خۆپیشان دانه‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا...؟!
Thursday, 24/11/2011, 12:00
چه‌ندین جارخویندكارانى شارى هه‌ولێرخوپیشاندانیان كرد له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا وه‌هه‌رجاریك شتیكیان تیده‌گرتن جاریك به‌ردو جاریك هیلكه‌و جاریك ته‌ماته وه‌هه‌رجاریك كیشه‌یه‌كیان هه‌بووبه‌لام ئه‌مانه‌ئاساین چونكه خویندكارله‌هه‌موو چینه‌كانى تر‌ى ئه‌م كومه‌ڵگایه زیاتر كیشه‌ى هه‌یه وه‌هه‌موجاریك ئه‌وان باجى گوڕینى وه‌زیره‌كان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره‌و جێى سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه‌بۆ حیزبى باڵاده‌ست له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى ۱۷شوباتو ڕوژانى دواى نه‌یهیشت له‌هه‌ولیردا یه‌ك خوپشاندان بكریت هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه‌ى زۆر هه‌وڵیاندا وه‌ڵامى ئه‌وپرسیاره ئه‌وه‌یه كه ده‌ترسان چونكه له‌زه‌ره‌رى ئه‌واندابو،
به‌ڵام ئیستا ڕیگه‌به‌و خوپیشاندانه ئه‌دات چونكه له‌زه‌ره‌رى خویاندانیه به‌ڵکو له‌زه‌ره‌رى یه‌كیتیه ئه‌یانه‌ویت كابینه‌ى شه‌شه‌م زیاتر په‌ك بخات،
من نامه‌ویت دیفاع له وه‌زاره‌تى خویندنى باڵابكه‌م چونكه ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش وه‌كوهه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانى تر‌ى ئه‌م هه‌ریمه پڕه له كه‌م و كورتى و كیشه‌وبه‌ڵام ئه‌م وه‌زاره‌ته گه‌مه‌یه‌كى سیاسى له‌پشته‌وه‌یه چونكه هه‌ندیك له‌دروشمه‌كانى خۆپیشاندانى خویندكاران (سه‌رۆكمان به‌رزانیه)كه‌ئه مه‌ش ڕاستى ئه‌م قسانه‌یه.
وه‌ك چۆن له‌سلیمانى یه‌كه‌یتى نه‌یویست ڕیگرى بكات له‌به‌ردبارانكردنى باره‌گاى پارتى له ۱۷ شوبات پارتیش ڕیگرى ناكات له وه‌ى وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا به‌ردباران بكریت و ته‌ماته‌و هیلكه‌ى تیگرن.ئه‌مه‌ش پیمان ئه‌ڵیت كه ڕیكه‌وتنى ستراتیژى نیوان پارتى و یه‌كیتى هیچ نیه جگه‌له دابه‌شكردنى خاك و زه‌وى و شار‌و پاره ووه‌زاره‌ت و پوستى ئه‌م هه‌ریمه‌یه...!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست