆدەوڵەمەند كردن ئەویش بەهەمان شێوە بوو بەخاوەنى پێشانگاى ئۆتۆمبیل و غەسل و وەرگرتنى چەند پارچە زەویەكى نموونەیى لەشەهیدان و هەیبەت سوڵتان و شوێنە ستراتیجیەكان لەكاتێكدا چەندین فەرمانبەر و مامۆستامان هەیە تەنها یەك مەتر زەوى وەرنەگرتووە جگە لەشەراكەت بوونى لەگەڵ چەند مۆلیدەیەك و فرۆشتنەوەى ئەوگازەى بۆ مۆلیدەكانى كارەباى نیشتمانى دابین دەكەن هەرسێ گەندەڵ و دز كەتائێستاخوێنى ئەومیللەتەیان دەمژى وەك سەگ كەوتونەتە ماچ كردنى دەستى چەند كەسانێك بۆ مانەوەیان لە پۆستەكانیان هەتا بچنە لاى جەلال وپاكانەیان بۆ بكەن بەگوێرەى چەند سەرچاوەیەكى باوەر پێكراو بێت بریار دەرچووە هەرسێ گەندەڵ لابدرێن و كەسانێكى تر بهێننە جێگاكانیان كەسانێكى وەك ئەمان یەكیەتیان بەرەو هەڵدێر برد هاوشێوەیە ئەمانە یەكجار زۆرن و بەحەوت ئاو بیانشۆى پاك نابنەوە هێندەیان ساختەكارى كردووە گەیشتونەتە پلەى شەیتان بگرە گرەویان لەشەیتانیش بردۆتەوە خەڵكى كۆیە ئەم راستیانە باش دەزانن و شایەتى هەموو كارێكى ئەمانن بەڵام تازە پاشى چى پاش ئەوەى كە ئەمان بەكەیفى خۆیان دزى كرد پێویستە هەرسێ ناوبراو دادگایى بكرێن ولێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێ تاكو بزاندرێ بەچى گەیشتنە ئەو دەوڵەمەندیە و پارەى دزراوى ئەم میلەتە بگەڕێننەوە بۆ شوێنى خۆى و بەشێوەیەك دادگایى بكرێن كە ئەوەى لەدواى ئەوان دێتە مەیدان جورئەتى ئەوە نەكا سامانى ئەو گەلە بۆخۆى ببا ئەو دەنگە پیرۆزەى گۆڕان و د. كمال میراودەلى سەلماندى كە جەماوەرى كۆیە ئەودەسەڵاتەى ناوێ و داواى گۆڕانى هەموو سیستەمەكە دەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست